پێنجشەممە , ئاب 13 2026

کاتێک کەلامی خوا دەدوێت؛ ژیان دەست پێ دەکات (2)

لێکدانەوەیەکی کورتی سووڕەتی “فاتیحة”


وەرگێڕ: عەبدوڵڵا عەلیپوور
(الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ) 
سوپاس و پەسەن هەر بۆ خوایە کە خاوەن و ڕاهێنەری جیهانە.
یەک: پەسەنی ڕەها
وشەی ” الحمد” واتە: هەموو پیاهەڵگوتن و جوانییەکان لە کۆتاییدا بۆ پەروەرێنی بێهاوتا دەگەڕێنەوە.
مەولانا دەفەرموێ: (هر حمدی کە بر زبان آید، در حقیقت حمد اوست؛ زیرا سرچشمەی همەی زیبایی‌هاست).
مەولەوی پێی وایە هەموو سوپاس و دەستخۆشی و پیاهەڵکوتن کە لە دەم دێتە دەرێ، لەڕاستیدا پەسەنی خوای گەورەیە؛ چونکە هەر ئەو سەرچاوەی جوان و شۆخ و ڕەنگینی خۆڕسکە.
واتە: کاتێک مرۆڤێک لە دڵڕفێنی مرۆڤ یان شتێک ئەدوێ، لەڕاستیدا ڕەنگدانەوەی نووری خوای گەورە لە ناو ئەودا دەبینین.
دوو:  “رَبِّ الْعَالَمِينَ”
وشەی “رَبّ” تەنیا بە واتای دروستکەر نییە؛ بەڵکو فێرکار، ڕاهێنەر و ڕێنیشاندەرە بۆ سەرجەم بوونەوەرەکان.
ئیبن و عەڕەبی، ئەم قۆناغە وەک هێمایەک بۆ پەروەردەکردنی بەردەوامی درستکراوەکان لەژێر هەیبەت و دەسەڵاتی پەروەرێن دەبینێت، واتە: خوای گەورە وەک باخەوانێک وایە کە، هەر تۆوێک ئەگەیەنێت بە قۆناغی پشکوتن و گوڵ دەرکردن.
سێهەم: ئیمامی سوهرەوەردی دەفەرموێ: لە حیکمەتی ئیلهام، “رَبِّ الْعَالَمِينَ” نوری ڕەهایە کە گشت بوونەوەر پەروەردە دەکات.
جیهان بەگشتی تیشکی نور و پێداهەڵدان، پێوەندی بنچینەیی پڕشنگی نور بە سەرچاوەی نور.
سوهرەوەردی دەفەرموێ: حەمد واتە گەڕانەوەی نور بۆ سەرچاوی نور.
چوارەم: شێخ ئەحمەدی جامی پێداگری لەسەر هەوڵی ڕاستەوخۆ و چڕوپڕ دەکات، بەجۆرێک کە:”الحمد لله” تەنیا زیکری زمان نییە، بەڵکو دەبێت لە ڕەوشت و ژیانی مرۆڤدا ڕەنگ بداتەوە.
شێخ ئەحمەد دەفەرموێ: کاتێک مرۆڤ بە ڕاستی حەمدی خوا دەکات، دەبێت بە کرداریش پەسەن‌بێژ، ڕاستگۆ و دڵپاک بێت.
واتە پەسەنی خوا دەبێت لەناو بازنەی خزمەتکردنی خەڵک، دڵپاکی و ڕەوشتبەرزی  ئەخلاق دەرکەوێت.
پێجەم: فەلسەفەی پەسەنی خوا
پەسەنی خوا، واتە: پێناسە و ڕازیبوون بەوە کە بنچینەی لووتکەی دڵخوازی و خێرخوازی بۆ خوای گەورە ئەگەڕێتەوە.
خوداڕه‌ژیده‌، شۆخ و شەنگی و جوانی خۆڕسکی گەردوون سەربەخۆ نییە، بەڵکو گشتی بە ئەو دەگەڕێتەوە.
بێگومان تێڕوانینی لەم شێوە مرۆڤ لە لووتبەرزی و خۆپەرستی ڕزگار دەکات و خاکەڕایی ئەبێت بە ژێرخانی ژیانی.
پۆلێن‌بەندی
“الحمد لله رب العالمين” واتە: هەرچی پێاهەڵدا و پەسەن و جوانییە، لە کۆتاییدا پەیوەستن بە خوای گەورە.
خوای گەورە، پەروەردەگاری هەموو جیهانە؛ هەم دروستکەرە و هەم گەشەپێدەر و ڕێنشاندەر.
لە تێڕوانینی شێخ ئەحمەدی جامی، “حمد”ی ڕاستەقینە تەنیا بە کردار و سپاس و پێزانین تەواو دەبێت.
سوهرەوەردی دەفەرموێ: سپاس و پەسەن گەڕانەوەی نورە بۆ نوری ڕەها.
مەولەوی ئەفەرموێ: “حمد” واتە بینینی سەرچاوەی ئەشق لەناو دڵڕاکێشی گەردوون.
بەدەربڕینێکی تر دەکرێ ئەوە بڵێین کە: ” الحمد‌اللە رب العالمین” بانگهێشتی مرۆڤە بۆ پەسەن و شوکرانەبژێری خوا، خاکەڕایی و بینینی پەروەرێن وەک ڕاهێنەر و فێرکاری گشت بوونەوەر.
ڕاهێنانی کردەیی
هەر کات شتێکی جوان و کارێکی خێرخوازیت بینی( هەڵهاتنی خۆر، زەردەخەنەی منداڵ، یا کارێکی جوان)، لە دڵدا بڵێ: الحمد للە رب العالمين
حەمد، گەڕاندنەوەی نور و جوانییە بۆ سەرچاوەی هەمیشەیی.

Check Also

بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە: (کۆیلایەتیی هاوچەرخ)

ڕاوێژکاری یاسایی: دڵخواز عبداللە سەرەڕای پێشکەوتنی گەورەی تەکنەلۆژیا و زانست لە سەدەی ٢١دا، تاوانێکی زۆر …