ئاماده‌و نووسینی / كه‌تان خادیمی
له خێزانێكی زۆر هه‌ژار و له لادێیه‌كدا چاوم به دنیا هه‌ڵهێنا، به‌هۆی به‌رزی رێژه‌ی هه‌ژاریه‌كه‌مانه‌وه له‌په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پچڕابووین، به‌و باروو دۆخه‌وه به‌رده‌وامبووم له خوێندن، تا له پۆلی دوانزه‌دا به‌رزترین نمره‌م به‌ده‌ستهێنا، ده‌بوو بڕۆمه كۆلێژی پزیشكی به‌ڵام باری ئابووری باوكم رێگر بوو، ناچار ئه‌و پارچه زه‌ویه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی بژێومان بوو باوكم فرۆشتی تا كوڕه‌كه‌ی بڕواته كۆلێژی پزیشكی.
گه‌نجێكی زۆر زیره‌ك و بلیمه‌ت بووم، هه‌موو ساڵه‌كانی زانكۆم به یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی كۆلێژه‌كه‌مان ته‌واوكرد، هه‌ر بۆیه دوای ته‌واكردنی خوێندن به موعید له زانكۆدا دامه‌زرام، تێكه‌ڵیم له گه‌ڵ خه‌ڵكی ده‌سترۆشتوودا درووستكرد، ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌م كرده ئامانجی خۆم، چۆن رقم له هه‌ژاری بوو رقیشم له هه‌ژاره‌كان بوو، ئه‌گه‌ر هاوكاریه‌ك هه‌بوایه ئه‌مدایه قوتابیه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و قوتابیه‌كانی دیم بێبه‌ش ئه‌كرد. هه‌تا تاقه‌تم نه‌بوو له گه‌ڵیشیاندا قسه بكه‌م، ئه‌موت ئه‌مانه شایه‌نی ئه‌وه نین كاتی خۆمیان بۆ ته‌رخان بكه‌م.
كچه ده‌وڵه‌مه‌ندێكم ماره‌كرد، باوه‌ڕم به‌وه بوو هاوڕێیه‌تی ئه‌مانه بكه‌م منیش ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بم.به‌ڵام هه‌ژاره‌كان كات كوشتنه خه‌رجكردنی توانایه له پێناوی هیچدا، چونكه ئه‌وان هه‌رچیه‌كیان بۆ بكه‌یت ناتوانن هیچت بۆبكه‌ن.
تا ده‌هات پاره‌ی زیاترم كۆ ئه‌كرده‌وه، عه‌یاده‌یه‌كم دانا.. له‌هه‌موو لاوه پاره‌م به‌سه‌ردا ئه‌باری، چه‌ندان شوقه‌و سه‌یاره‌و بینای بازرگانیم كڕین، هه‌رشتێكم بویستایه ده‌ستم پێی ئه‌گه‌شت، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا هه‌بوو كه پۆست و پله‌و پایه‌یان هه‌بوو، رقم له هه‌ژاره‌كان بوو قه‌ت خاترم نه‌ئه‌گرتن،به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو پاره‌م لێوه‌ر نه‌ئه‌گرتن و موجامه‌له‌شم له‌گه‌ڵ ئه‌كردن، له‌دڵه‌وه حه‌زمئه‌كرد خزمه‌تیان بكه‌م و به‌ده‌میانه‌وه بم.
من به‌رنامه‌م وابوو ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی پله‌و پۆستن رێزی زۆرم لێئه‌گرن و یارمه‌تیم ئه‌ده‌ن، خۆم لێیان نزیك ئه‌كرده‌وه تا ڕۆژێك له ڕۆژان سوود له‌وان وه‌ربگرم، چاوم ته‌نها پاره‌ی ئه‌بینی چۆن ده‌وڵه‌مه‌ندبم.له‌و لاشه‌وه به‌رده‌وام رووم نه‌ئه‌دایه هه‌ژاره‌كان و به‌سووك سه‌یرم ئه‌كردن، له‌به‌ر خۆمه‌وه ئه‌موت ئه‌مانه چ سوودێكیان هه‌یه بۆ من؟ رقم لێیان بوو هه‌ژاری مناڵی خۆمم له‌واندا ئه‌بینیه‌وه.
به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وامبووم تا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تایبه‌تم كرده‌وه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه ده‌گمه‌نه‌كان، خۆم خاوه‌ن و هه‌م به‌ڕێوه‌به‌ر بووم، هه‌ر به‌هه‌مان ئه‌قڵیه‌ته‌وه كارم ئه‌كرد، هه‌ژاره‌كان بۆیان نه‌بوو چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن، له‌یه‌ك فلسی كه‌س خۆش نه‌ئه‌بووم،به‌ڵام داشكانم بۆ ده‌سترۆشتوه‌كان و ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌كرد.
تا ئه‌و رۆژه هات سێ برا هاتن باوكێكی پیریان له‌گه‌ڵبوو، نه‌خۆشبوو به‌و نه‌خۆشیه‌ی كه له نه‌خۆشخانه‌كه‌ی من چاره‌سه‌ر ئه‌كرا، پێم وتن لای ئێمه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌كرێت چاره‌سه‌ر ئه‌كرێت ..به‌ڵام پاره‌یه‌كی زۆر خه‌یاڵیم پێ وتن. زۆر پاڕانه‌وه تا یارمه‌تیان بده‌م وتم: تا پاره‌كه دابین نه‌كه‌ن نابرێته ژووری نه‌شته‌رگه‌ری.ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه خۆ خێرخوازی نیه، ناتوانم یارمه‌تی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه بده‌م، ئێره كارمه‌ندی هه‌یه ئامێروو بیناو …ناتوانم یارمه‌تیدان بده‌م، به‌خوا زۆر به لووتبه‌رزی قسه‌م له‌گه‌ڵیاندا ئه‌كرد، هه‌روه‌ك من به ئاسمانه‌وه بم و ئه‌وان له‌زه‌وی. به‌خوا زه‌ره‌یه‌ك به‌زه‌ییم نه‌بوو بۆ ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژاره.برا گه‌وره‌كه‌یان وتی: كه‌وابێت خانوه‌كه‌مان ئه‌فرۆشین. وتم: ئاره‌زوووی خۆتانه خانوو ئه‌فرۆشیت یان جله‌كانی به‌رتان كێشه‌ی من نیه.
ئه‌و خانوه‌كه‌ی كه تیایدا ئه‌ژیان به‌نیوه نرخی خۆی له‌به‌ر خاتری باوكیان فرۆشتیان، هێنایانه نه‌خۆشخانه باری ته‌ندرووستی زۆر تێكچووبوو، پاره‌كه‌یان لای ژمێریاره‌كه‌دانا وتم: بیبه‌ن به‌ره‌و ژووری نه‌شته‌رگه‌ری،تا ژووریان ئاماده‌كرد رووداوێك روویدا، به‌ر له‌وه‌ی بیهێنه ژووره‌وه پیاوه‌كه مرد، وتم : به كارمه‌نده‌كان كه‌س هیچ نه‌ڵێت، چونكه یاسه‌كه‌م ئه‌زانی ئه‌گه‌ر نه‌خۆش به‌ر له‌نه‌شته‌رگه‌ری بمرێت ده‌بێت پاره‌كه‌ی بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆكه‌سوكاری، منی دڵره‌قی دڵره‌ش به‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی خۆمه‌وه چاوم له‌پاره‌ی ئه‌و ماڵه هه‌ژارانه‌بوو، سه‌عاتێك دوو سه‌عات له‌ژووره‌وه هێشتمه‌وه، هاتمه ده‌ره‌وه وتم برایان خۆتان خۆشبن، داوای لێبوردن ئه‌كه‌م له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه وه‌فاتیكرد خوای گه‌وره لێی خۆش بێت. زۆر خه‌مبار بوون و گریان …باوكیشیان مردوو خانوه‌كه‌شیان له‌ده‌ستدا،زۆر هه‌وڵیاندا پاره‌كه‌یان بۆ بگێڕمه‌وه زۆر پاڕانه‌وه یارمه‌تیان بده‌م و ده‌ستكورتن و هه‌ژارن سوودی نه‌بوو، ئه‌مجاره هاتنه سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت نیوه‌ی پاره‌كه‌یان بۆ بگێڕمه‌وه به‌وه‌ش رازی نه‌بووم. وتم من پیاوێكم خاوه‌ن پێگه‌ی گه‌وره‌م و خه‌ڵكی گه‌وره‌و خاوه‌ن پۆست ئیشوكارم بۆ به‌ڕێئه‌كه‌ن. چیبكه‌ین كه‌له نه‌شته‌رگه‌ری ده‌رنه‌چوو ئێمه هه‌وڵی خۆمان له گه‌ڵدا .
ئه‌وان به‌رده‌وامبوون له قه‌ناعه‌تكردن پێم تا كه‌مێك پاره‌یان بۆ بگێڕمه‌وه، منیش هه‌روه‌ك هیچ نه‌بیستم یه‌ك فلسم بۆ نه‌گێڕانه‌وه، براكان به‌دڵشكاوی ته‌رمی باوكیان بردوو رۆشتن.
سوێند به‌خوا …به‌خوا پاش دوو رۆژ ئازارێكم بۆ درووستبوو، خێرا پشكنینم ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت هه‌مان نه‌خۆشی ئه‌و پیاوه‌م هه‌یه له‌هه‌مان شوێنیش‌دا.
به‌ڵام من به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌م ده‌ستمكرد به چاره‌سه‌ر ، سه‌یربوو تۆزقاڵێك سوودی نه‌بوو، ئیدی رێی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌م گرته به‌ر ، رۆژانه پاره‌یه‌كی زۆرم خه‌رج ئه‌كرد، ناچار ده‌ستم به فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كان كرد، ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵ‌بوو پێكه‌وه‌م نابوو له‌به‌ر چاوم دائه‌رووخا، تا گه‌شته سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه ئه‌ویشم فرۆشت ، به‌خوا هه‌مان مامه‌ڵه‌ی ره‌ق و وه‌حشیم بینیه‌وه كه من به‌رامبه‌ر نه‌خۆشه‌كانم ئه‌كرد،چاویان ته‌نها پاره‌ی ئه‌بینی و هیچیتر، ژنه‌كه‌شم بێزاربوو ده‌ستی مناڵه‌كانی گرت و رۆشت و به‌جێی هێشتم.
ئێستا كه چیرۆكی خۆم بۆ ئێوه باس ئه‌كه‌م له ته‌نها ژوورێكدام كه خێرخوازان دابینیان كردووه بۆ نه‌خۆشه‌هه‌ژاره‌كان، داواكارم له خوای گه‌وره ئه‌م نه‌خۆشیه‌م بكاته كه‌فاره‌تم، خوای گه‌وره نیعمه‌تی پێ به‌خشیبووم من قه‌درم نه‌ئه‌زانی و سوپاسگوزار نه‌بووم، زیره‌ك بووم ده‌وڵه‌مه‌ند بووم ئه‌وكاته بموتایه( هژا من فچل ربی ) ده‌بوو بمزانیایه نزیكی له هه‌ژاران و نه‌خۆشان و ده‌رده‌داران نزیكیه له خوای گه‌وره‌وه، ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌وره له پشتیانه.
سه‌رچاوه/
سوڵتان مه‌جنونی

Unleash your potential—win in style with top online games. Hawkplay