وەرگێڕانی: ژیان ئەحمەد
وەزارەتی پەروەردەو سەرپەرشتی بۆکاروباری قوتابخانەکان و پەروەردەی قوتابیان لەسوید. تێبینی ئەوەیان کردبوو قوتابیەکان ڕقیان لەوانەی جوگرافیایەو لێی تێناگەن، شارەزاییان نییە لەناسین و شوێنەواری وڵاتەکە کە سویدە، ئەو وانەیە وشکەو بێزاریان دەکات، پڕە لەو وانانەی کەسەرنجیان ڕاناکێشێت.
خاتوونێکی نووسەر هەستابە ئەرکی نووسینەوەو داڕشتن و زانیاری لەسەرناوچەکە، لەئاستێکدا کەسەرنجی مناڵەکان ڕاکێشێت و حەزیان لەوانەکەبێت و شارەزابن لەشوێنەکانی.
.نووسەر( *سەلما لاغرلوف ) بەو سەرکەشیە ڕازی بوو، بەڵام بەشێوازێک کەلەگەڵ ژیری وعەقڵیەتی منداڵەکاندا یەکبگرێتەوە و بەپەرۆشەوەبن بۆبابەتەکە و بەردەوام بن لەو زانیاریە، پاشان شارەزابن دەربارەی جوگرافیای وڵاتەکەیان ئەونووسەرە شارەزا نەبوو لەجوگرافیای وڵاتەکەی ساڵی( 1900)هەستا بەو کارەگرنگە کەماوەی شەش ساڵی خایاند، بە بیرکردنەوەو داڕشتنەوەو گەشتکردن بەدرێژایی وپانتایی وڵاتداگەڕا بۆئەنجامدانی کارە گرنگەکەی، نووسینی کتێبەکە بەناونیشانی (نیلز هولکرسونس) وگەشتە ناوازەکەی بەدەوری سوید دا ، لەساڵی (1906) .
ئەوکتێبە گەورەکان لە منداڵەکان زیاتر حەزیان لە خوێندنەوەی بوو ، نووسەر سەرکەوتوبوو لەسەرنج ڕاکێشان و کەمەندکێشکردنی قوتابیان بۆ وانەی جوگرافیا، کتێبەکە وەرگێڕردرا بۆسەر دوازدە زمان، وەکرا بەفیلمێکی کارتۆنی کە وانەو پەندوەرگرتن و واتایەکی ناوازەی تیابوو بۆ سویدییەکان. بۆڕێزگرتن لەم نووسەرە لەلایەن شارەکەیەوە وێنەکەیان خستە سەردراوێکی کاغەزی شارەکەیان ! وەوێنەی نیلز پاڵەوانی چیرۆکەکەو مورتن قازەکە لەسەردیوی دووەمی دراوەکە دانرا.
*سەلما لاغروف: خانمە نووسەرێکی سویدی بوو ناوی بە ئاوی ئاڵتوون نووسرا لەدایکبووی ساڵی (١٨٥٨) لەساڵی (١٩٤٠) کۆچیدوایی دەکات. لەساڵی(١٩٠٩) خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئەدەب بەدەستهێنا.
Тут можно преобрести взломостойкий сейф для дома взломостойкие сейфы цена
Тут можно преобрести купить взломостойкие сейфы взломостойкие сейфы цена
Amazing! Writer, great info blog post grateful for the share. if you have time, please do also check my blogs at Link Indexer