الثلاثاء , يناير 27 2026

کێ پەناگەی دڵسۆزییە‎

‎خەرمان عبدالکریم
‎پێوانەی دڵسۆزی بەگلەیی و زۆر ناکرێت،
‎ڕێگە بدەن قیاسەکانی ئەقڵ خۆیان بپێون و بێنە گۆ، ڕێگە بدەن لەسەر شانەکانت گریان دەست پێ بکات و لە ڕوتدا خەندەی ساختەو لە پشتەوە خەنجەری ژەهراوی و لەدورەوە قسەی ناجۆرو لە نامەکانەوە کردارو لەڕاستیدا ونبوون هەبێت، کامیان لەمانە دەبنە هاو ئاست بۆ هەست پێکراوەکانی ژیانت و دڵسۆزانە بێ وەستان فریاد ڕەسن، لەکەیداو لەکوێدا دڵسۆزەکان دەناسرێن
‎پرسە جێگەی ناسین نییەو بۆنەو ئاهەنگەکانیش جێگەی موحیبەت و سۆز نین
‎بپرسە لەو واقعەی ڕۆژانە تێی دەکەویت لە کەوتنی منداڵێکی یەک ساڵ و نیو لە چونی بۆ قوتابخانەی منداڵێکی شەش ساڵ، لە چونە قۆناغی هەرزەکاری و لە تێپەڕاندنی خوێندن و لە دەرچونی لە زانکۆو، لە مانەوەی لەماڵەوەو لە گرفتاری ڕۆژگارو لە هەبوونی تاڵی سپی و لە دەرکەوتنی نیشانەی خەمۆکی و لە پێوە دیارنەبوونی نەخۆشی لەونبوونی لەناکاو؟؟؟؟لەم کاتانەدا هەرکەس پرسی دڵسۆزە لەدەستی مەدە
‎مەرجی دڵسۆزی ئەوەیە هەمیشە پەناگەبیت.. لە لێواری کەوتن دەستت پێوەبگرن هەستیتەوە، لەناڕەحەتیدا خۆشبەختی لەتەنیشتی ئارام بیتەوە، لە قوڵایی نەهامەتی بیت و ڕێگەت بخاتە بەردەم، لە نوقم بوون بیت و پەلت بگرێت بۆ دەربازبوون…ساغی و دەرکەوتەی پەناگە لەهەزاران مەوقیف دەردەکەون، نەک توشی سەختی و ماندوێتی و هەزاران شکست و نائومێدی وکەوتن بیت لەڕێگەی کۆمێنت و نامەی هاوخەمییەوە لە ڕوودا دابمێنن کۆمێنتی پێش و دوا کۆپی بکەن و بۆت دابنێنەوە پەناگە هاوشێوەی کەمە یان هەر نییە یان دەگمەنە،
‎یاخود بۆ هەمووان ببنە داری دەست و هەستانەوە، بەڵام شەرمەندەبێت نزیکترین کەسی هاوخەمی بێت و هەست بەوە نەکات کە گرنگە هەمووانت بۆ گرنگ بێت گرنگترینی ژیانت لەدەست بدەیت دڵسۆزانە مامەڵەی ڕۆحی بکەن تا زەمەنی بردنەوە لە چەقی خاکێکدا ونی نەکردوون لەیەک.

شاهد أيضاً

بەفر: وانەی پاکی و ئارامی بۆ ڕۆح

تریفە جلال کاتێک سەیری بارینی بەفر دەکەین، تەنها دیمەنێکی جوان نابینین، بەڵکو وانەیەکی گەورەی خودایی …