شه‌ممه‌ , ته‌مموز 27 2024

چۆن هەڵەکانی منداڵ ڕاست بکەینەوە

بینایی صەبار

کاتێک خودای مەزن نێعمەتی منداڵ دەبەخشێت بە کەسێک، لە ڕاستیدا باشترین ڕازێنەرەوەی دونیای پێ بەخشیووە، بەتایبەت ئەگەر ئەو منداڵانە تەندروست و پڕ لە ژیان بن وەکو هەموو منداڵێکی تر. دڵخۆشییەکی گەورەیە بیانبینین هەموو ڕۆژێک گەشە بکەن و هەنگاوی گەورەتر بنێن. ئەمڕۆ ددانیان دەردێت، سبەی گاگۆڵکێ دەکەن و هەرزوو پێ دەگرن و هەموو ماڵەکە دەژیەننەوە. کەمێک دوای ئەوە، لەپڕ لاسار و دەنگەدەنگکەر دەبن. ئەم ڕەفتارە نیگەرانکەرانە لە ڕاستیدا زۆر ئاسایین و تەنانەت بە نیشانەی باشی باری دەروونی منداڵەکە هەژمار دەکرێن.

ئەوەی ئێمەی گەورەکان بە ڕەفتاری هەڵە سەیری دەکەین وەک بازدان، ڕاکردن، هاوارکردن و بڵاوکردنەوەی یارییەکان و هی تر ئەوە دەردەخەن کە چێژ لە چالاکییەکانی وەردەگرێت بەبێ دەستێوەردانی چواردەور. بەداخەوە زۆربەی دایبابان لە پاکی و خۆڕسکی منداڵەکانیان تێناگەن، بۆیە شکست دەهێنن لە بەکارهێنانی ئەو نموونەی ڕەفتارانە بۆ ڕۆشنبێرکردن، لە بری ئەوە بە شێوازی هەڵە مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن.

لێرەدا چەن حاڵەتێک باس دەکەین و، شێوازی چارەسەر و مامەڵەکردن لەگەڵیاندا دەخەینە ڕوو:

١- نووسین و وێنەکێشان لەسەر دیوارەکان بەکارهێنانی قەڵەم و بۆیەی ڕەنگاوڕەنگ و پڕکردنەوەی بۆشاییە سپییەکانی سەر دیوارەکان لە دڵخۆشکەرە سەرەکییەکانی منداڵەکانە، بەڵام ئەوە دیوارەکان ناشرین دەکات. کاتی زۆریشی دەوێت بۆ پاککردنە و دەکرێ پارەشی تێبچێت. کەواتە چارەسەر چییە؟ لە منداڵەکە بدەین و بیترسێنین؟ لەو خۆشییەی بکەین تا دیوارەکان پیس نەبێت؟ یان لێی بگەڕێین دیوارەکان بنوسێت بە ئارەزووی خۆی؟ ئەگەر بە توندوتیژی و ئازاردان بە منداڵەکەی تەرک بکەیت لەوانەیە هەتا ماوە ڕقی لە نوسین و وێنەکێشان بێت، بۆیە دایباب ڕێکارێکی تێگەیشتوانە دەگەرێتە بەر، بۆ نموونە ئەم جۆرە گفتوگۆیانە؛ دایک؛ “ڕۆڵە نابێت لەسەر ئەو دیوارە بنوسیت، پێمان خۆش نییە. دەفتەری وێنەکێشانەکەت ببە و چیت دەوێت لەسەری بنوسە، دواتر لەسەر دیوارەکە هەڵیدەواسین، باشتر نییە؟” دواتر دەبێت دایکەکە دیوارەکە پاک بکاتەوە و بەڵێنەکەی جێبەجێ بکات ئەگەر نا منداڵەکە هەرگیز متمانەی پێ ناکاتەوە. دوای هەڵواسینی وێنەکان بە شانازییەوە نیشانی خزم و هاوڕێکانی بدات. بەم جۆرە مامەڵە پڕسۆز و هاندانە زیرەکانەیە، منداڵەکە بەردەوام دەبێت لە هەستکردن بە جوانی و چاکی کارەکەی، هەم گوێڕایەڵ دەبێت هەم بەهرەکانی ناپوکێنەوە.

٢-دەنگەدەنگ: فێرکەری ئازیز، خەیاڵی ئەم حاڵەتە بکە: لە ئیش دێیتەوە و هەست بە ماندووێتی و حەز بە ئیسراحەت دەکەیت. لەپڕ گوێت لە دەنگێکی لاساری ئەسپ-ئاسا دەبێت کە لە هۆڵ و ژوورەکانی ماڵەکەتدا دێن و دەچن. نەخێر ئەسپ نین، گلێنەکانی چاوتن کە یەکێک لە ئاهەنگەکانی پاکیەتی منداڵیان دەگێڕن. بەڵام ئەی ئیسراحەتە پێویستەکەی تۆ؟ ئەگەر هەڕەشە و لێدان بەکاربهێنین، منداڵەکان تەنها وا دەزانن کە لە مافی سروشتی خۆیان کە بازدان و ڕاکردنە دایان دەبڕین. لەولاشەوە ئەگەر وازیان لێ بهێنین فێری بێڕێزیکردنی هەستەکانی ئەوانی تر دەبن، بەتایبەت ئەو گەورانەی کە ئیسراحەتیان پێویستە.

سەرەتا، هەموو دایبابێک پێویستە ئەم پرسیارانە لە خۆی بکات: -ئەگەر لە جێی منداڵێک بوومایە لەم کاتەدا چۆن ڕەفتارم دەکرد؟ -حەز دەکەم چی لە دایبابم ببیستم کاتێک ڕێبەری و ئامۆژگاریم دەکەن؟ تا زیاتر دایباب بەم جۆرە بیربکاتەوە، زیاتر لە منداڵەکە و مامەڵەکردنی تێدەگات. بەم جۆرە دەتوانین بە دوو شێواز کۆتایی بە دەنگەدەنگەکە بهێنین:

یەکەم: هەوڵبە سەرنجی منداڵەکە ڕابکێشیت تا شتی تر بکەن لەو کاتانەدا، بۆ نمونە هانیان بدە سەیری بەرنامەیەکی بەسوود لە تەلەفزیۆن بکەن یان لە باخ و حەوشەی ماڵدا یاری بکەن یان وێنە بکێشن، بە هێمنی.

دووەم: هەوڵبدەن کە ڕەوشتە باش و ڕیکوپێکەکە هەڵبژێرن. بۆ نموونە دایکەکە دەتوانێت بڵێت “کێ باوەی خۆش دەوێت؟” بێگەمان منداڵەکان دەڵێن “من!”، دواتر دەڵێت “ بابە لە ئیش هاتۆتەوە و ماندووە، پێویستی بە حەوانەوەیە، ئەوەی بابەی خۆش بوێت بێدەنگ دەبێت”، منداڵەکان بەوە ڕازی دەبن و دەزانن ڕەوشتە چاکەکە ئەوەیە کە بێدەنگ بن. منداڵەکە ئەو قسانە وەردەگرێت چونکە پڕخۆشەویستین و لە خۆشییەکەی بێبەشی ناکەن. ئەم شێوازانە ڕێز لە بیرکردنەوە و کەسایەتی منداڵەکە دەگرێت و، بۆی ڕوون دەکاتەوە بۆچی دەنگ لە هەندێک کاتدا قبوڵکراو نییە. هەرچۆنێک بێت، دایباب دەبێت ڕێ بە منداڵ بدات لە کاتی یاریدا دەنگی لێوە بێت، چونکە بەوە خۆشی خۆیان دەردەبڕن، دەکرێت گەورەکانیش ئەو چێژەیان لەگەڵدا بەش بکەن بە یاریکردن و دەنگەدەنگ لەگەڵیاندا.

دەگێڕنەوە کە پێغەمبەر ﷺ دەچوو عەبدوڵا و عوبەیدوڵا و کەسیر کە کوڕی ئیبن عەباس بوون ڕیزی دەکردن و دەیفەرموو؛ “ئەوەی زووتر بە من بگات فڵان و فڵان شتی دەدەمێ” ئەوانیش کێبەرکێیان دەکرد تا دەگەشتن و دەکەوتن بەسەر پشت و سنگیدا، ئەویش ماچ و باوشیانی دەکرد. بەم جۆرە، نەک تەنها بەرگەی خۆشی منداڵەکانمان دەگرین، بەڵکو متمانەشیان لەلا دروست دەکەین و کەسانی خاوەن دەروون و ڕەفتاری دروست دەردەچن بۆ کۆمەڵگە.

Check Also

خانمێک بۆ جوانکردنی ژیان خوڵقاوە

ئا: شادانخاتوو بەیان خانمێکی سەلار، دایکی شەش منداڵی پڕهێزو وزە و چالاک و خەمخۆری کۆمەڵگە، …

12 کۆمێنت

  1. Hello there! This article couldn’t be written any better! Going through this post reminds me of my previous roommate! He always kept talking about this. I’ll forward this information to him. Pretty sure he’ll have a very good read. Thanks for sharing!

  2. Thanks for one’s marvelous posting! I definitely enjoyed reading it, you could be a great author. I will always bookmark your blog and will come back sometime soon. I want to encourage one to continue your great job, have a nice day!

  3. I am sure this article has touched all the internet users, its really really good article on building up new webpage.

  4. I don’t even know how I ended up here, but I thought this post was good. I don’t know who you are but definitely you are going to a famous blogger if you are not already 😉 Cheers!

  5. Hello just wanted to give you a quick heads up. The text in your post seem to be running off the screen in Firefox. I’m not sure if this is a format issue or something to do with internet browser compatibility but I thought I’d post to let you know. The layout look great though! Hope you get the problem resolved soon. Many thanks

  6. You’re so cool! I don’t think I have read something like this before. So great to find someone with some unique thoughts on this subject. Really.. thank you for starting this up. This website is something that is needed on the web, someone with some originality!

  7. Thank you a bunch for sharing this with all folks you really realize what you are talking approximately! Bookmarked. Please also talk over with my web site =). We could have a link trade contract among us

  8. Строительство автомойки под ключ – это наш профиль! Обещаем качество, соблюдение сроков и построение устойчивого бизнеса от идеи до открытия.

  9. Quite well written, but a bit right-on. How come?

  10. It is perfect time to make some plans for the future and it is time to be happy. I have read this post and if I could I want to suggest you few interesting things or suggestions. Perhaps you could write next articles referring to this article. I want to read more things about it!

  11. WOW! Author, fantastic post thanks a lot for sharing. when you get a chance, you might enjoy my blogs too at indexsor.com/blog/

  12. I’m impressed, I must say Truly rarely can i encounter a blog that’s both educative and entertaining, and without a doubt, you might have hit the nail around the head Your concept is outstanding; the issue is something there are not enough folks are speaking intelligently about I am happy i always came across this within my seek out something with this

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *