شیما سید معصوم
لە ناو شارێكی نوێ و خەمێكی قەدیم، ژنێك ژیانی دەكرد
بەناوی میهرەبان ،ناوێك بۆ خەڵك میهرەبان و ئارام، وەلێ بۆ خۆی تۆفان و توندوتیژ دەژیا!
ڕۆژانە دووكاری دەكرد: یەك بۆ خۆراك، یەك بۆ ئاوات.
خەڵك تەنها یەكەمی دەبینی، دووەمیان زۆرجار بێ دەنگ دەمرد!
هەركاتێك دەگەڕایەوە ماڵێ، پێشخوانی گەرم دەكرد بۆ خێزان، بەڵام كاتێك دەگەڕایەوە ناو خۆی ،قسەی سەختی بۆ دڵی خۆی دەكرد:
(ئەركەكانم زۆرن ، وەلێ زۆربەیان بێ ئامانجن)
ڕۆژێك، لەكاتی بازاری كردنیدا، ژنێك لە پڕ بانگی كردی
- هەر لێرە ژیان دەكەی؟
- میهرەبان خەندەیەكی كرد لەوانەیە ژیان بێ، وەلێ من نەزانم چۆن ژین بكەم!
- ژنەكە وتی: ژن زۆر جار ژیان ساز دەكا بۆ هەمووان وەلێ خۆی نا
ئەو وشەیە بە سەختی چەقی بەناو دڵی وردوو خاشی كرد!
میهرەبان بەردەوام بوو بەهەمان ڕۆتین، بەڵام ئەو دێڕە كاریگەری لەسەر دانا بوو..
لەشەوێكی باراناوی ساردا خەڵك خەوتبوون میهرەبان، دانیشت لەسەر جێگاكەی خۆی دەستەكانی تەواو پڕبوون
لە هەموو ئەوشتانەی نانوسرێن، نوسی:
من دەبم بە خۆم !
ئەركەكانم كەم نین، بەڵكو ڕوونن:
-ژن كەسێك نیە لە ژیان بیپارێزێت خۆی نەبی - ژیان پێویستی بە ژن هەیە، ئەزموونیش بە ژان هەیە!
- هەموو كاتێك ژن خۆی پەروەردە بكات، پێش ئەوەی جیهانێك پەروەردە بكات.
بۆ سبەی میهرەبان بەرگری نەكرد لە ژیان، بەڵكو بەرگری كرد لە خۆی.