سێشەممە , حوزه‌یران 16 2026

دواکەوتنی موچەی کریکاران مۆدێلێکی ناشیرینەو هاوشێوەی نەبووە

هەڵاڵە محەمەد ئەڵماس
لەڕۆژی کرێکاراندا بافەرامۆش نەکرێن و مافی خۆیان پێ بدرێت!
جێبەجێکردنی یاساکانی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان (وەک یاسای کار و یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی) بەشێوەی گشتی بۆ پاراستنی مافی کرێکارانە؛ بەڵام لە پراکتیکدا تا ڕادەیەکی زۆر کێشە و کەموکورتی هەیە و گرفت دروست دەکات، وەک:
ـ جێبەجێکردنی یاساکان لاوازە بەتایبەتی لە کەرتی تایبەت.
ـ دواکەوتنی موچە: لەکەرتی گشتی و تایبەتی، کە زەرە دەدات لەژیانی کرێکاران، دواکەوتنی مووچە کراوەتە مۆدێلێکی ناشیرین کە هاوشێوەی نەبووە!

  • نەبوونی چاودێری بەهێز: کەمبوونی چاودێران و سیستەمی سزادان.
  • لاوازی ڕێکخراو وسەندیکا و یەکێتیە کرێکارییەکان.
  • نەگونجاوی موچەکان لەگەڵ ژیانی ڕاستەقینە: لەگەڵ بەرزبوونی نرخ و ژیان، موچە زۆرجار نەگونجاوە.
    گەر سەرنج بدەین یاساکان لەسەر کاغەزن! چونکە یاساکان تا ڕادەیەکی باش پارێزگاری لە کرێکار دەکەن، بەڵام:کێشەی سەرەکی ئێمە لە جێبەجێکردن و چاودێرییە، نەک لە یاسا.
    پێشنیار بۆ باشترکردن بارودۆخی کرێکاران :
  • بەهێزکردنی سیستەمی چاودێری و سزادانی کەمتەرخەمان و گەندەڵ کاران، هەروەها بۆ ئەو کرێکارانەی لەکاتی کاردا گیان لەدەستدەدەن قەرەبووی کەس و کاریان بکرێتەوە
  • پشتگیری ڕاستەقینە لە سندیکاکان و ڕزگارکردنی سەندیکاکان لە دەستی حیزب و دەسەڵات.
    ـ دابینکردنی بیمەی تەندروستی بۆیان
  • دانان و چەسپاندنی موچەیەک کە گونجاو بێت بەپێی بازاڕ.
  • زیادکردنی هۆشیاری کرێکاران بەرامبەر مافەکانیان.
  • پارێزگاری کردن و هاوتاکردنی مووچەی کرێکاری ژن و پیاو.
  • هەموارکردنەوەی یاساکان و ڕینمونیەکان.
    لەکۆتاییدا ؛ پێویستە چۆن گرنگی بە کرێکاری بیانی دەدرێت لەوەزیاتر گرنگی بەکرێکارانی ناوخۆ و کەرتی گشتی و تایبەت بدرێت.

Check Also

قوربان.. جەژنی تەسلیمبوونی هاجەرە و ئیبراهیم بە ئەمری حەق

ڕۆشنا صالح بامۆكی ئەبێ چی لە ئازاری جێهێشتنی هاوسەر لە سەحراو و بێ كەس و …