شه‌ممه‌ , ته‌مموز 27 2024

ڕۆڵی ئاین لە نەهیشتنی توندووتیژی

گوڵاڵە عبدالعزیز

ئەگەر بە وردی و شارەزایەوە لەئایەتەکانی قورئان و، مامەڵەی پێغەمبەری خوا بڕوانین لەڕووی بۆچوون وتێڕوانینەوە بۆمان ڕوون دەبێتەوە:

تێڕوانینی قورئانی پیرۆز بۆمرۆڤ لە دووڕوانگەوەیە یەکەمیان: لەڕوانگەی دروست بونیەوە، دووەمیان: لەڕوانگەی ئەرک ومافەوە.
-لەڕوانگەی بەدیهێنان و دروست بونەوە بۆمان بەیان ئەکات، کەمرۆڤ لەیەک نەفس دروستکراون پاشان ژن وپیاوێکی زۆریان لێ دروستبووە (يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ)، هەروەها ئەفەرموێت مرۆڤمان دروستکردوە لەیەک جۆر ماددە، کەئەویش خۆڵە (وَاللَّهُ خَلَقَكُم مِّن تُرَابٍ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍ ثُمَّ جَعَلَكُمْ أَزْوَاجًا)، ناڵێت پیاو لەمادەیەک و ژن لەمادەیەکی تر، بەڵکو ئەفەرموێت هەردوکیان لەیەک ماددە.

_لەڕووی ئەرکەوە کە (مکلف)ن، جەخت دەکاتەوە کە هەردوو ڕەگەزی نێرومێ ئەوپێکهاتەیە کەپێی دەوترێت مرۆڤ، بۆیە هەردووکیان پارچەن لەیەکتر نەک دووپارچەی جیاواز. کەواتە لەڕووی ئەرکەوە هەمان ئەرک وپاداشتیان هەیە(فَاسْتَجَابَ لَهُمْ رَبُّهُمْ أَنِّي لَا أُضِيعُ عَمَلَ عَامِلٍ مِّنكُم مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ ۖ بَعْضُكُم مِّن بَعْضٍ) .
هەرلەڕوانگەی دروستبوون و، ئەرکەوە بۆمان دەرئەکەوێت کە لەڕووی ڕیزیشەوە هاوتان وەک مرۆڤ ڕێز لێگیراوە، نەک لەسەرئاستی پیاوبون یان ژن بوون، بەڵکو دەفەرموێت ( وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ ) واتە ڕێزمان گرتوەلە ئادەمیزاد، مرۆڤ بەدیهاتوویەکی ڕێز لێگیراوە، چونکە ئەرک وڕۆڵی گرنگی هەیە، ئەویش ئاوەدانکردنەوەی زەوی و جێنیشینی خوای گەورەیە، بۆیە ئەم ئەرکە پیرۆزە بەیەک ڕەگەز جێبەجێ ناکرێت و، بەیەک لایەنە یەک ڕەگەز ناتوانێ سەرزەوی ئاوەدان بکاتەوە، ئیسلام ئەرک و لێپرسراوێتی ژن وپیاوی لەهەموو ناوەندەکانی ئیداری و، ئابووری و، کۆمەڵایەتی و، ڕامیاری وەک یەک دیاری کردوە ئاماژەی پێ دەکات پلەیەک و پلەدوونیە، یاخوود بەهێزی و لاواز ئەم خیطابە قورئانیە کاتێ دابەزی بۆپێغەمبەر (دروودی خوای لێ بێت) کە لەنیوەدوورگەی عەرەب ئافرەت وەک کاڵا یەک بەکار دەهات و، هیچ پلەو پێگەیەکی نەبوو دەچەوسایەوەو بەپلە دوو، کەسی لاوازو بێ ئەقڵ مامەڵەی لەگەڵ دەکرا بۆیە خوای گەورە بۆی دیاریکردن کە پێگەی ژن و پیاو لەکۆمەڵگەدا لەسەر ئاستی مرۆڤ بوون دیاری دەکرێت نەک ژن و پیاو .
یەکەم: لەڕووی کۆمەڵایەتی لەباسی ژن وپیاو دەفەرموێت (هن لباس لکم وانتم لباس ولهن) واتە ژن و پیاو بەرگ وداپۆشەرن بۆیەک و، پێویستە وەکو بەرگ یەکتر بپارێزن لە هەموو زەبرو ناڕحەتیەک کەڕوویان تێ دەکات و پارێزەری نهێنیەکانی یەک بن، هەروەها دەفەرموێت (وعاشروهن بالمعروف) واتە مامەڵەتان باش بێت لەگەڵیان بە ووتەو کردەوەو نابێت بەهیچ جۆرێک ئازاریان بدرێت نەدەروونی نەجەستەیی.
دووەم : لەڕووی سیاسی ئافرەت ڕێگری لێ نەکراوە لەئەنجام دانی کاری سیاسی بەڵکو قورئان نموونەی ئازایەتی و بەهێزی شاژنە بەڵقیسمان بۆدەکات ، هەروەها پێغەمبەر (دروودی خوای لێبێت) هەمیشە پرس و ڕاوێژی بەخێزانەکانی کردوەوڕاکانیانی بەهەند وەرگرتوە.
لەڕوویەکی ترەوە خوای گەورە داوا لەپێغەمبەر دەکات (دروودی خوای لێبێت) ئەفەرموێت: (فَبِمَا رَحْمَةٍ مِّنَ اللَّهِ لِنتَ لَهُمْ ۖ وَلَوْ كُنتَ فَظًّا غَلِيظَ الْقَلْبِ لَانفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ ۖ فَاعْفُ عَنْهُمْ وَاسْتَغْفِرْ لَهُمْ وَشَاوِرْهُمْ فِي الْأَمْرِ ۖ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِينَ) واتە ئەی محمد خوای گەورە ڕەحم وسۆزو نەرم ونیانی لەتۆدا چاندووە خۆ ئەگەر توڕەو قسەڕەق و بێ بەزەیی بویتایە ئەوا کەس لەدەورت نەدەماو، بڵاوەیان لێ دەکرد، بۆیە بەردەوام چاوپۆشیان لێ بکەو لێ بووردە بەو داوای لێ خۆش بوونیان بۆبکە لەکاروپێشهاتەکاندا پرس و ڕاوێژیان پێ بکە، لە ئایەتەکاندا هەمیشە دوا لە ئیمانداران دەکات لێ بوردەو نەرم و نیان بن، لەگەڵ ئاژەڵیشدا چ جای مرۆڤ، ئیسلام پەیامی ئاشتی لێ بووردەیی خۆشەویستی ڕێز و تەبایی پێیە بۆ هەموو مرۆڤایەتی توندووتیژی و، ئازاردان لەئاکاری ئیماندار نیە، ئەوەی پەیڕوی دەکات وێنای خۆی دەرئەخات و، نوێنەرایەتی ئیسلام ناکات وبەدوورەلە پەیامی جوانی خوایی.

Check Also

زیرەکی دەستکرد و داهاتوو (زمان)

محمد ئاواتبەشی چوارەمتوانراوە زیرەکی دەستکرد نزیک بکرێتەوە لە زیرەکی مرۆڤ.بەڵێ لە خودی دەمارە خانەوە نزیک …