و: چەشم ئومێد محەمەد ئەمین
1.بۆ ڕزگاربوون لە مێروولە، قاژێك خەیار لەو شوێنانە دابنێ كە مێروولەی لێوە دێتە دەرەوە.
- بۆ دەستكەوتنی كۆمەڵێك لە سەهۆڵی شەشپاڵوی پاك، لە پێشدا ئاوەكە بكوڵێنە.
- بۆ بریسكانەوەی ئاوێنە، بە (ئیسپەرتۆ) بیسڕە.
- بۆ لێكردنەوەی بنێشت لە جلو بەرگ، جلەكان دابنێ لە بەفرگر (سەلاجە) بۆ ماوەی كاتژمێرێك.
- بۆ سپی كردنەوەی جلو بەرگ، جلەكە دابنێ لە ئاوی كوڵاودا بە تێكەڵ كردنی قاژێكی لیمۆ بۆ ماوەی (10) خولەك، پاشان بیشۆ.
- بۆ ئەوەی لیمۆ ڕِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِێژەیەكی زۆر لە شەربەتمان بداتێ، لە ئاوێكی گەرم بۆ ماوەی كاتژمێرێك دایبنێ، پێش گوشینی.
- بۆ لابردنی بۆنی كەلەرم لەكاتی چێشتلێنان، قاژێك صەمون دابنێ لە قاپی كەلەرمەكە.
- بۆ لابردنی بۆنی ماسی لەسەر دەستەكان، بە كەمێك سركەی سێو دەستەكانت بشۆ.
- بۆ ڕاگرتنی گریان لەكاتی قاژ كردنی پیازدا، بنێشت بجوە.
- بۆ دڵنیابوونەوە لە دروستی (قارچك)، كەمێك خوێ بكە بەسەر قارچكەكەدا، ئەگەر ڕەنگەكەی گۆڕا بۆ ڕەش، ئەوا باشە. ئەگەر گۆڕا بۆ زەرد، ئەوا خراپە.
11.بۆ كوڵاندنی پەتاتە بە خێرایی، لایەكی پەتاتەكە قاژ بكە پێش كوڵاندنی.
12.بۆ كوڵاندنی هێلكە بە خێرایی، كەمێك خوێ تێكەڵاو بە ئاوەكە بكە.
13.بۆ توانەوەی مریشكی بەستوو بەخێرایی، لە ئاوێكی سارد دایبنێ (2) كەوچكی گەورە خوێی تێبكە.
14.بۆ زانینی تازەیی ماسی، بیكەرە ئاوێكی سارد، ئەگەر كەوتە سەر ئاوەكە ئەوا تازەیە.
15.بۆ زانینی تازەیی هێلكە، هێلكەكە بكەرە ئاوەوە، ئەگەر بەشێوەیەكی (ئاسۆیی) هاتە سەرەوە ئەوا تازەیە، ئەگەر بە شێوەیەكی (خوار) هاتە سەرەوە ئەوا تەمەنی (3-4) ڕۆژە، ئەگەر بە شێوەیەكی (ستوونی) هاتە سەرەوە ئەوا تەمەنی (10) ڕۆژە، ئەگەر سەر ئاو كوت ئەوا گەنیوە.
16.بۆ لێكردنەوەی (مرەكەب) لەسەر جلو بەرگ، هەندێك لە هەویری ددان بخەرە سەر پەڵەی مرەكەبەكە، وازی لێبێنە تاوشك دەبێتەوە پێوەی، پاشان وەكو هەمیشە بیشۆ.
17.بۆ لێكردنەوەی توێكڵی پەتاتەی شیرین بە خێرایی، دایبنێ لە ئاوێكی سارد ڕاستەوخۆ پاش كوڵانی.
18.بۆ ڕێگەگرتن لە هەڵچوونی شیر، كاسەكە بشۆ بە ئاوێكی سارد، پێش دەسكردن بە كوڵاندی شیرەكە.
19.بۆ نەهێشتنی گژوگیا لە لا ڕێگاكان، خوێ بپرژێنە بە سەریدا.
20.بۆ ڕزگاربوون لە (مشك)، بیبەری ڕەش بپرژێنە بەو شوێنانەدا كە ئەگەری بونی مشك هەیە تیایدا بێت، كاتێك مشكەكە دێتە دەرەوە دەیبینێت بە خێرایی ڕادەكات.
21.بۆ دورخستنەوەی مێشوولەی تایبەتی لە شەودا، هەندێك پەڕەی (نەعنا)ی تازە دابنێ لە تەنیشت جێگەی خەوەكەتو سەرانسەری ژوورەكە.
Online gaming that inspires, challenges, and rewards. Hawkplay