دووشەممە , ئاب 11 2025

بەڕۆژوو بوونی تووشبوانی نەخۆشی شەكرە

و:ژیان نوری تۆفیق
نەخۆشی شەكرە لە ڕووی پزیشكییەوە ئەكرێت بە 4 جۆرەوە:-
جۆری یەكەم:- ئەو نەخۆشانەی كە بە دڵنیاییی تووشی كاریگەریە مەترسیدارەكانی شەكرە ئەبن كە بریتین لە:-
1-دابەزینی زۆری شەكرە لە 3 مانگی پێش ڕەمەزان
2-ئەو نەخۆشانەی دابەزین و بەرزبوونەوەی شەكرەیان دووبارە دەبێتەوە.
3-ئەو نەخۆشانەی شەكرەیان زۆر دادەبەزێت، بەڵام زۆر هەستی پێناكەن.
4-ئەو نەخۆشانەی بە زەحمەت شەكرەیان كۆنترۆڵ دەبێت.
5-ئەنسۆلینی زۆر كەمە و زۆر میز دەكات.
6-شەكرەی جۆری یەك.
7-ئەونەخۆشانەی شەكرەیان كۆنترۆڵ نیەو ئیشی قورس ئەكەن.
8-ئەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە و گورچیلەیان پێویستی بە شتنە.
جۆری دووەم:-
ئەو نەخۆشانەی كە ئەگەری تووشبونیان بە كاریگەریەكانی شەكرە هەیە لە كاتی بەڕۆژووبووندا كە بریتین لە:-
1-ڕێژەی شەكریان بەرزدەبێتەوە بۆ 180 تا300،وە ڕێژەی شەكرەی 3 مانگیان لە 10 زیاترە.
2-ئەو نەخۆشانەی جگە لە شەكرە گورچیلەشیان نەخۆشە.
3-ئەو نەخۆشانەی لەگەڵ شەكرە نەخۆشی دڵیشیان هەیە.
4-ئەوانەی بە تەنها ئەژین و دەرزی ئەنسۆلین بەكاردەهێنن یان هەر چارەسەرێك كە ئەنسۆلین دەربدات.
5-ئەو بەساڵاچووانەی جگە لە شەكرە نەخۆشی تریان هەیە.
6-ئەو نەخۆشانەی كە دەرمانێك دەخۆن كاریگەری لەسەر عەقڵ هەیە.
حوكمی ئەو دووبەشە:-
ئەم دوو جۆرە ئەگەر بەڕۆژوو بن تووشی زیانی تەندروستی دەبن بۆیە نابێت بەڕۆژوو بن.
(ولا تلقوا بأییدیكم الی التهلكە)،واتە بە دەستی خۆتان،خۆتان مەفەوتێنن.
جۆری سێهەم:-
ئەو نەخۆشانەی ئەگەرێكی مامناوەند هەیە تووشی كاریگەریەكانی شەكرە بن لە كاتی بەڕۆژووبووندا، كە بریتین لەو نەخۆشانەی بەبەكارهێنانی ئەنسۆلین ڕێژەی شەكریان جێگیرە.
جۆری چوارەم:-
ئەو نەخۆشانەن كە بارودۆخیان باشە و ئەگەری تووشبوونیان بە كاریگەریەكانی نەخۆشی شەكرە كەمە، بە هۆی پارێزیكردن بێت یان دەرمانێك كە ئەنسۆلین چالاك بكات نەك ئەنسۆلین دروست بكات، ڕێژەی شەكرەیان جێگیرە.
حوكمی ئەو دوو جۆرە:-
دەبێت بەڕۆژوو بن چونكە تووشی هیچ زیانێكی تەندروستی نابن بە بەڕۆژووبوون، بەڵكو لەوانەشە لێی سوودمەند بن

Check Also

گرنگی شیری دایک

م. سومەییە محمودشیری دایک گرنگترین خواردنە بۆ منداڵ لە دوساڵی یەکەمی ژیانی، خۆراکێکی تەواوە کە …