شه‌ممه‌ , ته‌مموز 27 2024

(هەر جارەى توێژینەوەک) تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و ڕێساکانى

ئا: بەیان نوری

دکتۆرە ئیبتیسام قەرەنى، مامۆستا لە بەشى فیقه لە کۆلێژى شەریعە لە زانکۆى (أم القرى) لە سعودیە توێژینەوەیەکى لەسەر (تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وڕێساکانى)، کردوە لە مانگى٢ ى ٢٠٢٣ لە کۆنگرەى بیست و پێنجەمینى (مجلس المجمع الفقه الأسلامي الدولي)، پێشکەشى کردووە.
توێژەر هەوڵىداوە بگاتە چارەسەر بۆ کێشەى بەکارهێنانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، بۆ بڵاوکردنەوەو گواستنەوەى هەواڵى ناڕاست و پڕوپاگەندەى دژ، لە ڕێگەى کۆکردنەوەى دەقى بەڵگە شەرعیەکان و وتەى زانایان لەسەرەتاى توێژینەوەکەیدا بەڵگەى بە ئایەتى: (یٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاس إِنَّا خَلَقۡنَٰكُم مِّن ذَكَر ٖ وَأُنثَى ٰ وَجَعَلۡنَٰكُم ۡ شُعُوبٗا وَقَبَآئِل لِتَعَارَفُوٓا) ١٣ الحجرات، هێناوەتەوە، بۆ بەکارهێنانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و، دانەبڕان لێی، بۆ تێکەڵبوون بە کۆمەڵگەى جیهانى و، پەیوەندیکردن پێیانەوە. دەڵێت پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان لە ڕێگەى ڕاستەوخۆ بێت یان تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کاریگەرى ئەرێنى هەیە، بە مەرجێک ڕێساکانى بپارێزرێت.
لە بەشێکى توێژینەوەکەیدا ئاماژەیداوە بە بەکارهێنانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ (بەرگرتن لە خراپە) چۆنیەتى کارکردن لەو بوارەو مەرجەکانى، بەرگرتن لە بڵاوکردنەوەى وێنە ناشایستەکان و، حوکمى گوێزانەوەى، جگە لە ئاماژەدان، لە بەشێکى تردا بەهەواڵى نادروست و گوێزانەوەى ئەو هەواڵانە بەبێ زانینى سەرچاوەى ڕاستى و زانستى و پاراستنى مەرجەکانى.
لە ڕاپرسیى ناو توێژینەوەکە ئەم ئاماژانەى تیایە:-
٩٣% بەشداربووان بەکارهێنانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە پێویستى گرنگى ئەمڕۆ دەزانن، بەرامبەر بە ٧% کە بە پێویستى نازانن.
٩٤.٥%ى بەشداربووان دەڵێن بە هەواڵى خراپ و نادروست توشى تێکشکان و ناڕەحەتى بوین، بەرامبەر ٥.٥% ڕایان وایە کاریگەرى لەسەریان نیە.
٨٣%ى بەشداربووان دەڵێن تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کاریگەرى هەیە لە دروستکردنى ئاژاوەگێڕى، بەرامبەر ١٧%کە ڕایان وایە کاریگەرى نیە.
٦٥%ڕایان وایە دەبێت لە ڕێگەى ڕاگەیاندن و وتارى هەینیەوە خەڵک هۆشیاربکرێتەوە.
٨٦%ڕایان وایە دەبێت لە ژینگەى کار و مزگەوت و قوتابخانە باسى زیانەکانى خراپ بەکارهێنانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بکرێت.
٦٠%پێویستە لە وەزارەتەکانەوە زانیارى سەبارەت بەو بابەتانە بڵاوبکرێتەوە.
٥٩% ڕایان وایە دەبێت چاودێرى و سزادان هەبێت لە کاتى بەزاندنى سنور.
لە دەرەنجامى توێژینەوەکەیدا ئاماژە بەم خاڵانە دەدات:-
١-پاراستنى بەرژەوەندى تاک و کۆمەڵگە و ئاسایشیان، لەمڕۆدا بە بێ دانانى ڕێساى بەکارهێنان بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەدینایەت.
٢-دەتوانرێت تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە مەرجى سنوردارەوە بۆ بەرگرتن لە خراپە بەکاربهێنرێت بە بێ بەزاندنى سنورە شەرعیەکان و پیشەییەکان.
٣-حەرامکردنى بڵاوکردنەوەى (مونکەر) بە هەر مەبە ستێک بێت بە هەموو شێوازێک حەرامە.
٥-بەکارهێنانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە نیازى ئاژاوە نانەوە حەرامە.
٦-بەکارهێنانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ ناوزڕاندنى تاک و شوێنکەوتنى عەیب و عاریان حەرامە.
٧-دوورکەوتنەوە لە دووبارە دانانەوەى هەواڵى ناڕاست و پڕوپاگەندە و بوختانکردن، گوێزانەوەى هەواڵ و بڵاوکراوەکان دواى زانینى سەرچاوەى ڕاست و دروست.

Check Also

زیرەکی دەستکرد و داهاتوو (زمان)

محمد ئاواتبەشی چوارەمتوانراوە زیرەکی دەستکرد نزیک بکرێتەوە لە زیرەکی مرۆڤ.بەڵێ لە خودی دەمارە خانەوە نزیک …