سێشەممە , حوزه‌یران 16 2026

منداڵ و عیبادەتەکان لە ڕەمەزاندا

نوسینی : پ.د.عالیە فرج
ئەسڵ لە فێربوون و ڕاهاتنی منداڵ لەسەر پەرستشەکان حزوری چوار حاڵەتە:
١.بەرجەستەبوونی ئەو عیبادەتە بەلای کەمەوە لای ئەندامێکی خێزان بەواتایەکیتر بوونی پێشەنگ لە نوێژکردن و ڕۆژووگرتن و بەخشین و…..لە ناو خێزاندا.
٢. بەردەوامبوونی کەسەگەورەکانی ناوماڵ، لە گرنگیدان بە بەریەککەوتنی منداڵ لە تەمەنی دووساڵ بەرەوژوور، بە دیمەنەکانی ئەنجامدانی عیبادەتەکان و بۆنە تایبەتەکان بە عیبادەتەکان وەک نوێژی کۆ لە مزگەوتەکان یان ئیفتاری دەستەیی لە دامەزراوەو بنەماڵەلاندا و دوورنەخستنەوەی منداڵ لە دۆخی نوێژکردن و …… و بەجێهێشتنی لە ماڵەوە
٣. گرێدانی عیبادەتەکان لە ڕێی دواندنی منداڵەوە بە سێ جۆر بەهاوە بەشێوەیەکی ڕەفتاری عەمەلی نەک تیۆری و فەلسەفەلێدان:
بە نموونە:
-گرێدانی نوێژکردن بە بەهێزبوونی پەیوەندی بە خوای گەورە کە نوێژ خۆی لە خۆیا دواندنی خالق و نوێکردنەوەی پەیمانە لەگەڵ خودا.
-گرێدانی نوێژکردن بە بەهێزبوونی دەروونی نوێژخوێن و، ئارامی و دڵنیایی دەروونی لەکات و دوای خوێندنی نوێژەکە.

  • گرێدانی بیرکردنەوەو ڕەفتاری نوێژخوێن بە پاراستنی ژینگە، وەک زیادەڕۆیی نەکردن لە بەکارهێنانی ئاوو و نەبوونە هۆکاری ژاوەژاوی دەنگی و پاک ڕاگرتنی ژینگەی نوێژخوێندن.
    ئەم حاڵەتانە زەرورە لای کەسی پێشەنگ بۆ نوێژخوێندن ڕەنگبداتەوەو دووبارە و چەند بارە منداڵ تێبینی بکات.
    ٤.فەراهەمهێنانی جەوی ماڵ و پشتیوانی بۆ دەفعکردنی منداڵ لە منداڵیەوە بۆ ئەنجامدانی عیبادەتەکان بەمەرجی ڕەچاوکردنی ئەوەی:
  • کردن بە پلەیەکی عیبادەتەکان لای گەوران و، کات تایبەت کردن بۆ عیبادەت و پاراستنی لە سەقاڵییەکان و پەیوەستبوونەکانی ژیان.
  • چاوەڕوانی ئەوە نەبین وەک ئێمە منداڵ عیبادەت بە دروستی ئەنجام بدەن.
  • هاندان و پشتیوانی کاتێک منداڵ سات ساتی ئەبێت یان سارددەبێتەوە لە ئەنجامدانی هەر عیبادەتێک، بێت یان تەرکی دەکات.
  • دوورکەوتنەوەی گەورەکان لە توانج و گاڵتەپێکردن و سترێس خستنەسەر منداڵ و، بەراوردکردنی بە منداڵی تر و هەڕەشە کردن و ترساندنی بە سزاکانی خوای گەورە.
  • پابەندبوون بە سیغەی کۆ لە باسکردنی عیبادەت: با نوێژەکانمان بکەین…کە بەڕۆژوودەبین ئاگاداری…..کە ویستمان دەبەخشین.
  • بەردەستکردنی چاپکراو یان بەرهەمی دەنگی یان ڤیدیۆیی کە خۆمان بەکاری بهێنین، بۆ ئەوەی منداڵ یش ناڕاستەوخۆ بەریەکەوتنی بێت لەگەڵی.
    ـ ناونانی هاوڕێیەک یان زیاتر بە ناوی عیبادەتێکەوە..بۆ نموونە ..فڵان کەس هاوڕێی تەمەنمە لە نوێژکردن و یادەوەری زۆرمان هەیە لە منداڵییەوە چۆن نوێژئەکەین.
  • تۆمارکردنی وێنەی منداڵ بە تەنیا یان سێڵفی گرتن کاتی بەشداریکردنی لە ئەنجامدانی عیبادەتێک و، ناردنی وێنە بۆ گروپی بنەماڵە و خێزان و پیشاندانەوەی بەمنداڵ خۆی جارێکیتر تا وێنەی نوێژخوێن یان……لە زیهنیدا بۆ خۆی دروست دەبێت.

Check Also

قوربان.. جەژنی تەسلیمبوونی هاجەرە و ئیبراهیم بە ئەمری حەق

ڕۆشنا صالح بامۆكی ئەبێ چی لە ئازاری جێهێشتنی هاوسەر لە سەحراو و بێ كەس و …