و: ژیان نوری تۆفیق
ئەو نەخۆشانەی كە پەستانی خوێنیان هەیە و دەتوانن كاتی دەرمانیان ڕێكبخەن دەتوانن بەڕۆژوو بن، بەڵام لە ئەگەری زۆر بەرزبوونەوە یان دابەزین كە نەتوانن تا ئێوارە بەرگە بگرن دەبێت بەڕۆژوو نەبن.
نەخۆشیەكانی گەدە و ناوسك:-
-ئەگەر قورحەی گەدە یان دوانزە گرێ هەبوو وە نەخۆش هه ستی بە ئازار كرد لە كاتی برسیەتی یان ئازار بە ئاگای هێنایەوە لە خەو ئەوا ئەتوانئ بەڕۆژوو نەبێت.
-ئەگەر یەكێك تووشی سكچوونی زۆر هات وا باشە بە ڕۆژوو نەبێت، چونكە ئاو و خوێ و كانزای زۆر لە دەستدەدات و، جەستەش ناتوانێت دابینی بكات، ئەگەر بەڕۆژوو بێت تووشی وشكبوونەوە دەبێت و پەستانی دادەبەزێت.
-ئەوانەی نەشتەرگەری گەدەیان بۆ كراوە و پارچەیان لە گەدەی بڕیوە پێویستیان بە ژەمی كەم و ڕێكخراو هەیە ئەتوانن بە ڕۆژوو نەبن.
نەخۆشیەكانی سنگ و دڵ:-
-ئەوەی تووشی(ذبحە الصدر) ببێت و بە دەرمان بارودۆخی باش بووبێت و، هیچ ئازاری نەبێت ئەتوانێت بەڕۆژوو بێت، بەمەرجێك پزیشك بتوانێت كاتی دەرمانی بۆ ڕێكبخات لە گەڵ ڕۆژووەكەی، بەڵام ئەوانەی كە (نیترۆگلسرین)ئەخۆن وا باشە بەڕؤژوو نەبن.
-ئەوەی تووشی جەڵتە بووبێت واباشە تا 6 هەفتە بەڕۆژوو نەبێت، بەڵام ئەگەر دوای 6 هەفتەكە بارودۆخی ئاسایی بێت و، بتوانێت بە ڕێكی دەرمان بەكاربهێنێت ئەتوانێت بە ڕۆژوو بێت.
-ئەوەی نەشتەرگەری دڵی كردوە تا 6 هه فتە ناتوانێت بە ڕۆژوو بێت.
-ئەو نەخۆشانەی كە ئیلتیهابی قەساباتی هەیە و ئەتوانێت دەرمانەكانی لە نێوان ئێوارە و پارشێودا بخوات و، ئەگەر بارودۆخی باشە و ئیلتیهابەكەی كەمە ئەتوانێت بەڕۆژوو بێت، بەڵام ئەگەر پێویست بوو هەر 6 كاتژمێرێك دەرمان بخوات ئەوا نابێت بەڕۆژوو بێت تا چاكدەبێتەوە.
-ئەوەی كە نەخۆشی سیلی هەیە، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی باشە و دەرمانەكانی بە ڕێكوپێكی وەربگرێت ڕۆژووەكە كاریگەری خراپی نەبێت بۆی ئەتوانێت بەڕۆژوو بێت، بەڵام ئەگەر بارودۆخی باش نەبوو نابێت بەڕۆژوو بێت.
ناڕێكی هۆرمۆنی غوددە:-
-ئەو نەخۆشەی كە غوددەكەی زۆر چالاكە و( ثیرۆكسین ) زۆر دەردەكات، بەڵام بارودۆخی جێگیرە ئەتوانێت بەڕۆژوو بێت بە مەرجێك دەرمانەكانی بە ڕێكوپێكی بخوات.
-ئەو نەخۆشەی كە غوودەكەی تەمەڵە ئەتوانێت بەڕۆژوو بێت، بەڵام ئەوەی كە تووشی ئیلتیهاباتی غوددە بووە و ئازاری هەیە و تای هەیە ئەتوانێت بەڕۆژوو نەبێت.
هەندێك نەخۆشی و حاڵەتی تر:-
–ئەوەی گەشكەی هەیە ئەتوانێت بەڕۆژوو بێت بە مەرجێك دەرمانەكانی بە ڕێكی وەربگرێت.
–سەبارەت بە ئافرەتی دووگیان ئەگەر پزیشكێكی ئیماندار پشكنین بۆ خۆی و منداڵەكەی ناوسكی بكات و بە شێوەیەكی گشتی بارودۆخیان باش بوو ئەتوانێت بەڕۆژوو بێت،
–ئەو ئافرەتەی شیر دەدات ئەگەر زانی بەڕۆژووبوون كاریگەری هەیە لەسەر تەندروستی خۆی یان منداڵەكەی، یان لەسەر شیردانەكەی ئەوا ئەتوانێت بەڕۆژوو نەبێت.
