چیا حه‌مه عه‌لی
مرۆڤ ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌ناسێـت ناتوانێت خۆشی بوێت، هۆكارى یه‌كه‌مى ئه‌وه‌ى كه پێغه‌مبه‌رمان(د.خ) خۆشبوێت ئه‌وه‌یه كه بیناسین، بزانین چه‌ندێك به‌رگه‌ى قوربانیدانى گرتووه، چه‌ند ئاره‌ق‌و فرمێسك‌و خوێنى ڕشتووه، تا له‌ژیاندابووه پشووى نه‌داوه‌و نه‌حه‌ساوه‌ته‌وه، تاوه‌كو دینى ئیسلام بگه‌یه‌نێت به‌هه‌موو خه‌ڵكى بۆ ئه‌وه‌ى له‌ژێر ڕه‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌دا بن، تاوه‌كو خه‌ڵكى به‌ر نورو به‌ره‌كه‌تى ئه‌م دینه پیرۆزه بكه‌ون.
ئه‌و بوو كه‌مرۆڤایه‌تى فێرى زمانى گفتوگۆ‌و ئه‌قڵ كرد، ژنانى له گاڵته‌جارى و ڕه‌زیلى و ناڕه‌حه‌تى ڕزگار كرد، هه‌ر كه‌سێك پێغه‌مبه‌رى (د.خ) ناسی له‌ڕێ ژیاننامه‌كه‌یه‌وه خۆشی‌ویست، پێویسته له‌سه‌رى دواى به‌رنامه‌كه‌ى بكه‌وێت، له ڕه‌وشت‌و تێگه‌یشتن‌و فیكر‌و غه‌م‌و نوێژ‌و هه‌وڵدان‌و هه‌ڵسوكه‌وت‌و كردار‌و بیر‌و بۆچوون‌و ڕێزگرتن‌و ده‌ستبڵاوى سه‌خاوه‌تمه‌ندیی دڵناسكى و سۆز‌و خۆشه‌ویستیدا.
ده‌بێت پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) له‌به‌ر ره‌وشت‌و سیفاته‌كانى، له‌به‌ر سۆز‌و به‌زه‌یی و له‌سه‌رخۆیی و ئارامگری و سنگفراوانى كه له ناو مرۆڤایه‌تیدا بێ وێنه بووه، خۆشبوێت.
ده‌ته‌وێت ڕێگه‌یه‌ك بزانیت تا بتوانین پێغه‌مبه‌رت(د.خ) خۆشبوێت؟ ئازیزمان له ڕێی فه‌رمووده‌یه‌كه‌وه ئه‌و ڕێگه‌یه‌مان نیشانده‌دات‌و ده‌فه‌رمێت: “لا یؤمن أحدكم حتى أكون أحب إلیه من نفسه وماله وأهله وولده والناس أجمعین”.
كه‌واته مه‌رجى ئیمان ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌رمان(د.خ) له‌هه‌موو كه‌سێك له‌دونیادا خۆشتر بوێـت.
پێویسته خۆشه‌ویستیمان بۆ محه‌مه‌د(د.خ) له‌هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌كى تر زیاتر بێت، ده‌بێت ئه‌و خۆشه‌ویستیه له دڵماندا زیادبكه‌ین، به‌وه‌ى كه:
-زۆر سه‌ڵاوات بده‌ین له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و یارو یاوه‌رانى له‌هه‌موو كات‌و له‌هه‌موو جێیه‌كدا.
-شوێنكه‌وتنى سونه‌ته‌كانى به كردار‌و گوفتار.
-زانینى تایبه‌تمه‌ندییه‌كان‌و سیفات‌و ڕه‌وشته‌كانى و پابه‌ندبوون پێوه‌ى.
-خوێندنه‌وه‌و وردبوونه‌وه له ژیاننامه‌كه‌ى و سودوه‌رگرتن له ڕووداوه‌كانى.
-بڵاوكردنه‌وه‌ى بانگه‌وازه‌كه‌ی و ته‌واوكردنى ڕێڕه‌وى ئه‌و بۆ هیدایه‌تدانى خه‌ڵكى بۆ ڕێگه‌ى ڕاست.
-به‌رگرى كردن لێى و هه‌وڵدان بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ى ڕاستیه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه بێ ڕێزى ده‌كه‌ن به‌رامبه‌رى به جوانترین شێوه.
-دۆعاكردن بۆ به‌ركه‌وتنى شه‌فاعه‌تى ئه‌و و بوون به هاوه‌ڵى پێغه‌مبه‌ر له به‌هه‌شتدا.
-هه‌ڵگرتنى ئه‌مانه‌ته‌كه‌ى كه قورئانه‌و فێربوونى وه‌ك خۆى ئامۆژگاریمان ده‌كات.
-خوێندنه‌وه‌ى ژیاننامه‌ى خێزانه‌كانى‌و هاوه‌ڵانى.
-په‌روه‌رده‌كردنى منداڵه‌كانمان له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه‌ى ئه‌و به گێڕانه‌وه‌ى چیرۆكى ژیانى و كردنى به پێشه‌نگ له‌هه‌موو نمونه‌یه‌كدا.
بۆ ده‌كات له‌و ڕۆژه‌دا.
Your adventure begins here—unlock the best online games today. Hawkplay