هه‌ینی , تشرینی یه‌كه‌م 11 2024

هەڵاڵە محمد ئەڵماس: به‌به‌هاترین به‌رهه‌مى ئه‌م رێكخراوه‌ ئه‌ندامه‌كانیه‌تى كه‌به‌بیرو هزرێكى جوان و ڕاقى خزمه‌ت ده‌كه‌ن

ئا: ئایندەسازی
لەساڵیادی خوشکاندا خوشکێکی ماندووتری ئەم کاروانەمان بەسەر کردووە، خاتوو هەڵاڵە محمد ئەڵماس کەهەر لەسەرتای کاری ڕێکخراوەییەوە بەشداری کاراو چالاکی هەبووە.

ئایندەسازی: له‌ساڵى چه‌نده‌وه‌ ئه‌ندامى له‌رێكخراوى خوشكان؟
-دواى ساڵى 1992 ورده‌ ورده‌ كاروبارى كوردستان شێوه‌یه‌ك جێگرى به‌خۆیه‌وه‌ بینیى، ئه‌و خوشكانه‌ى كه‌كارى بانگه‌واز پێكه‌وه‌ كۆیكردبوونه‌وه‌ دواى ڕاگه‌یاندنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان و، ده‌رچوونى یاساى رێپێدانى حیزب و رێكخراوه‌كان ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ له‌خوشكان كۆبوونه‌وه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕێكخستنى كاروباره‌كانمان له‌چوارچێوه‌ى رێكخراوێكى ئافره‌تان، هه‌ر له‌وكاته‌وه‌ ئه‌ندامى یه‌كگرتووى خوشكانى ئیسلامى كوردستانم، به‌شانازییه‌وه‌ 26/10/1994 ڕۆژێكى گه‌وره‌و پڕ سه‌روه‌رییه‌ له‌لاى به‌نده‌و خه‌ونى چه‌ندان ساڵه‌ى من وخوشكانم بوو كه‌ڕۆژێ بتوانین به‌ئازادانه‌و ئازایانه‌ به‌ناونیشانێكى جوان و شایسته‌ خزمه‌ت به‌كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى وخوشكان وئافره‌تان بكه‌ین.
ئایندەسازی: یه‌كگرتووى خوشكان چى پێ به‌خشیون ؟
-دیاره‌ مرۆڤ له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك بێت(أخذ وعطا‌ء) هه‌یه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ به‌رده‌وامه‌ (به‌خشین و وه‌رگرتن)، ئێمه‌ له‌خوشكان به‌عیشق ودڵ ورۆح كارمان كردووه‌ له‌هیلاكیماندا حه‌سانه‌وه‌مان چه‌شتووه‌. بۆیه‌ ماوه‌ى ته‌مه‌نم له‌و رێكخراوه‌دا هه‌ر له‌لق وناوچه‌ وسكرتاریه‌ت وئه‌نجومه‌نى باڵاى خوشكان و…هتد، شانازى ده‌كه‌م به‌هه‌موو كات وسات و وه‌خته‌كانم كه‌له‌وێ خزمه‌تم كردووه‌، داواكارم له‌خوداى مهره‌بان به‌توێشوویه‌كى سه‌نگین لێمان قه‌بوڵ بكات. ئه‌وه‌ى خوشكان به‌منى به‌خشیوه‌ گه‌وره‌یى وجوانى دیدگا وهزر ونیشاندانى ڕێگه‌ى ڕوناك وپڕ میحبه‌ت وخۆشه‌ویستى وخوشكایه‌تییه‌، كه‌فێرى دڵسۆزو هه‌ڵگرتنى به‌رپرسیارێتى وگونجاوى و شیاوى مامه‌ڵه‌مان له‌ئاستێكى ڕاقى وبه‌رزداو… چه‌ندان خاڵى دره‌وشاوه‌ى تر.
ئایندەسازی: لەماوەی ئەم چەندساڵە حەزتکردووە چ كارێك بكه‌یت و نه‌تكردبێت؟
-دیاره‌ كارى رێكخراو وه‌ك ده‌زگا و دامه‌زراوه‌یه‌ك كارمان كردووه‌ هه‌ركه‌س و به‌رپرسى كارێك بووه‌ و به‌شێكى لابووه‌، به‌ڵام هه‌میشه‌ مرۆڤ ئاستى خواسته‌كانى جیاوازه‌ له‌كاره‌كان كه‌زۆرجار ڕیگرى وبه‌ربه‌سته‌كان واده‌كه‌ن نه‌توانى ئه‌وه‌ى پلانته‌ هه‌مووى جێبه‌جێ بكرێت. بۆنموونه‌: كاتێ سه‌رنوسه‌رى (ئاینده‌) بووم بۆ گه‌یاندنى بڵاوکراوەکە و بڵاوكردنه‌وه‌ى ده‌مانوویست بگاته‌ هه‌موو شارو شارۆچكه‌و گوندێكى كوردستان وهه‌موو ئافره‌تان لێى به‌هره‌مه‌ند ببن، به‌ڵام ڕێگرى مادیى ونه‌بوونى ناوه‌ندى بڵاوكردنه‌وه‌ى وا كه‌بتوانن ئه‌وكاره‌ بكه‌ن. یا ئه‌و نوسین وكتێبانه‌مان كه‌هه‌بوون نه‌ماده‌توانى له‌چاپیان بده‌ین.
ئایندەسازی: چ به‌رهه‌مێكى ئه‌م رێكخراوه‌ له‌كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى ده‌بینى؟

_جوانترین وبه‌به‌هاترین به‌رهه‌مى ئه‌م رێكخراوه‌ ئه‌ندامه‌كانیه‌تى له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا كه‌به‌بیرو هزرێكى جوان و ڕاقى و، كاراو لێهاتوو خزمه‌ت ده‌كه‌ن، پاشان په‌روه‌رده‌ى فیكرى وكۆمه‌ڵایه‌تى وئیمانى و، دروستكردنى تاكى سه‌ركه‌وتوو خێزانى سه‌ركه‌وتوو؛ هۆشیاركردنه‌وه‌ى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ له‌رێگه‌ى پێشكه‌شكردنى به‌رنامه‌و بابه‌ت وگفتوگۆ وسیمینارات ودیبه‌یت و… بۆیه‌ بوونیان له‌كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى پێویستیه‌و جێگه‌ى نرخاندنه‌.
ئایندەسازی: بەکام خوشک سەرسام بوویت لەم ڕێکخراوە؟
خوشكه‌كانم هه‌میشه‌ جێگه‌ى شانازیمانن له‌هه‌ر شوێن وپێگه‌یه‌ك بن، به‌تایبه‌تى خوشكانى سه‌ركرده‌و لیده‌ره‌كان، هه‌ریه‌كه‌یان نموونه‌ى گه‌وره‌یى ولێبران وجوامێرى وخه‌مخۆرین..
بۆیه‌ له‌هه‌ریه‌كێك له‌وان به‌ئه‌ندازه‌ى جوانیه‌كانیان لێیان به‌هره‌مه‌ند بووم، لێره‌وه‌ سڵاو ورێزو موحیبه‌تم ده‌نێرم بۆ سه‌رجه‌م خوشكانى ئازیز وگه‌وره‌و خۆشه‌ویستم.. ئه‌م یاده‌ له‌هه‌مووان پیرۆز ده‌كه‌م، یادى خوشكانى به‌شكۆ ویادى ڕۆژانى گه‌وره‌و یادى سه‌روه‌رییه‌كان وه‌ك گوڵى باخى وه‌نه‌وش پێشكه‌شى هه‌موویانى ده‌كه‌م.
ئایندەسازی: یادگارییەکی خۆش کە لەم ماوەیەدا ڕوویدابێت و بیرت نەچێت؟

_كاركردن له‌پێناوى خودا كارێكه‌ هه‌رگیز له‌یاد ناكرێ، هه‌موو ساته‌كانى ئیلهام به‌خشه‌ به‌خۆشى وگرنگیدان و تۆماركردنى سه‌روه‌رى.. بۆیه‌ چه‌نده‌ كارم كردبێ هه‌مووى یادگار وشاكارى له‌یاد نه‌چوون له‌لام. سه‌فه‌ره‌كانمان، چالاكیه‌كانمان، شه‌ونخونى وپێكه‌وه‌ بوون وهیلاكى وئازار وخه‌م و…. هه‌رهه‌موویان ئه‌و كاتانه‌ن خۆشن له‌لام وچه‌ندان یادگارى جوانى تێدا تۆماركراوه‌و وێنه‌ى لاى خوداى میهربه‌خشى میهره‌بان گیراوه‌. خۆشترین كاتیشم كاتى ده‌رچوونى ژماره‌كانى ئاینده‌ وئاینده‌سازى بوو كه‌به‌جوانى وبه‌دڵى خۆمان ده‌رده‌چوون.
یادى خوشكانى سه‌به‌رزى وڵاته‌كه‌م له‌هه‌موو لایه‌ك پیرۆز ده‌كه‌م.

Check Also

شانەی کۆرپەلەی لەباربراو لەکام جۆری بابەتی جوانکاریدا بەکاردێت

بەشی دووەم و: شەهلا عومەر پێداچوونەوەی: د. بێخاڵ ئەبوبەکر بەکارهێنانی شانە کۆرپەلەییەکان لە بابەتەکانی جوانکاریی، …