السبت , يناير 17 2026

ژیان تەنیا یەکجارە، چێژ وەربگرە

دانێلا تەها
ژیان وەک تێپەڕبوونی هەورەکان وایە، خێرا و بێدەنگ دەڕوات، زۆربەمان کاتەکانمان بە خەمخواردن بۆ ڕابردوو یان ترس لە داهاتوو بەفیڕۆ دەدەین، لەبیرمان دەچێت کە ئێستا تەنیا ئەو کاتەیە کە بەڕاستی خاوەنی کۆنتڕۆڵین تێیدا، گەنجی تەنیا وێستگەیەکە تەمەن تەنیا ژمارە نییە، بەڵکو وزە و هەستە، ئەو هێز و وزەیەی ئێستا لە تەمەنی گەنجیدا هەتە، جارێکی تر بە هەمان شێوە ناگەڕێتەوە کات چاوەڕێی کەس ناکات، هەموو ڕۆژێک کە بەبێ زەردەخەنە و چێژوەرگرتن تێپەڕێت، لاپەڕەیەکە لە پەرتووکی ژیانت کە بە بەتاڵی جێت هێشتووە، چونکە بەرپرسیاریت بەرامبەر بەخۆت، گەورەترین چاکە کە لەگەڵ خۆتدا بیکەیت ئەوەیە، ڕێگە نەدەیت کێشە بچووکەکان گەورەترین دەرفەتەکانی دڵخۆشیت لێ بدزن.
“کاتێک پیر دەبین، پەشیمان نابین بۆ ئەو کارانەی کە کردوومانە، بەڵکو بۆ ئەو ساتانە پەشیمان دەبین کە دەمانتوانی تێیدا دڵخۆش بین و نەمانکردووە.”
چۆن چێژ لە ژیان وەربگرین؟
١. سوپاسگوزار بە: سەیری ئەو شتانە بکە کە هەتە، نەک ئەوانەی کە نیتە.
٢. لە کاتە بچووکەکانەوە دەست پێ بکە: کوپێک قاوە، پیاسەیەک، یان قسەکردن لەگەڵ هاوڕێیەکی نزیک دەکرێت لوتکەی چێژ بێت.
٣. خۆت بەراورد مەکە: ژیانی خۆت بەو شێوەیە بژی کە خۆت دەتەوێت، نەک بەو شێوەیەی خەڵک چاوەڕێی دەکەن.
٤.هەندنێک جار مانەوە لەگوێ ئاگردانێکی گەرم و ئارام بەخش هەزار دەرچوون و دەماقەڵێ و خۆنواندن دەهێنێت.
٥.ئازار مەخە سەر هیچ دڵێک، خاوەن دڵ نەیبینێت دروستکەری دڵ پێی دەزانێت.

شاهد أيضاً

پرتەقاڵ، بەهای خۆراکی و تایبەتمەندی دەرمانی لەوەرزی زستاندا

پ.ی.گوڵاڵه‌ محمد أمین سعیدمامۆستاى زانكۆ و پسپۆڕى به‌رهه‌مهێنانى میوه‌ پرتەقاڵ میوەیەکی زستانەى بەهێز و خۆراکییە …