توندوتیژى لە ڕێگەى تەکنەلۆژیاوە یەکێکە لە جۆرە تازەکانى توندوتیژى، لەگەڵ نەبوونى زانیارى تەواو لەسەرى، بەڵام لە هەندێک شوێن هەندێک زانیارى هەیە لەوانە:-
لە هەر (١٠) ئافرەتێکى دانیشتوى یەکیتى ئەوروپا توشى گێچەڵى سێکسى ئەلکترۆنى بووە لە تەمەنى ١٥ ساڵیەوە.
لە وڵاتە عەرەبیەکان ئاماژە هەیە کە لە ٦٠%ى ئافرەتانى بەکارهێنەرى ئینتەرنێت رووبەڕوى توندوتیژى بونەتەوە لە ساڵى ٢٠٢١دا.
لە ئۆغەندە لە ساڵى٢٠٢١ ٤٩% ى ئافرەتان ڕووبەڕووى گێچەڵى سێکسى بونەتەوە لە رێگەى ئینتەرنێتەوە.
لە راپرسییەکى لیژنەى نیشتمانى کۆرى بۆ مافى مرۆڤ لە ساڵى 2016 دەرکەوت کە ٨٥%ى ئافرەتان ئەزمونى ڕقاویان هەیە لە رێگەى ئینتەرنێتەوە.
هاوکارییە ڕەسمییە تەرخانکراوەکان بۆ گەشەپێدان لەسەر ئاستى جیهان 0.02 ى بۆ نەهێشتنى توندوتیژیییە لەسەر بنەماى ڕەگەزى، وڵاتانى جیهان (نیزام)یان هەیە بۆ دیاریکردنى بودجە بۆ گەیشتن بە یەکسانى نێوان هەردوو ڕەگەز.25٪ .
78٪ى وڵاتان لە بوجەدا بڕى تەرخانکراویان هەیە بۆجێبەجێکردنى ئەو ڕێکارانیەى دەگیرێتە بەر بۆچارەسەرى توندوتیژى دژى ئافرەتان.
هەر ئافرەتێک لە ٣ ئافرەت توندوتیژى بەرامبەر کراوە لەلایەن هاوسەر یان هاوڕێکانیەوە، کە دەکاتە ٧٣٦ملێۆن ئافرەت.
%86ى ئافرەتان لەسەر ئاستى جیهان لەو وڵاتانە دەژین کە یاساى پارێزەرى بەهێزیان نیە.
unwomen.org
Check Also
فەوزیە قاجۆ بناسە
بەیان نوریسەبارەت بە فەوزیە قاجۆ، ساڵی 1953 لە شاری ئامودە لە پارێزگای حەسەکە لەدایک بووە، …