پێنجشەممە , ئه‌یلول 11 2025

لەجیهانێکی غەفڵەت و دوبارەداین

ڕۆشنا صالح بامۆکی

وەک خۆرە کاتە بەنرخەکانمان دەخوات و بێ ئاگایانە ، بووە بە هاوڕێی نزیکمان و بێ ئەو چەند خولەک ناژین ، ئەوەی پێمان دەبەخشێت مشتێک زانیاری سواو و دوبارەیە و هەر ڕۆژەی ڕەنگ و بەرگێکی نوێ بەباڵایدا دەکات ، ستیڤ جۆبس کەداهێنەری ئەم ئامێرەیە و بوەبەچەتەی ژیانمان و ڕۆژانە گەر 3کاتژمێر بەکاری بهێنین ئەوا ساڵی 1ِ٫080 کاتژمێری تەمەنمان بەهەدەر ڕۆشتوە ، خوێنەری ئەزیز نکولی لەباشی و کارئاسانی و ڕێگاکورتکردنەوەی ناکرێت و هەموان دەزانین ڕێگای سود لێبینی زۆر و کراوەیە بەڵام زیانەکانی چۆن لەسەر خۆمان لاببەین ؟
لەخۆت بپرسە چەند ساڵە تێکەڵی دونیای خەیاڵی تەکنەلۆژیا و ئینتەرنێت بوویت؟
کامانەن دەستکەوت و سودەکانی بۆت؟
چەند ڕێنمای و ئامۆژگاری ناو ئەم ئەپانەت جێبەجێ کردووە؟
ئەو ڤیدۆ فێرکاریانەی بینیوتن و زۆرینەیانت سەیڤ یان سکرین کردووە چەندیان دوبارەکردووەتەوە گۆڕانکاریان لە ژیانتدا دروست کردووە؟
کام بەهرەیەت پەرەپێدا و لەڕێیەوە سودی مادی و مەعنەویت دەست خست؟
فێری چەند زمان بوویت؟
کام گرفتەی خۆت و دەوروبەرت چارەکرد لەڕێ ئینتەرنێتەوە؟

ئەی ڕوخسارت چەند هێڵی زیادکردن بەهۆی موبایلەکەی دەستتەوە؟
سۆمای چاوەکانت و هێز و وزەی جەستە و لەش و لارت جەستەی وەرزشی و سەلیمت چی بەسەرهاتووە ؟

بەڕای ئێوە ژیانی 10 ساڵ پێشتری خۆمان و پێشینانی خۆمان بۆ ئەوەندە بەرەکەتدار و پڕ چێژبوو ؟

ئێستا کار ئاسانی زۆر و کاتی کەم
داهات و ڕەفاهیەت زۆر و بێ بەرەکەت

بەنامە هەواڵی ئازیزترین کەست دەپرسی و بێ ڕۆح و خرۆش وەڵامەکەی وەردەگریت
هیچ لەوجودت ناگۆڕیت..!

تا لەئێستا درەنگتر نەبووە بیرێک بکەوە ، بڕیاربدە، ژیانت بگۆڕە بۆ باشتر لەوەی کە ئێستا هەیە ، کاتەکانت ڕێکبخە ، بۆ ئیش و پێوستی و خۆت و ڕێنمای و بەدەمەوە بوونی خەڵکی نەبێت موبایل بەکار مەهێنە ، خودا هەمیشە دەرگای ڕەحمەتی کڕاوەیە ڕۆژی پێنجار بانگمان دەکات ، ئەم دونیافانییە هی کات بەفیڕۆدان و بێ خەمی نییە ، ڕێگایەکی دوور و درێژمان لە پێشە ، بەهەشت ئاسان دەستت ناکەوێت ، خۆشی ئێرە کاتییە ، خۆشبەختی هەمیشەیی واتە بەدەست هێنانی ڕەزامەنی خوداگیان.

Check Also

هەرگەلێک ئافرەت پێشەوای بێت، سەرکەوتوو نابێت!

د. هەتاو حەمە صالح  یەکێکی تر لەو فەرموودانەی لەسەر پرسی ئافرەتاندا مایەی مشتومڕە، بریتییە لەوەی گوایا …