پێنج شه‌ممه‌ , تشرینی یه‌كه‌م 31 2024

كه‌ى ڕۆژوو له‌سه‌ر كچان واجب ده‌بێت

هه‌ڵاڵه‌ محمد ئه‌ڵماس
ڕۆژوو له‌سه‌ر كچان واجب ده‌بێت كاتێ ئه‌م مه‌رجانه‌ى تێدا بێته‌ جێ: عاقڵ بێت – باڵغ بێت – مسوڵمان بێت. به‌گوێره‌ى فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێ) كه‌ده‌فه‌رمووێت: «رُفِعَ الْقَلَمُ عَنْ ثَلَاثَةٍ عَنِ النَّائِمِ حَتَّى يَسْتَيْقِظَ، وَعَنِ الْمُبْتَلَى حَتَّى يَبْرَأَ، وَعَنِ الصَّبِيِّ حَتَّى يَكْبَرَ».
یانى: قه‌ڵه‌م له‌سه‌ر سێ كه‌س هه‌ڵگیراوه‌ له‌سه‌ر خه‌وتوو تا هه‌ڵده‌ستى، له‌سه‌ر بچوك تاگه‌وره‌ ده‌بێ، له‌سه‌ر شێت تا چاك ده‌بێته‌وه‌. جاكاتێ كچان باڵغبوون ڕۆژوویان له‌سه‌ر واجب ده‌بێت، ئه‌ى باڵغبوون چیه‌؟ باڵغبوون هه‌ركاتێ نیشانه‌كانى باڵغبوون له‌كچاندا ده‌ركه‌وت كه‌ دیارترینیان سوڕى مانگانه‌یه‌ ئه‌وا فه‌رمان و ئه‌ركه‌ ئیسلامیه‌كانى له‌سه‌ر فه‌رز ده‌بێ له‌ناویاندا رۆژووى مانگى ڕه‌مه‌زانه‌. ده‌كرێ كچێك سوڕى مانگانه‌ى دوابكه‌وێ تا دواى ته‌مه‌نى 16ى یا زیاتر ئه‌وا نیشانه‌كانى تر ئه‌ژمار ده‌كرێ، یاخود ئه‌و ته‌مه‌نه‌ى زانایانى شه‌ریعه‌ت دیاریان كردووه‌ بۆ باڵغبوون 15 ساڵى.
دكتۆر كامل موسى: ده‌ڵێ: له‌لاى زۆربه‌ى زانایان و ڕاى سه‌رجه‌مى زانایانى پێ ته‌واوه‌ كه‌ ده‌ڵێت ئه‌و پێگه‌یشتنه‌ى كه‌وا حوكمى شه‌رعى ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر (البلوغ الحكمى) بریتیه‌ له‌15ساڵى بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، ئه‌و ته‌قدیره‌ى كراوه‌ له‌وكاته‌دا كه‌وا پێگه‌یشتنى سروشتى وسیفه‌ته‌ دووه‌میه‌كان هه‌ست پێنه‌كرێت. پێگه‌یشتنى سروشتى له‌مێینه‌ هاتنه‌خواره‌وه‌ى ئاوى شه‌وانه‌و كه‌وتنه‌ بێنوێژى وتواناى سكپریه‌. كه‌ له‌9ساڵ كه‌متر نابێت. له‌وه‌ كه‌متر بوو به‌سوڕى مانگانه‌ ئه‌ژمار ناكرێت و نه‌خۆشیه‌ و ده‌بێ سه‌رپه‌رشتیارى كچ ئاگادارى لایه‌نى ته‌ندروستى كچه‌كه‌یان بێت. جا ئیتر له‌وكاته‌وه‌ كچان رۆژوویان له‌سه‌ر واجب ده‌بێت وده‌بێت به‌چاكى وباشى ڕۆژووه‌كانیان بگرن. دایباب وپه‌روه‌رشیاران بیریان نه‌چێ رۆژوو پێویستى به‌راهێنان وخوپێوه‌گرتن هه‌یه‌ هه‌ر له‌منداڵیه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى له‌سه‌رى ئاسان بێت كاتێ ته‌مه‌نى گه‌یشته‌ واجبوونى ڕۆژوو و ئه‌ركه‌ ئاینیه‌كان. له‌م باره‌یه‌وه‌ فه‌رمووده‌یه‌كى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان كه‌: «عَنِ الرُّبَيِّعِ بِنْتِ مُعَوِّذٍ، قَالَتْ: أَرْسَلَ النَّبِيُّ ﷺ غَدَاةَ عَاشُورَاءَ إِلَىٰ قُرَىٰ الأَنْصَارِ: «مَنْ أَصْبَحَ مُفْطِرًا، فَلْيُتِمَّ بَقِيَّةَ يَوْمِهِ وَمَنْ أَصْبَحَ صَائِمًا، فَليَصُمْ».قَالَتْ: فَكُنَّا نَصُومُهُ بَعْدُ، وَنُصَوِّمُ صِبْيَانَنَا، وَنَجْعَلُ لَهُمُ اللُّعْبَةَ مِنَ العِهْنِ، فَإِذَا بَكَىٰ أَحَدُهُمْ عَلَىٰ الطَّعَامِ أَعْطَيْنَاهُ ذَاكَ حَتَّىٰ يَكُونَ عِنْدَ الإِفْطَارِ. متفقٌ عليهِ.. یانى: ڕه‌بیعى كچى موعه‌ویز ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێ) به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى عاشورا خه‌ڵكێكى نارد بۆ دێهاته‌كانى ده‌ورى مه‌دینه‌، فه‌رموو بووى بڵێن: هه‌ركه‌س به‌ ڕۆژووه‌ باڕۆژوه‌كه‌ى ته‌واو بكات، ئه‌وه‌شى به‌ڕۆژو نیه‌ با هیچ نه‌خوات تا ئێواره‌، ئیتر دواى ئه‌وه‌ ڕۆژه‌مان ده‌گرت مناڵه‌ ورده‌كانیشمان به‌ڕۆژوو ده‌كرد ئه‌وه‌نده‌ى خودا بیویستایه‌، ئه‌وسا ده‌چووین بۆ مزگه‌وت وتۆپ ویاریمان له‌خورى بۆ دروست ده‌كردن ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان بۆ خواردن بگریایه‌ ئه‌وه‌ تۆپه‌كه‌مان پێده‌دا تاكاتى به‌ربانگ.
كه‌واته‌ ده‌بێت منداڵه‌كانمان له‌سه‌ر رۆژوو گرتن رابهێنین.

Check Also

وەڵامەکانی تۆ ‌ (حوکمی لابردنی برۆ)

وەڵامدانەوەی/ هەڵاڵە محمد ئەڵماس-ئایا لابردن و چاککردنی برۆ لای خانمان ڕێپێدراوە یان حەرام؟؟ ئایا برۆکردن …