پێنجشەممە , ئاب 20 2026

وزەکەت بەفیڕۆ مەدە، بۆ کەسێک کەنایەوێت تێتبگات

گۆنا تۆفیق
‎
گفتوگۆ وەک ئامرازێکی پەیوەندیی مرۆيی، تەنیا ئەو کاتە کاریگەر و بەسودە کە لە نێوان دوو لایەنی فاميده و ئامادەدا ڕووبدات. بەڵام گفتوگۆ لەگەڵ کەسێک کە نایەوێت لێت تێبگات، تەنیا وزە و کاتی تۆ بەفیڕۆ دەدات. ئەم بابەتە ڕێنماییەکەبۆ ئەوەی بزانیت کەی گفتوگۆ کاریگەرە و کەی پێویستە پارێزگاری بکەیت و خۆتی لێ بەدوور بگریت .

١. گفتوگۆی کاریگەر

گفتوگۆی کاریگەر پرۆسەیەکی دوولایەنەیە کە ئامانج تێیدا تێگەیشتنێکی هاوبەش، چارەسەرێکی ژیرانە یان پتەوکردنی پەیوەندییەکە.
کە ئەم جۆرە گفتوگۆیانە تایبەتمەندیی خۆیان هەیە، لەوانە (گوێگرتن ، ڕێزگرتن ،ڕوونی و ڕاشکاوی، قبوڵکردن..)

٢. نیشانەکانی کەسێک کە “نایەوێت تێت بگات”

· ڕەخنەگر: بەردەوام بەدوای دۆزینەوەی هەڵەکانتەوەیە بۆ ئەوەی ڕەخنەت لێبگرێت.
· گوێ نەگرتن و گوێنەدان: گوێ لە قسەکانت ناگرێت، تەنیا چاوەڕێی کاتی قسەکردنی خۆیەتی.
· خۆپەرست: هەوڵ دەدات خۆی بە زیرەک و باڵادەست نیشان بدات.
· هێرشبەر: قسەکانت بەهێرش وەردەگرێت و بەهەمان شێوەش وەڵام دەداتەوە .

٣. جۆرەکانی گفتوگۆکاری ناتەندروست .

· گفتوگۆکاری خۆپەرست (نارسیست): ئەم جۆرە کەسە تەنیا خۆی دەبینێت و بۆچوونی بەرامبەرەکەی قبوڵ و لەبەرچاو ناگرێت.
· گفتوگۆکاری هەڵەشە : کەسێک کە ڕەوشتی گفتوگۆ نازانێت و بە ڕەفتاری نەگونجاو و نادروست وەڵامی هەر گفتووگۆیەک دەداتەوە .
· گفتوگۆکاری ڕکابەر: ئەم جۆرە ئامانجی لەگفتوگۆ تێگەیشتن نییە، بەڵکو تەنیا بردنەوەی کۆتایی بەلایەوە گرنگە .

وعن عائشة رضي الله عنها أن النبي ﷺ قال:
«إن أبغضَ الرجال إلى الله الألدُّ الخصِم».
— رواه البخاري (2457) ومسلم (2668)

٤.ئەو کارانەی کە پێویستە ئەنجام نەدرێت لەگفتو گۆدا :
· ڕوونکردنەوەی زیاد لەپێویست : ڕوونکردنەوەی دووبارە بۆ کەسێک کە ئەنجامی گفتۆ گۆی بۆ گرنگ نییە ناپێویستە.
· خۆ سەلماندن : هەوڵدان بۆ سەلماندنی خۆت لەبەردەم کەسێک کە بەڕاستی گرنگی بە باس و بابەتەکەت نادات دروست نییە .
· مشتومڕ کردن : دەمەقاڵێ و مشتومڕ لەگەڵ کەسێکدا کە گفتوگۆ وەک خۆنمایش کردن و یاریەک لەپێناو بردنەوە دۆڕان دەبینێت کارێکی ناباشە .

٥. جێگرەوەکانی گفتوگۆی بێکەڵک؛
· کشانەوە: کشانەوە لە گفتوگۆیەک کە بێ ئامانجە .
· پاراستنی وزە: پاراستنی وزە بە دوورکەوتنەوە و ڕوانین بۆ خۆت، وە ترکیز خستنە سەر پەیوەندییە بەسوودەکان.
· دیاریکردنی سنوور: دیاریکردنی سنوور لە گفتو گۆ و پەیوەندیدا کارێکی گرنگە تایبەت ئە گەر لە جۆری ناتەندروست بێت .

٦. کێ شایەنی گوێ لێ گرتن و کات پێ بەخشێنە ؟!
· کەسێک بە گرنگەوە گوێ لە قسەکانت دەگرێت و بە وشەو ڕەفتاری دروست وەڵامت دەداتەوە.
· کراوەیە و ئامادەیی تیایە کە بۆچوونە جیاوازەکان وەربگرێت و لێیان بکۆڵێتەوە.
· ڕێز دەگرێت لە ڕەفتار و بۆچوونەکانت و بەهادار لێیان دەڕوانێت .

‎کەواتە هونەری گفتوگۆ تەنها قسەکردن نییە، بەڵکو زانین و سەلیقەیە لەوەی کەی بدوێیت و کەی بێدەنگ بیت هەر بۆیە پێشەوای مرۆڤایەتی لەم بارەیەوو فەرموویەتی : وقال صلى الله عليه وسلم: وَمَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ فَلْيَقُلْ خَيْرًا أَوْ لِيَصْمُتْ.
أخرجه البخاري (6018)، ومسلم (47).

Check Also

شیردانی سروشتی لەڕوانگەی شەریعەتی ئیسلامەوە

سومەییە مەحمودشیردانی سروشتی (شیری دایک) یەکێکە لە گەورەترین نیعمەتەکانی خوا بۆ منداڵ و دایک، ئیسلام …