دووشەممە , كانونی یه‌كه‌م 23 2024

هەڵسوكەوتی بەكاربەر لەمانگی ڕەمەزاندا هەرجارەی توێژینەوەیەك (17)

ئەم توێژینەوە لە لایەن (مهجە محمد اسماعیل و علی عثمان عبداللطیف)كراوە و لە گۆڤاری (بحوث تربویة نوعیة) بڵاوكراوەتەوە لە ساڵی 2014.
پوختەی توێژینەوەكە باس لە هەڵسوكەوتی بەكاربەریی خێزان(السلوك الأستهلاكی للأسرة) و پەیوەندی بە هەڵسوكەوتی بەكاربەر لە ڕەمەزاندا دەكات.
(دیارە لای هەمووان ئاشكرایە كە خەرجی مانگی رەمەزان لە بریتی كەمبوونەوە بە هۆكاری بەڕۆژووبوونەوە بە پێچەوانەوە خەرجی زیاتر دەبێت، هەر لە ساڵی سییەكانی سەدەی پێشوەوە چەندین كەس و نوسەرو توێژەر ئاماژەیان كردوە بۆ ئەو زیادە خەرجییەی مانگی رەمەزان)
توێژەر ویستویەتی پەیوەندی نێوان هەڵسوكەوتی بەكاربەر لە ماناگی رەمەزاندا دەستنیشان بكات لەگەڵ هەڵسوكەوت لە مانگەكانی تردا، ژمارەی خێزان، چۆنیەتی بەڕێوەبردنی داهاتی خێزان.
ئاماژەیداوە بە، پێویستە خێزان لە نێوان داهات و پێداویستیە كردەیی وگرنگەكانی هاوسەنگی بكات، چونكە خێزان بەرپرسیارە لە ڕێكخستنی پێداویستیەكانی تاكەكانی خێزانەكەیان كامیان پێویستترەو كامیان كەمتر گرنگە. وە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی داهاتی خێزان پەیوەستە بە ڕادەی خۆشبەختی و گوزەرانی باشەوە.
جگە لە ئاماژەدان بە ڕای چەندین توێژەر لە بواری بودجەی خێزان و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی و زۆرێكیان ئاماژەیان داوە بەوەی لە ڕەمەزان و جەژندا خەرجی ئەوەندە زیاد دەكەن كە خێزان پێویستی بە قەرزكردن بێت یان دەستكاری پارەی دانراو، كە زۆرێكیان لە بەرەنجامی خەرجی هەڵەوە دروستدەبێت نەك پێداویستی ڕاستەقینەی خێزان، ئەمەش لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی تر جیاوازی هەیە، لە ڕووی كۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیریشەوە جیاوازی هەیە لە نێوان ئەندامانی كۆمەڵگەیەكدا.
بەرەنجامی توێژینەوەكە وا دەركەوتوە كە:-
1-پەیوەندییەكی ڕاستەوانە هەیە لە نێوان هەڵسوكەوتی بەكاربەرو بەكاربەری خۆراك و بەركاربەری ڕەمەزان، واتە لە ڕەمەزاندا زیاتر خۆراك دەخورێت.
2-پەیوەندییەكی پێچەوانە هەیە لە نێوان كاری سەرۆك خێزان و ئاستی خوێندەواری و داهاتی خێزان و قەبارەی خێزان لەگەڵ هەڵسوكەوتی بەكاربەر، بەكاربەری خۆراك و بەكاربەری ڕەمەزان و بەڕێوەبردنی داهاتی خێزان.
3-پەیوەندییەكی ڕاستەوانە هەیە لە نێوان ئاستی خوێندەواری و بەكاربەرلە ڕەمەزاندا، تا ئاستی خوێندەواری بەرزتر بێت ئاستی كڕین و بەكاربەر زیاد دەكات.
4-تا ئاستی خوێندەواری بەرزتر بێت پلانی خەرجی ناو خێزان زیاتر بوونی هەیە.
5-پەیوەندی نێوان بەكاربردن لە ڕەمەزان و بەكاربردن لە مانگەكانی تردا، خەرجی لە مانگی ڕەمەزاندا زیاترە لەسەرجەم مانگەكانی تر، زۆربەی خێزانەكان لە داهاتی مانگەكانی تریان دەخەنە سەر مانگی ڕەمەزان.
ڕاسپاردەكانی توێژینەوەكە:-
1-پێویستی خولی ڕاهێنان و خولی كردەیی بۆ ڕاستكردنەوەی هەڵسوكەوتی بەكاربەر بۆ ئەندامانی خێزان لە مانگی ڕەمەزان و لەكاتی بۆنەكاندا.
2-دانانی بەرنامەی زیادكردنی بەرهه م لە زانكۆ و پەیمانگاكاندا لە لایەن پسپۆرانی بواری خێزانی بۆ ڕاستكردنەوەی هەڵسوكەوتى بەكاربەر و ڕێكخستنی بودجەی خێزان.
3-گرنگی بە پێشخستنی مەنهەجی ئابووری ماڵداری لە هەموو قۆناغەكانی خوێندندا، بە تایبەت چۆنیەتی بەڕێوەبردنی خێزان و ماڵ و دانانی پلانی بودجەی خێزان.
4-هۆشیاركردنەوەی تاكەكانی كۆمەڵگە بۆ ڕاستكردنەوەی هەڵسوكەوتیان لە ڕەمەزاندا بە تایبەت لە بەڕێوەبردنی داهاتی خێزان و بە تایبەتتر خۆراك.

Check Also

داهاتووی کاری ئۆنلاین لە کوردستان و جیهان

ڕەنگین عبدالکریم کافرۆشیلەگەڵ پێشکەوتنی مرۆڤایەتی و زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی جیهان، هاوکات لەگەڵ باڵادەست بوونی سیستەمی …