ئامینه محەمەد ئەمین/ خاوەنی بڕوانامەی زانستی شەرعی
• پێناسەیەکی کورت:
- حەیز (خوێنی مانگانە): خوێنێکی سروشتییە کە لە منداڵدانی ئافرەتەوە لە کاتێکی دیاریکراودا دێتە دەرەوە.
- نیفاس (خوێنی پاش منداڵبوون): ئەو خوێنەیە کە لە دوای منداڵبوون لە ئافرەت دێتە دەرەوە.
- زانایانی ئیسلام کۆکن لەسەر ئەوەی کە خۆشۆردن (غسل) واجبە دوای بڕانەوەی خوێنی حەیز و نیفاس، بە بەڵگەی فەرموودەی خوای گەورە: ﴿فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ﴾ البقرة: ٢٢٢.
• خۆشۆردن و غوسڵی تهواو: - ئهو غوسڵهی كه له سهر شێوازی سوننهت و به پێ ی پهیڕهوی شهرع ئەنجام دهدرێت و ڕهچاوی واجبهكان و سوننهتهكانی تێدا كرابێت، هەنگاوەکانی ئەمانەن:
1- شۆردنی هەردوو دەست سێ جار.
2- شۆردنی دامێن و نههێشتن و پاككردنهوهی شوێنی پیسایی.
3- دەستنوێژگرتنێکی تەواو (وەک دەستنوێژی نوێژ) بهڵام دەکرێت شۆردنی پێ كان بۆ کۆتایی غوسڵەکە دوا بخرێت.
4- سێ جار ئاو کردن بە سەردا و پەنجە خستنە ناو قژ بۆ ئەوەی ئاو بگاتە بنی مووهكان و بهتهواوی تهڕ ببن.
5- ئاو بهسهردا كردن و تهڕ بوون و گهیشتنی ئاو بە هەموو ئهندامهكانی جەستە.
6- پێش خستنی لای ڕاست بهسهر لای چهپدا، سەرەتا لە لای ڕاستەوە دهست پێكردن و شۆردنی ئهندامهكانی لای ڕاست پاشان لای چەپ.
• چۆنێتی غوسڵی حەیز و نیفاس:
شێوازی خۆشۆردن لە حەیز و نیفاس وەک خۆشۆردن و غوسڵی لهشگرانی وایه، بەڵام لە خۆشۆردنی حەیزدا جەخت لەسەر پاککردنەوەی زیاتر کراوەتەوە. بەپێی فەرموودەی پێغەمبەر ﷺ بۆ ئافرەتان:
• پێویستە گرنگییەکی زۆر بدرێت بە دهست خستنه ناو قژو سەر بۆ ئەوەی ئاو بگاتە بنی قژەکە.
• باشتر وایە بۆنی خۆش بەکاربهێنرێت كه بۆ ئهمڕۆ( سابوون و شامپۆ) جێ ی دهگرێتهوه.
• سوننەتە دوای خۆشۆردنەکە، کەمێک بۆن یان میسک لە پارچە لۆکەیەک بدرێت و لە شوێنی خوێنەکە دابنرێت بۆبنبڕكردن و نەهێشتنی پاشماوەی بۆنی ناخۆش.
ئایا جیاوازی هەیە لە نێوان غوسڵی حەیز غوسڵی نیفاس دا؟
لە ڕووی شێوازەوە:
هیچ جیاوازییەکیان نییە؛ هەردووکیان یەک شێوازە و جەستە لە “حەدەسی گەورە” بێ نوێژی پاک دەکەنەوە.
لە ڕووی حوکمەکانەوە:
• هەردووکیان ڕێگرن لە (نوێژ، ڕۆژوو، سەرجێیی، دەستدان لە قورئان) تا کاتی خۆشۆردن.
• نیفاس: پەیوەندی بە منداڵبوونەوە هەیە .
• حەیز: خوێنێکی مانگانەیە و کاتێکی دیاریکراوی هەیە.
زانایان دەڵێن: “حوکمەکانی نیفاس وەک حوکمەکانی حەیز وایە”.
• چەند پرسێکی گرنگ: کەی غسل واجب دەبێت؟
• کاتێک یەکێک لەم دوو نیشانەیە بینرا: - نهمانی خوێن و وشکبوونەوە.
- بینینی ئاوی ڕوون (القصة البيضاء): کە دەردراوێکی سپی ڕوونه و نیشانەی پاکبوونەوەیە.
٢. ئایا پێویستە پرچ (کەزی) بکرێتەوە؟
ئەگەر ئاو بگاتە بنی قژ و پێستی سەر، پێویست ناکات کەزی و پرچی توند کراو بکرێتەوە. ئوم سەلەمە (ڕەزای خوای لێبێت) پرسیاری لە پێغەمبەر ﷺ کرد، ئەویش فەرمووی: «نەخێر، تەنها سێ جار ئاو بکە بە سەردا بەسە». (صحیح مسلم). و ئەم حوکمە بۆ حەیز و نیفاسیش وەک یەکە.