ئا: چیا حەمە عەلی
ڕۆژی عەرەفە نۆیەمین ڕۆژی مانگی ذي الحجة یە، بە گەورەترین و پیرۆزترین ڕۆژ دادەنرێت لای موسڵمانان، ئەم رۆژە چەندین فەزڵ و تایبەتمەندی لەخۆ دەگرێت، وە چەندین فەرموودەی لە بارەوە هاتووە، لەوانە :
١- خوای گەورە بەندەکانی ئازاد دەکات لە ئاگر لە ڕۆژی عەرەفەدا:
پێغه‌مبه‌رى خوا-صلی الله علیه وسلم- فه‌رمویه‌تی: (ما من یوم أكثر من أن یعتق الله فیه عبدا من النار من یوم عرفة).رواه مسلم.
واته: هیچ ڕۆژێك نیه ئه‌وه‌نده‌ی ڕۆژی عه‌ره‌فه خوای گه‌وره به‌نده‌ی تیادا ئازاد بكات له ئاگری دۆزه‌خ.
٢- فەزڵ و گەورەیی بەڕۆژوو بوونی رۆژی عەرەفە :
پێغه‌مبه‌رى خوا – ﷺ- فه‌رمویه‌تی: ( صِيامُ يوْمِ عَرَفَه‌َ: أَحْتَسِبُ عَلى اللّهِ أَنْ یُكَفِّرَ السَّنَه‌َ الّتِی قَبْلهُ والسَّنَه‌َ التِی بَعْدَهُ).رواه مسلم.
واته : ڕۆژی عه‌ره‌فه ئومێدم وایه به‌خوا كه‌ببێت به‌كه‌فاره‌تی( تاوانى) ساڵی ڕابردوو ساڵی داهاتووش.
٣- باشترین دوعا دوعای ڕۆژی عەرەفەیە :
پێغه‌مبه‌رى خوا – ﷺ- فه‌رمویه‌تی: (خیر الدعا‌ء دعا‌ء یوم عرفة ).السلسله الصحیحه.
واته: خێرترین دوعا دوعای رۆژی عەرەفەیە.
رۆژی عەرەفە ڕۆژى پاككردنه‌وه‌ى ناو ماڵ و ڕۆژی بازاڕكردن و خه‌وتن و پشوو نیه، چونكه ئەم رۆژە گه‌ورەترین رۆژی ساڵه لاى خواى گه‌وره، رۆژی رزگار بوونه له ئاگر، ڕۆژی په‌رستش و پاڕانه‌وه‌و دۆعایه
هه‌وڵبده هیچ چركه‌یه‌كت له‌و ڕۆژه‌دا به‌بێ گوێڕایه‌ڵی خوا‌و په‌رستش و كرده‌وه‌یه‌كى چاكه كه‌له خواى گه‌وره نزیكت بكاته‌وه به‌سه‌ردا تێ نه‌په‌ڕێت، مه‌هێڵە باشترین رۆژی ساڵت له‌ده‌ست بچێت.
ئه‌گه‌ر شه‌وى لیلة القدر نه‌زانراوو دیاری نه‌كراو بیت كه موسوڵمانان هه‌ر ده‌شه‌وه‌كه‌ى مانگی ڕه‌مه‌زان هه‌وڵی بۆده‌ده‌ن و خۆیان ماندوو ده‌كه‌ن و عیباده‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌وا ڕۆژى عه‌ره‌ف دیاره‌و زانراوه..
ئه‌گه‌ر له شه‌وی لیلة القدردا فریشته‌كانى خواى گه‌وره داده‌به‌زنه خواره‌وه ئه‌وا له‌ڕۆژى عه‌ره‌فه‌دا خواى خۆى داده‌به‌زێته خواره‌وه‌وه‌و بە فریشتەکانی دەفەرمێت.. ئەی فریشتەکان.. سەیری بەندەکانم بکەن، هاتوون داوای ڕەحمەت و میهرەبانی و لێخۆشبونی من دەکەن،، ئێوە بە شاهد بن ئەوا من لێیان خۆشبووم..
هیچ ڕۆژێکیش بەسەر شەیتاندا تێ ناپەڕێت بەقەد ڕۆژی عەرەفە قورس بێت، چونکە شەیتان بە درێژایی ساڵ بەندەکان لە خشتە دەبات، بەڵام لە ڕۆژی عەرەفەدا خوای گەورە لێیان خۆدەشدەبێت.
بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو ساتێكى ئه‌م ڕۆژه به عیباده‌ت و په‌رستش به‌سه‌ر به‌ریت ده‌توانیت به‌پێى ئه‌م خشته‌یه كاته‌كانى رۆژى عه‌ره‌فه به‌رێ بكه‌یت.
-ئه‌و شه‌وه‌ى كه سبه‌ى عه‌ره‌فه‌یه زوو بخه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى زوو به‌خه‌به‌ر بێیته‌وه‌و بتوانیت هه‌ڵسیت بۆ پارشێو كردن.
-زووتر هه‌ڵسه بۆ پارشێو كردن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانیت فریاى شه‌ونوێژو دوعا‌و پاڕانه‌وه بكه‌ویت.
-دواى پارشێو كردن و كه‌مێك پێش بانگی به‌یانى كاتێك دابنى بۆ داوای لێخۆشبوو‌ن كردن بۆ ئه‌وه‌ى ناوت له‌ڕیزی ئه‌وانه بنوسرێت كه خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت : (المستغفرین في الأسحار) .
-خۆت ئاماده بكه بۆ كردنى نوێژى به‌یانى و وا هه‌ست بكه كه هه‌موو گوناه و تاوانه‌كانت له‌گه‌ڵ كۆتا دڵۆپى ئاوی ده‌ستنوێژه‌كه‌تدا ده‌ڕوات و ده‌سڕێته‌وه.
-دواى ئه‌نجامدانى نوێژى به‌یانى مه‌خه‌وه‌ره‌وه‌و دابنیشه تا كاتى خۆرهه‌ڵاتن، بۆ ئه‌وه‌ى پاداشتى حه‌ج و عه‌مره‌یه‌كت بۆ بنوسرێت وه‌ك له‌فه‌رموده‌دا هاتووه: (من صلى الفجر في جماعة ثم قعد یذكر الله حتى تطلع الشمس ثم صلي ركعتین كانت له كأجر حجە و عمرة تامة تامة تامة..)
واته هه‌ركه‌سێك نوێژى به‌یانى به‌جه‌ماعه‌ت بكات و دواتر دابنیشێت و زیكری خواى گه‌وره بكات تاكاتى هه‌لهاتنی خۆر و دواتر دوو ركات نوێژ بكات، ئه‌وا پاداشتى حه‌ج و عه‌مره‌یه‌كی ته‌واو ته‌واو ته‌واوی بۆ ده‌نوسرێت، جا ئه‌م كرده‌وه‌یه بۆ رۆژانى ئاسایی ئه‌وه‌نده خیری هه‌بیت ئه‌بیت له رۆژى عه‌ره‌فه‌دا خیرو پاداشته‌كه‌ى چه‌ند زۆربێت..
دواتر كاتێك دابنى بۆ ئه‌وه‌ى بخه‌ویته‌وه‌و چالاكی بگه‌ڕێته‌وه بۆ لاشه‌ت و بتوانیت به گورج و گوڵی هه‌لسیته‌وه بۆ ته‌واوكردنى رۆژه‌كه‌ت.
-به‌درێژایی ڕۆژ و له‌هه‌ركات و سات و ئیش و كارێكدا به‌رده‌وام خه‌ریكی زیكر‌و ته‌سبیحات به به‌تایبه‌تى وتنى ( لاإله الا الله وحده لاشریك له له الملك وله الحمد وهو على كل شئ قدیر(.
-نوێژى نیوه‌ڕۆو عه‌سر له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بده‌و هه‌ركاتێك بۆت كرا قورئان بخوێنه له‌نێوان نوێژه‌كاندا.
-له‌كۆتا ساته‌كانى ڕۆژدا كاتێكی تایبه‌ت دابنى بۆ دوعا‌و پاڕانه‌وه، تاكاتى بانگی شێوان و كاتى ڕۆژوو شكاندن.
خواى گه‌وره یارمه‌تی ده‌ر هه‌موو لایه‌كمان بیت بتوانین به‌جوانتریت و باشرین شێوه ئه‌م ڕۆژه پیرۆزه به‌ڕێ بكه‌ین.
Where imagination meets action—online gaming at its best. Hawkplay