یه‌ك شه‌ممه‌ , ئایار 19 2024

چۆن سەردانی ئازیزانمان بكەین

گوڵاڵە عبدالعزیز
سەردان وبەسەرکردنەوە کلتورێکی جوان وپەسەندە لەڕوی کۆمەڵایەتیەوە، لە کۆمەڵگەدا لەڕووی ئاینیشەوە واجبە و(صلە الرحم) لەقورئان وفەرمودەی پێغەمبەر( دروودی خوای لێ بێت) جەختی لەسەر کراوەو پێویست کراوە لەسەر تاکی موسوڵمان وتەنانەت هەڕەشە دەکرێت لەوانەی ئەوپەیوەندیە دەپچڕێنێ لەگەڵ خزم وکەس وکاردا، چونکە ئەو پەیوەندی وهاتووچۆیە خۆشەویستی نێوان تاکەکان زیاد دەکات و خزمایەتی توندوتۆل دەکات.
لەبەرئەوە سەردان وبەسەرکردنەوە پێویستە مەرج وڕێسای تایبەت بەخۆی ڕەچاو بکرێت، لەقورئاندا بەجوانی باسی لێوەکراوەو فێرمان دەکات چۆن وچ کاتێک سەردان بکەین، سورەتی النور ئایەتی( ٢٧-٣٠) بۆمان دیاریدەکات دەفەرموێت ئەی ئەوکەسانەی باوەرتان هێناوە هەوڵ بدەن مەچنە هیچ ماڵێکەوە جگە ماڵەکانی خۆتان هەتا ئاگاداریان ئەکەن و مۆڵەت وەرئەگرن ئەگەر مۆڵەتیان نەداو کاتیان نەبوو یان کەسیان لەماڵ نەبوو ئەوا بگەرێنەوەو مەچنە ژوورە وەخۆ ئەگەر مۆڵەتیاندا ئەوکاتە بڕۆن وسەردانەکە ئەنجام بدەن .
پاشان دەفەرموێت باپیاوان وژنانی موسوڵمان چاویان داخەن لەئاست نامەحرەم .
ئەم ئایەتانە پێمان دەڵێت لەکاتی سەردان وبەجێهێنانی سیلەی ڕەحمدا پێویستە:
١-ئەو کەسە یان ئەوماڵە پێشتر ئاگاداربکرێنەوە کەسەردان دەکرێن ئەگەر ئامادەییان نەبوو ئاسایی بێت لامان وکاتێکی تر دیاری بکەین.
٢-لەکاتی مۆڵەتدان بۆ ڕۆشتنەکە ئەوشوێنەی خاوەن ماڵەکە بۆت دیاری دەکات پێویستە لەوشوێنە دانیشیت وچاو نەگێڕی بەماڵەکەدا وزانیاری کۆکەیتەوە یاخود وەک لیژنەی پاک وخاوێنی بزانیت ڕەوشی ماڵەکەیان چۆنە ، ئەگەر بۆسەردان وهەواڵ پرسین ئەڕۆیت پێویستە کەڕو کوێر بیت لەئاست تایبەتمەندی ئەوماڵە.
٣-ئەوکاتەی دیاری ئەکەیت کاتی پشودان یان ئیشوکار نەبێت، سێ کات لەقورئاندا ئاماژەی پێدراوە کەسەردانی تێدا نەکرێت بەیانی زوو نیوەرۆ درەنگانی شەو، چونکە ئەو سێ کاتە کاتی پشووە.
٤-جۆری سەردانەکە دیاری دەکات چۆن مامەڵەبکەیت وچەندە دەمێنیتەوە.
٥- سەردانی نەخۆش و پرسە پێویستە کەم دانیشیت بۆسەردانی نەخۆش، هەوڵ بدەیت قسەی ئەرێنی و دڵخۆشکەر بکەیت، نزای شیفاو چاکبونەوەی بۆبخوازیت وهەرلەخۆتەوە ڕێنمایی پزیشکی نەدەیت بەنەخۆش وئەزمونی خۆت یان نەخۆشێکی هاوشێوە بگەیەنی.
٦- لەکاتی گفتووگۆو قسەکردندا زۆر بەووریایی بدوێیت وئاگات لە وشەی زبر بێت .
٧- پێویستە لەدوایی خۆت شوێنەوارێکی وا جێبهێڵی کە ئاواتەخوازی گەڕانەوەت بن.

Check Also

جڵەوگیری پەیوەندییە سێکسیەکان

نیدا عبدالجبار هەموومان لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا بەچەمکی سێکس شارەزاین، بەجۆرێک کە هزری گەنج و پیرو …

2 کۆمێنت

  1. Thanks for finally writing about > %blog_title% < Liked it!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *