دووشەممە , تشرینی دووەم 2 2026

‎کەس دوژمنی تۆ نییە‎

خەرمان عبدالکریم

‎هەموو بەرودۆخێک ماسک لەسەر ڕوویەک لادەبات و فێرت دەکات ڕێڕەوی چۆن تەسک و تاریک هەیە ئەوسەری فراوان و ڕوونە
‎هەرکەسێک بێزارت بکات* –فێری سەبر و ئارامیت دەکات
‎هەر کەسێک دەستبەردارت بێت –فێربە چۆن لەسەر دوو پێی خۆت بوەستیت.
‎هەر کەسێک توڕەت بکات — فێری لێبوردەیی و بەزەییتان دەکات.
‎هەر شتێک کە ڕقت لێی بێت* — فێرت دەکات، خۆشەویستی بێ مەرج چۆن دەست دەکەوێت
‎هەر شتێک کە لێی بترسی –فێری بوێری زاڵبوون بەسەر ترسەکانتدا دەکات
‎هەر شتێک کە ناتوانیت کۆنتڕۆڵی بکەیت –فێرت دەکات چۆن وازی لێبهێنیت.
‎هەر “نا”یەک کە لە مرۆڤێکەوە دەستت بکەوێت — فێرت دەکات چۆن سەربەخۆ بیت.
‎هەر کێشەیەک کە ڕووبەڕووت دەبێتەوە –فێرت دەکات چۆن چارەسەر بۆ کێشەکان بدۆزیتەوە.
‎هەر هێرشێک کە لەلایەن خەڵکەوە بەدەستی بهێنیت — باشترین شێوەی بەرگریت فێر دەکات.
‎هەرکەسێک سەیری تۆ بکات –فێرت بکات چاوت لە خالق (خودا) بێتو بەس، ئەو زاتی بەدیهێنەرو بینەرو بیسەرە
‎هەمیشە بەدوای وانەکەدا بگەڕێ لە هەموو بارودۆخێکدا کە ڕووبەڕووت دەبێتەوە لە هەموو قۆناغەکانی ژیاندا.
‎بە ئەدەب و ئارام و میهرەبان و سوپاسگوزار بە بۆ خودا،
چونکە تاکۆتایی لەگەڵت دەبێت.
‎ژیان وانەی فێرکردم. من لە گۆڕەپانەکەمدا خەڵک نابینم، چونکە مرۆڤەکان جێی متمانە نین. من تەنها خودا وەک تەواوکەری ئیمانەکەم دەبینم.
‎*کاتێک ژیانت بەوابەستەییەکانی دڵتەوە دەبەستیتەوە ڕێگەبدەیت، ئازارت بدات، نائومێدت بکات، ڕیسوات بکات، یان سووکایەتیت پێبکات، هەر ئەوە مانای ئەوەیە کە هەرگیز هیچ شتێکی شایستەت نەکردووە. *
‎جوانی ژیان لەوەدایە لەگەڵ نائومێدی و ماندوێتیەکاندا دێت، لە کەسانێکەوە چاوەڕێی ناکەیت
‎*بەداخەوە هەندێکمان کاتێکی زۆرمان بەسەر دەبەین بە گریان لەسەر ئەم خیانەت و نائومێدییانە، و لە کۆتاییدا دەبینە قوربانی هەموو بارودۆخێک. *
‎شتێک لەبیرت بێت: *دەستگرتن بە توڕەییەوە وەک ئەوە وایە سەرت بە دیوارەوە لێبدەیت و چاوەڕێی ئەوە بکەیت کەسی بەرامبەر هەست بە ئازارەکە بکات. تۆ تەنها ئازاری خۆت دەدەیت. *
‎*ڕاستییەکە ئەوەیە کە دونیا پڕە لە مرۆڤی بێزارکەر و ناشرین و گەمژە و بێ منەت و هەمیشە لە قۆناغێک یان قۆناغێکی تردا، لە ژیاندا ڕووبەڕوویان دەبیتەوە. بەڵام باشترین شت ئەوەیە کە بە ژیرانە و پێگەیشتووانە مامەڵەیان لەگەڵ بکەیت. *
‎*ناتوانیت وا لە هەموو کەسێک بکەیت خۆشیان بوێت، وەک تۆ بیربکاتەوە یان وەک تۆ مامەڵە بکات…هەرگیز. *
‎*پێویستە فێربین تەحەمول و چاوپۆشی لە هەندێک شت بکەین، دەبێت هەوڵبدەین عەیبەکانی ئەوانی تر بنێژین و بەرەو پێشەوە بچین لە ژیاندا. *
‎* توڕەیی و ڕق و لێبوردەیی بوونەتە هۆکاری زۆربەی کێشەکانی جیهان و هیچیان چارەسەر نەکردووە. *
‎ژیان کورتە، نازانیت چەند کاتت ماوە
‎*تکا دەکەم ئازارەکە وەربگریت و لەو کەسە تایبەتە خۆشبە کە کینەت بەرامبەری هەیە، و ناڕەزایەتییەکانتان ئاسن بکەنەوە. *
‎* ئازایەتی کۆبکەرەوە و داوای لێبوردن لەو کەسە بکە کە توڕەت کردووە
‎*ژیان بەو بڕە پارە و ماڵە، یان کۆمپانیایانە ناپێورێت کە خاوەندارێتی دەکەیت، بەڵکو بەو کاریگەرییە ئەرێنییەی کە لەسەر ژیانی کەسانی دیکە هەتە. *

Check Also

عێراق دەرگای زانکۆکانی بۆ کچانی باڵاپۆشی ئازەربایجان واڵا دەکات

ئا:گۆنا تۆفیقلە هەواڵێکی دڵخۆشکەر و دەستپێشخەرییەکی بێوێنەدا بۆ ڕێزگرتن لە زانست و بەها باوەڕییەکان، وەزارەتی …