السبت , فبراير 7 2026

دەستنیشانکردنی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک

د.گوڵاڵە طاهر
ڕێگاکانی زوو دەست نیشان کردنی شێرپەنجەی مەمک
١-تیشکی مامۆگرافی
تیشکی مامۆگرافی زۆر وورد و بەسودە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە لەقۆناغەکانی سەرەتاییداو، تەنانەت پێش ئەوەی هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکە دەرکەوتبێت
هەموو ئافرەتێک پێویستە لەتەمەنی چل ساڵیدا ئەم تیشکە بگرێت و، دواتر ساڵانە یان دوو ساڵ جارێک بەپێی بوونی هۆکارەکانی مەترسی توش بوون بەنەخۆشیەکە.
بۆنمونە ئەگەر لەخێزانەکەدا کەسی توش بوو هەبوو ئەوا باشترە ساڵانە تیشکەکە بگرێت،
ئەگەر کەسێک لەخێزانەکەیدا کەسی نزیکی توش بووی هەبوو ئەوا دەبێە پێش تەمەنی چل ساڵ یەکەم تیشکی مامۆگراف بگرێت
واتە لەدوای 30 ساڵ باشترە بیگرێت
٢-خود پشکنین
واتە هەموو ئافرەتێک لەدوای تەمەنی بیست ساڵییەوە باشترە مانگانە دوای سوڕی مانگانە ئەم پشکنینە بۆخۆی ئەنجام بداندت و، بەدەستی خۆی ئەم پشکنینە وای لێ دەکات شارەزای مەمکی خۆی ببێت لەبەرئەوە هەرکاتێک گۆڕنکاری لەمەمکیدا درووست بوو زوو هەستی پێ دەکات.
ئەگەر خانمێک سوڕی مانگانەی وەستا بوو ئەوا ڕۆژێک لەمانگەکەدا دیاری بکات بۆ خود پشکنین واتە بۆنمونە یەکەم ڕۆژی هەموو مانکێک
٣-پشکنینی کلینیکی
ئەم جۆرە پشکنینە پزیشکی تایبەت پێی هەڵدەستێت و، بەدەست پشکنین بۆ هەردوو مەمک وبن باڵ دەکات لەکاتێکدا نەخۆشەکە دانیشتووەو هەروەها لەکاتی پاڵکەوتن لەسەر پشتدا.
٤-سۆنار
ئەگەر هاتوو پێکهاتەی مەمک چڕ بوو لەگەڵ مامۆگرافیدا سۆنەریش دەکرێت بۆئەوەی ڕونتر حاڵەتەکە دەسنیشانبکرێت
٥-تیشکی موگناتیسی MRI
زیاتر بۆ ئەوکەسانە دەکرێت کە ڕێژەی مەترسی توشبوونیان بەرزە.
٦-وەرگرتنی سامپڵ و ناردنی بۆ پشکنینی شانەیی لەکاتی بوون گرێی گوماناویدا.

شاهد أيضاً

ئافرەتان دوای نەشتەرگەری منداڵبوون چی بکەن

و: چیا حەمەعەلیماوەی چاکبوونەوە دوای نەشتەرگەری مناڵ بوون لە ئافرەتێکەوە بۆ ئافرەتێکی تر دەگۆڕێت بەپێی …