شه‌ممه‌ , ئه‌یلول 14 2024

گرنگى خێزان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كێشه‌كان

نوسینى/ به‌هار عبدالرحمن محمد
خێزان یه‌كه‌ى بنچینه‌یی كۆمه‌ڵگه‌یه‌، به‌ گرنگترین دامه‌زراوه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى داده‌نرێت، به‌و پێییه‌ى پێكهاته‌ی بنه‌ڕه‌تى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى و كلتورى و ڕۆشنبیرییه‌ بۆ تاكه‌كانى، ئه‌م یه‌كه‌یه‌ به‌ دامه‌زراوه‌یه‌كى جه‌وهه‌رى و كاریگه‌ر بۆ به‌ره‌وپێش چوون و گه‌شه‌سه‌ندنى تاك به‌تایبه‌ت و كۆمه‌ڵگا به‌گشتى داده‌نرێت.
خێزان ئه‌و شوێنه‌یه‌ كار بۆ چه‌سپاندنى به‌ها و نه‌ریته‌ كۆمه‌ڵایه‌تى و كلتووریه‌كان ده‌كات، ڕۆڵێكى گرنگ ده‌گێڕێت له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان و په‌ره‌پێدانى كه‌سایه‌تى مرۆڤ، هه‌روه‌ها كار ده‌كات بۆ دابینكردنى پاراستن و چاودێریكردنى ئه‌ندامه‌كانى و یارمه‌تیده‌ره‌ى سه‌ره‌كییه‌ بۆ بنیاتنانى كه‌سایه‌تى تاكه‌كان و ئاماده‌كردنیان بۆ به‌شداریكردنى كاریگه‌ر له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا.
هه‌روه‌ك پاڵپشتى سۆزدارى و ده‌روونى ئه‌ندامانێتى و په‌یوه‌ندى به‌هێزى سه‌رچاوه‌ى هاندان و پاڵپشتیه‌ كه‌ تاك پێویستى پێییه‌ له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكانى ژیاندا و ده‌بێته‌ په‌ناگه‌یه‌ك بۆ ئاسایش و ئاسووده‌یی و خۆشه‌ویستى، هه‌ربۆیه‌ خێزان به‌شداره‌ له‌ گه‌یشتن به‌ سه‌قامگیرى كۆمه‌ڵایه‌تى، به‌و پێیه‌ى كار ده‌كات بۆ پاراستن و چاودێرى تاكه‌كانى له‌ گشت بارودۆخه‌كاندا به‌ تایبه‌ت كاتى ناخۆشى و نه‌خۆشى و كه‌م ئه‌ندامى، كه‌ ده‌بێته‌ یارمه‌تیده‌ر بۆ دابینكردنى ژیانێكى شایسته‌ بۆیان.
ده‌كرێت بڵێیین خێزان پایه‌ى سه‌ره‌كییه‌ له‌ بنیاتنانى تاك و كۆمه‌ڵگه‌دا.
وێڕاى گرنگى خێزان، له‌ ئێستادا ڕووبه‌ڕووى ئاسته‌نگى زۆر بۆته‌وه‌، به‌هۆى ئه‌و گۆڕانكارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تى و كلتوورى و ئابووریی و ته‌كنه‌لۆجیانه‌ى دروست بووه‌، كێشه‌ خێزانییه‌كان بۆته‌ كێشه‌ى باوى زۆرێك له‌ تاك و كۆمه‌ڵگه‌كان، بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌و تێپه‌ڕاندنى ئه‌م كێشانه‌ ده‌توانرێت ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى خواره‌وه‌ په‌یڕه‌و بكرێت:
*گفتوگۆ:- ده‌بێت قسه‌كردن و گوێگرتن له‌ نێوان ئه‌ندامانى خێزاندا ئه‌نجام بدرێت بۆ ده‌ستنیشانكردنى هۆكاره‌كانى كێشه‌كان و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو.
پێویسته‌ ئه‌ندامانى خێزان گوێ له‌یه‌كتر بگرن، به‌ ئاشكراو ڕوونى له‌گه‌ڵ یه‌ك بدوێن، له‌ بیرو هه‌ستى یه‌كتر تێبگه‌ن.
*ڕێزگرتن: بنه‌مایه‌كى گرنگه‌ بۆ دروستكردنى په‌یوه‌ندى ته‌ندروست له‌نێوان ئه‌ندامانى خێزاندا، پێویسته‌ هه‌موو ئه‌ندامانى خێزان ڕێز له‌ یه‌كتر بگرن، بۆچوونى یه‌كتر به‌ نرخ بزانن و به‌هه‌ندى وه‌ربگرن، تایبه‌تمه‌ندى یه‌كدى قبوڵ بكه‌ن.
*هاوكارى: پێویسته‌ ئه‌ندامانى خێزان هاوكارو پشتیوانى یه‌كدى بن له‌ گشت بارودۆخه‌كاندا و كاربكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو له‌ كاتى كێشه‌كاندا.
هاوكاربوونى خێزانى په‌یوه‌ندیی و كارلێكى نێوان ئه‌ندامان پته‌وتر ده‌كات، ژینگه‌یه‌كى سه‌قامگیر و ئارامتر و ئاسووده‌تر دروست ده‌كات.
*كات: په‌له‌ نه‌كردن له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ى كێشه‌ خێزانیه‌كان، كاتێكى پێویست بده‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو.
گرنگه‌ كاتى ته‌رخانكراو هه‌بێت له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كاندا و ژینگه‌یه‌كى ئارام دروست بكرێت بۆ گفتوگۆ، هیچ كێشه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر بچوكیش بێت چاره‌سه‌رى دوانه‌خرێت تا كه‌ڵه‌كه‌ نه‌بێت و بارى ده‌رونى نه‌خوازراو دروست بكات و پاشان چاره‌سه‌رى قورس بێت وه‌ك گوتراوه‌ (نه‌گاته‌ ئه‌وه‌ى دڵه‌كان له‌یه‌ك بتۆرێن).

  • ئارامگرتن: پێویسته‌ هه‌موو ئه‌ندامانى خێزان ئارامبن بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى بنیاتنه‌رو به‌رهه‌مدار.
    *ڕاوێژكارى خێزانى: ئه‌گه‌ر كێشه‌كان پێویستى به‌ یارمه‌تى كه‌سانى تر هه‌بوو، ده‌توانرێت په‌یوه‌ندى به‌ ڕاوێژكارى خێزانی یان ده‌رونناسى شاره‌زا بكرێت بۆ یارمه‌تیدانیان له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان.
    به‌ گشتى ئه‌ندامانى خێزان پێویسته‌ به‌ خۆشه‌ویستى و ڕێزو ڕاستگۆییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن، ئاماده‌بن پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌ر كێشه‌یه‌ك دێته‌ڕێییان، به‌م شێوه‌یه‌ ده‌توانرێت دووربن له‌ كێشه‌ خێزانیه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌هێز بهێڵنه‌وه‌و به‌ره‌وپێشى به‌رن.

Check Also

زیرەکی دەستکرد و داهاتوو… فەلسەفە، زانست، داهێنان

محمد ئاواتبەشی شەشەمخەیاڵ یاخود ڕاستی، خەیاڵ چۆن ئەبێت بەڕاستی، چۆنیش بووە ئەگەر لە دەوروبەرمان بڕوانین، …

13 کۆمێنت

  1. I got this web site from my friend who told me regarding this website and now this time I am visiting this web site and reading very informative posts at this place.

  2. magnificent publish, very informative. I wonder why the other experts of this sector do not understand this. You should continue your writing. I am sure, you have a huge readers’ base already!

  3. This article will help the internet viewers for building up new blog or even a blog from start to end.

  4. Wow! This blog looks exactly like my old one! It’s on a entirely different topic but it has pretty much the same layout and design. Wonderful choice of colors!

  5. This website really has all of the info I wanted about this subject and didn’t know who to ask.

  6. You’re so awesome! I don’t think I’ve read something like this before. So nice to find somebody with some original thoughts on this issue. Really.. thank you for starting this up. This website is something that’s needed on the web, someone with some originality!

  7. Строительство автомойки – это наша страсть. Мы гарантируем высокое качество работы и стремимся обеспечить ваш комфорт и удовлетворенность.

  8. Way cool! Some very valid points! I appreciate you writing this article and also the rest of the site is very good.

  9. I value the postReally looking forward to read more Really Cool

  10. This is very attention-grabbing, You’re a very professional blogger I have joined your rss feed and stay up for searching for more of your wonderful post Also, I have shared your site in my social networks!

  11. Thank you for sharing your info. I truly appreciate your efforts and I am waiting for your next post thank you once again.

  12. I have been surfing online more than 2 hours today, yet I never found any interesting article like yours. It’s pretty worth enough for me. In my opinion, if all webmasters and bloggers made good content as you did, the internet will be much more useful than ever before.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *