(لەئەرشیفی ڕۆژنامەی ئایندە، ژمارە 156 ساڵی 2010)
كه‌تان خادیمی
ئه‌و هاوڕێیه‌ى كه‌گه‌ر جارێك ناسیمان، مه‌حاڵه بتوانین دووربكه‌وینه‌وه لێى، ئه‌وانه‌ى عاشقی زانین‌و فێربوون‌و پشكنین‌و گه‌ڕانن به‌دواى پرسیاره‌كان‌و گه‌وهه‌رى ژیاندا، ئه‌وانه‌ن نزیكى كتێب‌و چێژ له‌ژیان وه‌رده‌گرن، زۆر له‌خه‌ڵكى ئاسایی زانیارى زیاتریان لایه، مرۆڤ به‌تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا فێرى هه‌موو شتێك نابێت، چونكه هه‌میشه ئه‌وانه‌ى ده‌وروبه‌ر زۆر له‌خۆمانه‌وه نزیكن‌و له‌هه‌مان ژینگه‌و كێشه‌دا ده‌ژین، یان ئاستى زانیاریان سنورداره، به‌ڵام كتێبه‌كان ده‌مانكه‌نه هاوه‌ڵى كه‌سه مه‌زنه‌كانى مێژوو.
تاكه ڕێگایه‌كه بۆ ته‌مه‌ن درێژى، واته له‌كتێبه‌كانه‌وه به‌قه‌د ئه‌زمونى كه‌سێكى به‌ته‌مه‌ن زانیاریت له‌لایه، كتێب ئه‌و هاوڕێیه‌یه كه‌مرۆڤ ده‌توانێت بیكاته هاوڕێى سه‌فه‌رو زیندان‌و غه‌ریبى و نه‌خۆشی، و ساته ناخۆشه‌كانى ژیانى.
كتێب.. ئه‌و تاكه هاوڕێیه‌یه ده‌ستمان ده‌گرێت تاله‌دونیا جه‌نجاڵه‌كه‌ى خۆمان دوورمان بخاته‌وه‌و بچینه نێو تونێله‌كانى مێژوو، كۆڵانه پڕ شیله‌كانى ئه‌ده‌ب‌و دونیا سه‌رسامه‌كه‌ى زانست‌و ئاوێته بوونى ڕوحمان به‌و كتیبانه‌ى كه‌ده‌رگاى ڕۆحمان له‌خوداو فریشته‌كان نزیكده‌كاته‌وه.
شاره‌زابوون له‌ئه‌زمونى كه‌سانى تر، كتێب ڕاسته‌وخۆ كارده‌كاته سه‌رمێشك‌و ده‌روونى مرۆڤ، هه‌ربۆیه خواى گه‌وره په‌یامه‌كه له‌شێوه‌ى كتێبدا ناردووه بۆپێغه‌مبه‌ران، بۆیه هه‌میشه گۆڕانكاریه‌كان‌و شۆڕشه‌كان كتێبیان له‌پشت بووه، بۆیه زانایان پێیان وایه: (هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك ڕووبكاته خوێندنه‌وه ده‌بێت چاوه‌ڕێى گۆڕان بیت لێی).
ته‌نها كتێب ده‌توانێت هه‌ستى قووڵبوونه‌وه‌مان له‌ژیان بۆ دروست بكات، له‌هه‌مانكاتدا كتێبی زیان به‌خشیش هه‌ن، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌كه‌م ئه‌زمونن له‌خوێندنه‌وه‌دا، و باش‌و خراپی كتێب ته‌نها ئه‌وانه ده‌توانن ئه‌و بڕیاره بده‌ن كه‌چه‌ندان كتێبیان خوێندبێته‌وه.
كه‌واته مه‌رج نیه هه‌موو كتێبێك كه‌سه‌كان وه‌ك یه‌ك سودى لێوه‌رگرن، لێره‌دا پێویستمان به‌ڕێنیشانده‌ر هه‌یه بۆ دیاریكردنى كتێب بۆ ئه‌وكه‌سه، چونكه له‌وانه‌یه كتێبێك بۆ دایكێك زۆر به‌سود بێت، به‌ڵام بۆ كچه‌كه ده‌بێته‌هۆى توشبوون به‌چه‌ندین گرێى ده‌روونى.
هه‌ربۆیه به‌درێژایی مێژوو كتێبه زۆر باشه‌كان‌و كتێبه زۆر خراپه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێن، له‌گه‌ڵ چه‌ندان سودى دیكه‌ى كتێبدا، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا ژنان هه‌میشه له‌به‌رده‌م فرۆشیارانى كه‌ل‌وپه‌له‌كانى جوانكاریدان نه‌ك كتێب فرۆشه‌كان، تائێسته خوێنه‌رى ژنانمان زۆر كه‌مه، ئه‌وانه‌شى ده‌خوێننه‌وه كه‌سانى (نوخبه)ن.
خاتوو ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی شاعیر هۆكارى نه‌خوێندنه‌وه‌ى ژنى كورد ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ: “ئه‌و كلتوره‌ى كه‌له‌ڕۆژهه‌ڵاتتدا هه‌یه، كه‌ژن هه‌میشه به‌فه‌نتازیاى خۆیه‌وه خه‌ریكه‌و نایپه‌رژێته سه‌ر ناخى خۆى، هه‌میشه بۆ سه‌لماندنى خۆى خه‌ریكی ڕواڵه‌تى خۆیه‌تى، نایپه‌رژێته سه‌ر كتێب كه‌به‌ره‌و ئاقاری كرانه‌وه‌ى ده‌بات، پاشان دواى هاوسه‌رگیرى ئه‌ركى ماڵ‌و منداڵ ئه‌وه‌نده زۆره له‌سه‌رشانى، كه‌كتێب فه‌رامۆش ده‌كات”.
خاتوو ڕۆژ پێى وایه كه: “كتێب هه‌میشه وه‌ك كولێره‌یه‌كى گه‌رمه، له‌هه‌ر ماڵێكدا هه‌بێت ئه‌و گه‌رمیه‌ى هه‌ر ده‌مێنێت‌و سارد نابێته‌وه، چونكه كتێبێك ڕه‌نجى شه‌ونخونى شاعیران‌و نوسه‌ران‌و فه‌یله‌سوفانه، هه‌ر میلله‌تێك به‌ئاقارى كتێبا بڕوات، ئه‌وه به‌ره‌و پێشكه‌وتن ده‌چێت، ئێمه‌ش میلله‌تێكى خاوه‌ن شارستانین، بۆ ناسینى ئاستى ڕ‌ۆشنبیرى هه‌ر وڵاتێكیش پێوه‌ره‌كه‌ى ژنه‌كانیانن، تاچه‌ند ژنه‌كانیان هاوڕێَى كتێبن، به‌ڵام به‌داخه‌وه كچان‌و ژنان له‌مڕۆدا له‌كتێی دوور خستوونه‌ته‌وه، هێنده سه‌یرى فیلم‌و ئه‌ڵقه‌و به‌رنامه‌ى ته‌رفیهى ده‌كه‌ن، سه‌یرى كتێب ناكه‌ن، به‌ڵكو ده‌ڵێت بۆخۆم چه‌واشه‌و سه‌رلێشێواو بكه‌م، و ئه‌وانه‌شی كه‌ده‌خوێننه‌وه ته‌نها له‌بوارى بازنه‌یه‌كى تایبه‌تدا ده‌خوێننه‌وه، ڕۆشنبیر ده‌بێت له‌هه‌موو بوارێكدا شاره‌زا بێت، یان مامۆستا كه‌كه‌سێكى پیرۆزه له‌لاى من ، گه‌ر ڕۆژانه نه‌خوێنێته‌وه وه‌ك توتیه‌كى لێدێت به‌رامبه‌ر به‌قوتابیه‌كانى، مامۆستا له‌وڵاتى ئێمه‌دا نه‌هاتووه خۆى فێركات، نه‌هاتووه سایكۆلۆجی منداڵ بخوێنێته‌وه، نه‌بوونى ئه‌م ڕۆشنبیریه به‌منداڵانه‌وه دیاره، یان مامۆستا خۆى ناخوێنێته‌وه مه‌گه‌ر بۆ گه‌شتى زانستى منداڵان به‌رێت بۆ كتێبخانه‌ى گشتى، ویان نه‌وه‌یه‌ك پێده‌گات كه‌كتێبی خۆش ناوێت وه‌ك ده‌بینین.
من له‌پۆسته‌رێكدا ده‌ڵێم : (ژن گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌ردێكدا بدوێت ئارامى ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ كانیه‌كدا هاوزمان بێت، كانیه‌كه ده‌بێته ئاوێنه‌ى چاوى، دره‌ختێك بكاته یارى خۆى ده‌بێته ڕێگایه‌ك بۆی)، هه‌ر بۆیه ژن گه‌ر بخوێنێته‌وه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى په‌نا ناباته به‌ر نه‌وت‌و شقارته‌و ئاگر له‌جه‌سته‌ى به‌رنادابت، ژنى وڵاتى ئێمه له‌خوێندنه‌وه‌یدا نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى بكات”.
ڕۆژه پێێ وایه كه: “گه‌لى كورد نه‌یتوانیوه خۆى دروست بكات گه‌ر ژنى ڕۆشنبیر نه‌بێت، چونكه پیاو ناڕۆشنبیر بێت قه‌یناكا به‌ڵام ژن ناڕۆشنبیر بوو نه‌وه‌یه‌كى نا ته‌ندروست به‌رهه‌م دێنێت، بۆیه داوا له‌سه‌رجه‌م دایكان‌و خوشكان ده‌كه‌م كه‌هێنده به‌فه‌نتازیاى خۆیانه‌وه خه‌ریك نه‌بن، باڕۆژانه هیچ نه‌بێت ڕۆژنامه‌كان بخوێننه‌وه به‌سه”.
مامۆستا چیمه‌ن هه‌میشه مانگانه له‌موچه‌كه‌ى بڕێك پاره ته‌رخان ده‌كات بۆ كڕینى كتێب، وهه‌میشه دیاریه‌كانى له‌بۆنه‌كانى هاوسه‌رگیرى و منداڵبوونه‌وه له‌كتێب پێكهاتووه.
چیمه‌ن خان پێى وایه: “ده‌ست بده‌یته هه‌ر كارێك به‌بێ كتێب سه‌ركه‌وتوو نابێت، كتێبخانه له‌هه‌ر ماڵێكدا نه‌بێت ئه‌وماڵه ده‌بێته وێرانه، هۆكارى ئه‌وه‌ى كه‌كتێبخانه‌كان چۆڵن له‌ژن‌و پڕن له‌پیاو، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌هه‌میشه پێوه‌ره‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى بۆ ژن بریتی بووه له جوانى و …به‌ڵام تائه‌م ساته كوڕێك نیه به‌دواى كچێكدا بگه‌ڕێت كه‌خوێنه‌ر بێت، به‌ڵكو به‌دواى جوانى و مادیات كه‌وتوون.
بۆیه ده‌بێت ڕێكخراوه‌كانى ژنان كار بۆ ئه‌م كه‌لێنه گه‌وره‌یه بكه‌ن كه‌له‌ژنى كورددا دروست بووه، پشتى كردۆته كتێب‌و ڕووى كردۆته شته ڕواڵه‌تیه‌كان، چونكه كتێب كاریگه‌رى له‌ناخدا دروست ده‌كات نه‌ك له‌ده‌ره‌وه، من وه‌ك خۆم به‌دیاری كتێبم بۆ چه‌ندین كه‌س بردووه، چونكه له‌قاپ‌و قاچاغ پێم باشتربووه، له‌دواییدا ئه‌و كه‌سه ته‌له‌فۆنى بۆكردوم‌و داواى كتێبی تر‌ى لێكردووم”.
خاتوو (ش) ژنێكى ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵه بوو له‌كتێبخانه‌ى ڕۆشنبیر سه‌رقاڵى كڕینى كتێب بوو، وتى: “من هاوسه‌ره‌كه‌م ڕێگره له‌خوێندنه‌وه‌ى كتێب لێم، به‌ڵام من به‌نهێنى كتێبخانه‌یه‌كم پێكهێناوه، مانگانه یان چی بێمه بازاڕ لێره كتێب ده‌كڕم، من به‌رله‌وه‌ى باڵاپۆشیش بم تامه‌زرۆى خوێندنه‌وه بووم، به‌ڵام ئیسته زیاتر كتێبی ئاینى ده‌كڕم‌و چێژێكى زۆرى لێوه‌رده‌گرم، هه‌میشه هانى منداڵه‌كانم‌و ژنانى تر ده‌ده‌م كه‌بخوێننه‌وه، چونكه ئه‌وه‌ى ده‌خوێنرێته‌وه له‌یاد ناچێت، وه‌ك بیستن نیه”، وتیشى: “له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌شمه‌وه جارێك كتێبه‌كانم له‌ناو براون، به‌ڵام من به‌سنگێكى فراوانه‌وه لێم قبوڵكرد‌و پێمووت: ئه‌و كتێبانه فێریان كردووم كه ڕێزت لێبگرم، تۆ باوكى منداڵه‌كانمى”.
خاتوو سه‌یران ده‌رچووى زانكۆیه، وتى: “دواى ته‌واوكردنى خوێندن كتێبم نه‌خوێندۆته‌وه، به‌درێژایی چوار ساڵى زانكۆشم ته‌نها بۆ نوسینى لێكۆڵینه‌وه له‌دوایین ساڵدا سه‌ردانى كتێبخانه‌م كردووه”، ئه‌و پێى وابوو كه: ” كتێب ماڵ شپرز ده‌كات”.
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێین: ئه‌و ڕێكخراوانه‌ى كه‌ده‌یانه‌وێت گۆڕان له‌كۆمه‌ڵگه‌دا دروست بكه‌ن، ده‌بێت ژنان‌و كچان بخه‌نه سه‌ر ڕێچكه‌ى خوێندنه‌وه.