سێشەممە , حوزه‌یران 16 2026

ئاماری جیهانی لەبارەی ژنانی کرێکارەوە

بەیان نوری
لەگەڵ پیرۆزباییمان لە سەرجەم کرێکارنى جیهان بە گشتى و کرێکارانى کوردستان بە تایبەتى لەم ڕۆژەدا، ئاماری جیهانی لەسەر ژنانی کرێکار (٢٠٢٤-٢٠٢٦) دەخەینەڕوو:
١-ژنان نزیکەی 45.7%ی هێزی کاری گەنجانی جیهانی پێکدەهێنن (تەمەن 16-28 ساڵ)، ئەمەش ئاماژەیە بۆ زیادبوونی بەرچاو لە بەشداریکردنی ژنان لە بازاڕی کاردا بە بەراورد بە نەوەکانی پێشوو.
٢-بەپێی ڕاپۆرتی جیهانی جیاوازى نێوان هه ردوو ڕەگەز لە ساڵی ٢٠٢٥، تەنها نزیکەی ٦٠.٧%ی کەلێنی ئابووری نێوان ژن و پیاو لە ئاستی جیهانیدا پڕکراوەتەوە، واتە جیاوازییەکی بەرچاو لە هەلی کار و کرێ و پلەبەرزکردنەوەدا بەردەوامە.
٣-ژنان بە تێکڕا نزیکەی ١٠ کاتژمێر زیاتر لە هەفتەیەکدا (بە مووچە و بێ مووچە) لە پیاوان لە جیهاندا کاردەکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا داهاتێکى کەمتر وەردەگرن.
٤-ژنان لە سەرانسەری جیهاندا هێشتا تەنها نزیکەی ٦١%ی داهاتی پیاوان بەدەستدەهێنن لەکاتی بەراوردکردنی کاری مووچەخۆر.
٥-لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییە ئاماژە بەوە دەکەن کە ژنان زیاتر بەرەوڕووی کاریگەرییەکانی زیرەکی دەستکرد دەبنەوە؛ لەوانەیە سێ هێندە زیاتر لە پیاوان ئەگەری لەدەستدانی کارەکانیان هەبێت بەهۆی گۆڕانکاری دیجیتاڵی.
٦-بەپێی ڕاپۆرتی بانکی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی ٢٠٢٦، لە ئاستی جیهانیدا هیچ وڵاتێک یەکسانی یاسایی تەواوى بەدەست نەهێناوە کە گەرەنتی بەشداریکردنی تەواوی ئابوری ژنان بکات.
٧-ئەو بوارى کارانەى کە پەیوەستە بە خێزانەوە تا ئێستا کرێکارى ئافرەتان دوو ئەوەندەى ژمارە کرێکارانى پیاون لەسەر ئاستى جیهاندا.(ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ فیترەتى ئافرەتان).
٨-ئامارەکانى یەکێتى ئەوروپا وا نیشان دەدەن کە سێیەکى ئافرەتانى کرێکار لە شوێنى کاریاندا ڕووبەڕوى توندوتیژى بونەتەوە.ئەم توندوتیژییە لە سەرجەم وڵاتانى جیهاندا هەیە، بە شێوەیەکى زیاتر یان کەمتر لەو ڕێژەیە.

Check Also

قوربان.. جەژنی تەسلیمبوونی هاجەرە و ئیبراهیم بە ئەمری حەق

ڕۆشنا صالح بامۆكی ئەبێ چی لە ئازاری جێهێشتنی هاوسەر لە سەحراو و بێ كەس و …