مودریك عه‌لى عارف
ڕه‌مه‌زان! ئه‌ى مانگى نور! ئه‌ى وه‌رزى گه‌شانه‌وه‌ى ڕۆح‌و بووژانه‌وه‌ى ده‌روون! خێرهاتیه‌وه ئه‌ى مێوانه خۆشه‌ویست‌و ئازیزه‌كه، خێرهاتیه‌وه ئه‌ى مێوانه ئارامبه‌خش‌و پڕ خێروفه‌ڕو به‌ره‌كه‌ته‌كه، خێرهاتیه‌وه‌و خێرت هانى ئه‌ى مانگى ڕه‌ونه‌قبه‌خشى نێومانگه‌كان، به‌خێرهاتى‌و عه‌یامێكه چاوه‌ڕوانى هاتنه‌وه‌ى ڕووى گه‌ش‌و ده‌ستى پڕ‌و خه‌رمانى پڕ تفاقت ده‌كه‌ین، به‌خێرهاتى‌و له‌پێشوازى قدومى خێرتدا به‌رزه‌پێ ڕاوه‌ستاوین، چاومان بڕیوه‌ته ئاسمان‌و به‌دواى (هه‌ڵاڵه‌ى هیلال)تدا له‌ئاستانه‌ى هاتندا هه‌ڵكورماوین‌و ده‌م‌و زارمان پڕكردووه له(هه‌لهه‌له‌ى) شادى‌و خۆشى به‌خێرهاتنه‌وه‌ت.
ڕه‌مه‌زان! ئه‌ى مانگى نه‌شئه‌به‌خشى دڵه‌ى تامه‌زرۆیانى ته‌ژنه‌و تینوو! ئه‌مجاره‌ش وه‌ره‌وه‌و به‌توێشووى پڕ‌و تفاقى ڕه‌نگینته‌وه تاوێكى دیكه‌ش ـ هه‌روه‌ك جاران ـ جه‌ماڵ‌و ڕه‌ونه‌قێك به‌ڕۆحى په‌ژمورده‌بوومان ببه‌خشه‌وه، وه‌ره‌و جارێكى دى جیلوه‌ى جه‌ماڵى ڕه‌حمى ڕه‌حمان‌و په‌لكه‌زێڕینه‌ى سیماى زه‌ریفى خۆت بكه‌ره‌وه خه‌ڵاتمان، وه‌ره‌و بمانبه‌ره‌وه بۆله‌حزه ئاسمانییه‌كانى (نزولى نیگا)و سه‌فه‌رێكى ده‌شه‌وه‌ى كۆتایى خۆت‌و شه‌وانى (قه‌در)مان پێبكه بۆناو ئه‌شكه‌وته پیرۆزه‌كه‌ى (حه‌ڕا) تاجه‌زبه‌و وه‌جدو هه‌ژانى دڵ بمانگرێ، بائه‌مجاره‌ش به‌هۆى هاتنى تۆوه هه‌ژموونى هه‌واو هه‌وه‌س لێمان زویر ببێ‌و جێ‌مان بێڵێ، وه‌ره‌و ده‌روازه‌كانى به‌هه‌شتمان بۆ بكه‌ره‌وه‌و له(ڕه‌ییان)ه‌وه داوه‌تمان بكه ژوورێ، وه‌ره‌و ده‌رگاكانى دۆزه‌خمان به‌ڕوودا كڵۆم بده‌و حه‌واڵه‌ى لیژنه‌ى پێشوازى فریشته‌كانى (فیرده‌وس)و (عیللیین)مان بكه‌و بمانسپێره به‌نزاكانى به‌ربانگ‌و (ئیستغفار)ه‌كانى ده‌مبه‌یان‌و ڕاحه‌ت‌و پشووه‌كانى ته‌راویحى پڕ له(ڕه‌وحى ڕه‌یحان)ى حه‌زره‌تى ڕه‌حمان، ئازیز وه‌ره‌و بمانبه‌وه بۆناو كێوى (نور)و به‌ئایه‌ته‌كانى په‌یامى (نور) نورانیمان بكه، توخوا وه‌ره‌و به‌زه‌نگى ده‌نگى به‌سۆزى ڕه‌حمانیت له‌م خه‌وه قوڵه ڕامانچڵه‌كێنه، وه‌ره‌و به ئایه‌ته‌كانى [يا أیُّهَا الْمُزَّمِلْ]و [يا أیُّهَا الْمُدَّپثرْ] له ئه‌ركى سه‌رشانمان به‌ئاگامان بێنه، توخوا وه‌ره‌و توانا‌و بڕستى هه‌ڵگرتنى [أمَانَة]و سپارده‌ى [قَوْلاً پثقِیلا]مان پێ ببه‌خشه.
ڕه‌مه‌زان! ئه‌ى نه‌سیمى نه‌شئه‌به‌خشى (په‌یكى ڕه‌حمه‌ت)و شه‌ماڵى شادى هێنى (مزگێنى مه‌غفیره‌ت)و سروه‌و سه‌باى جه‌ژنانه‌ى (ئازادى له ئاگرى قه‌هر)ى خالیقى قه‌ههار! وه‌ره‌و به سه‌به‌ته‌ى پڕ له‌تفاقى خێرته‌وه چێژى دڵڕفێنى نه‌رمه نزاى پارشێوان‌و له‌ززه‌تى بێ چوونى دوعاى به‌كوڵى ساتى به‌ربانگمان بۆبێنه‌وه، وه‌ره‌و توخوا جارێكى دى له‌م هه‌موو ژه‌نگ‌و ژارى گوناهه كه‌ڵه‌كه‌بووانه پاكمان بكه‌ره‌وه، وه‌ره‌و تاوێكى دیكه‌ش به‌ویردو زیكر‌و په‌یڤه گیانبه‌خشه‌كانى قورئان ڕۆحى بێ گیان‌و دڵى سیسبوومان بژێنه‌وه، وه‌ره‌و گوڵى گوڵزارى به‌ندایه‌تى له‌مه‌زراى دڵماندا ئاو بده‌و بمانكه‌وه به‌به‌نده عاشق‌و موشتاقه‌كانى خوا، وه‌ره‌و به‌وزه‌و هێزى (مه‌عنه‌وییه‌ت)ته‌وه بمانكه‌وه به‌به‌نده (تائیب)و (عابید)و (زاكیر)و (قائیم)و (خاشیع)ه‌كانى خوا، وه‌ره‌و (موحتاجى)و (كه‌م تفاقى) خۆمانمان نیشانبده‌و بمانبه‌ره‌وه ناو ڕیزى ڕۆژووه‌وانه شه‌وبێداره‌كانه‌وه.
ڕه‌مه‌زان! ئه‌ى مانگى ڕه‌ونه‌قبه‌خشى ژیان! ئه‌ى هه‌توانى دڵى بریندارى بێ قه‌رار! ئه‌ى ده‌رفه‌تى پاكبوونه‌وه‌ى ماڵ‌و دڵى سه‌رمایه‌دار‌و ئاوه‌دانكه‌ره‌وه‌ى ماڵى هه‌ژار! ئه‌ى هه‌لى زێڕ‌ینى ئاوڕدانه‌وه له‌نه‌خۆش‌و په‌ككه‌وته‌و نازكێشانى نازدارانى بێ باوك! وه‌ره‌و ده‌رگاكانى سه‌خاوه‌ت‌و ده‌لاقه‌كانى به‌خشنده‌یى‌و كڵاوڕۆژنه‌كانى دڵاوایى‌و ده‌روازه‌كانى په‌رۆشى‌و خه‌مخۆرى‌و دڵسۆزیمان لێ بكه‌ره‌وه، وه‌ره‌و فێرى وانه‌كانى ژیاندۆستى‌و مرۆڤدستى‌و خوادۆستیمان بكه‌ره‌وه، وه‌ره‌و ئه‌خلاقى پێكه‌وه‌ژیان‌و ڕۆحى بۆخواژیان‌و هه‌ستى بۆخه‌ڵك قوربانیدانمان فێربكه‌ره‌وه، وه‌ره‌و پرشنگى خه‌رمانه‌ى هه‌ڵاتنى هیلالى (به‌در)و (قه‌در)مان به‌سه‌ردا بدره‌وشێنه‌وه، وه‌ره‌و ئه‌مجاره‌ش له‌كۆڕو كۆبوونه‌وه‌و مه‌جلیسه گه‌رم‌و نورانییه‌كانتدا ڕازه‌كانى ئیمان‌و ڕه‌مزه‌كانى بۆخواژیان‌و حه‌كایه‌ته‌كانى به‌رخۆدانمان بۆ بگێڕه‌وه…
Unlock achievements and showcase your skills online. Hawkplay