الأحد , فبراير 22 2026

ڕۆژووگرتنی ئافرەتی شیردەر یان دووگیان

سومەیە مەحمود/ خاوەنی بڕوانامەی زانستی شەرعی

ئافرەتی شیردەر یان دوگیان ئەگەر نەیتوانی بە ڕۆژووبێت لەمانگی ڕەمەزاندا بەهۆی ترسان لەسەر تەندروستی خۆی یان منداڵەکەی، دروستە ڕۆژوو نەگرێت.
قال رسول الله ﷺ: “إن الله وضع عن المسافر الصوم وشطر الصلاة، وعن الحبلى والمرضع الصوم” رواه أحمد وأهل السنن .
واتە : خوای گەورە ڕێگەی داوە کەکەسێک لە سەفەردایە ڕۆژو نەگرێت و نوێژە کانیش کورت بکاتەوە
وەبۆئافرەتی دوگیان و شیردەریش
ئەتوانن ڕۆژو نەگرن

کەوابێ پاش ئەوەی هۆکارەکەی لەسەر لاچوو بە (کۆتایی هاتنی شیردان یان دانانی حەملەکەی ) ئەوە واجبە لەسەری ئەو ڕۆژانەی کە بەڕۆژونەبوە و نەیگرتوە قەزایان بکاتەوە ،
تەنەها قەزاکردنەوە واجب ئەبێ لە سەری و پێویستی بە فیدیە ( خواردنی هەژاران ) نیە

(قەزا کردنەوەی ڕۆژو واجبە بەڕای زۆرینەی زانایان ) ئەگەر کەسەکە توانای گرتنەوەی هەبو

وەئەگەر بەهۆی نەخۆشیەکی درێژخایە نەوە هەرنەتوانێ ڕۆژوەکانی بگرێتەوە ئەوکاتە ئەبێ فیدیە بدات
وەئەم ( حەمل و شیردانەش) وەک نەخۆشیەکی کاتی سەیر ئەکرێت و حوکمی ( مريض ) نەخۆش ی هەیە
قال اللە تعالی :
فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ” من سورة البقرة (184)
واتە : ئەگەر هەرکام لەئێوە نەخۆش بون یان لە سەفەردابون ئەتوانن ڕۆژوەکەتان بشکێنن و لەڕۆژانێکی دواتردا قەزای بکەنەوەوبیگرنەوە

وردەکاریی حوکمەکانی ئافرەتی شیردەر
قەزا کردنەوە :
هەرکاتێک توانی ڕۆژوو بگرێت، پێویستە ئەو ڕۆژانەی کە فەوتاون قەزایان بکاتەوە

فیدیە نییە لە لایەن زۆربەی فقیهان:
بە ڕای زۆربەی زانايان و دارولفتوای ئیسلامی لە ميصر ، ئافرەتی شیردەرو دوگیان تەنها ڕۆژووە کانی قەزا دەکاتەوە و فیدیەی لەسەری نییە؛
چونکە وەک نەخۆشێک وەردەگیرێت کە دواتر چاک دەبێتەوە.

دواخستنی قەزای ڕۆژوو :

ئەگەر هۆکارەکە (شیردان یان دوگیان) ی بو وە تا ڕەمەزانێکی تر بەردەوام بوو، ئەوا تەنها قەزای ڕۆژوەکانی دەکاتەوە

هەندێک لە زانایانیش دەڵێن لەگەڵ قەزاکردنەوەکەشدا، پێویستە (فیدیە) خواردن بە هەژارێک بدات بۆ ڕۆژوی هەر ڕۆژێک.

نەتوانینی هەمیشەیی:

ئەگەر ئافرەتەکە بۆهەمیشەنەیتوانی بە ڕۆژوو بێت (وەک نەخۆشییەکی درێژ خایەن کە چاک نابێتەوە)، ئەوا قەزای نییە و تەنها فیدیە (خواردن پێدانی هەژارێک بۆ هەر ڕۆژێک) واجب دەبێت لەسەری
ئەوخواردنەش کەئەیدا بەفیدیەی ڕۆژو
ئەبێ :
خواردنێکی باش یان مام ناوەند بێت وکەسەکە بۆ ژەمێک تێری پێ بخوات بەگوێرەی عورفی ئەو شوێنەی کەلێی دەژی ياخود بەئەندازەی نرخی خواردنەکە پارە بدات بەفەقیر

فەتوای پێشەوا قرضاوى دەربارەی ئەو ئافرەتانەی کەچەند مناڵێکیان بەدوای یەکدا دەبێت :

حالة التوالي (الحمل والرضاع المتتابع): إذا توالى عليها الحمل والإرضاع سنوات متتالية بحيث لا تجد وقتاً للقضاء، رجح القرضاوي -مستنداً لابن عباس وابن عمر- إطعام مسكين عن كل يوم (الفدية) دون القضاء؛ لأن تكليفها بصيام أشهر متتالية فيه عسر شديد، والله يريد بعباده اليسر.
واتە : ئەگەر ئافرەتێک بەدوای یەکدا چەن مناڵێکی بو بۆ ماوەی چەن ساڵێک نەیتوانی بەڕۆژو بێت قرضاوي ئەو ڕایەی بەلاوە پەسەندە کە ( فیدیە بدات و قەزای نەکاتەوە) لەسەر ڕای هەردو صحابي بەڕێز
( ابن عباس و ابن عمر ) ڕەزای خوایان لێ بێت
خوای گەورەش ئاسانکاری بۆ بەندەکانی دەوێت

تێبینی : باشترە ئافرەت پەلە بکات لە قەزا کردنەوەی ڕۆژو ، هەر کاتێک توانای گرتنەوەی ڕۆژووەکەی هەبو .

شاهد أيضاً

خوێندنه‌وه‌ى قورئان له‌ كاتى سوڕى مانگانه‌و زه‌یستانیدا

هەڵاڵە محەمەد ئەڵماس/ خاوەنی بڕوانامەی شەرعی خوێندنى قورئان له‌ كاتى سوڕى مانگانه‌و زه‌یستانیدا، زانایانى فیقهى …