شەممە , كانونی یه‌كه‌م 14 2024

پزیشكی چارەسەر شیفاء  كچی عەبدوڵڵا

 محی الدین شێخ محەمەد

ئەم خاتوونە وتی: “چووم بۆ خزمەتی پێغەمبەر داوای شتێكم لێكرد، بەڵام داوای لێبوردنی لێكردم، چونكە ئەوكاتە هیچ شتێكی لانەبوو كە پێمبدات، من لەدڵی خۆمدا گلەییم لێكرد، چونكە هۆكارەكەم نەئەزانی، كاتی نوێژ هات‌و نوێژمكرد، لەمزگەوت دەرچووم ڕۆیشتم بۆ ماڵی كچەكەم، كە هاوسەری شەرحەبیل كوڕی حەسەن بوو، بەشەرحەبیلم وت كاتی نوێژ ڕابردوو تۆش لەمزگەوت نەبوویت تا ئامادەی نوێژی كۆمەڵا ببی، منیش سەرزەنشتم كرد، وتی پورێ سەرزەنشتم مەكە، چونكە یەك پارچە جلمان هەیە ئەویش لەلای پێغەمبەرە بۆ ماوەیەك، ئەوە هۆكاری نەچوونمە بۆ مزگەوت، شیفاء  دەڵێت ئەوكاتە تێگەیشتم، وتم بەدایكم و باوكمەوە بەقوربانت بین، من لەدڵی خۆمدا گلەییم لێدەكردیت ئەی پێغەمبەری خوا، ئەمە گوزەران‌و ژیانتە تەنانەت ئەوەشی كەلەبەرتە هی خۆت نییە، من هەستم پێنەكرد، شەرحەبیل وتی ئەو پۆشاكەش تەنها درعێك بوو پینەكرابوو (أبو ندیم)”.

ئەم خاتوونە ناوبانگێكی كەم وێنەی دروستكردو بەرجەستەیكرد، كەلەناو ژنانی سەردەمی خۆیدا ئەم خاتوونە زۆر ڕۆشنبیرو فێرخوازو بەسەلیقەبوو، لەهەموویان زیاتر شارەزاییەكی باشی هەبوو لەچارەسەری نەخۆشدا، بەڕێزی موسڵمان بوو پێش كۆچ لەسەردەمی نەفامیدا واتا پێش بەموسڵمانبوونی تەداوی و چارەسەری نەخۆشی دەكرد، كاتێ كۆچیكرد بۆ مەدینە هات بۆ خزمەتی پێغەمبەرو وتی: “ئەی نێردراوی خوا من لەسەردەمی نەفامیدا چارەسەری نەخۆشم ئەكرد بەتایبەتی نەخۆشی پێست، ئەمەوێت ئێستاش پێشنیاری ئەو پیشەیە بكەم لەبەڕێزت، پێغەمبەر (ص) فەرمووی بەردەوام بە، دەڵێ منیش دەستمكرد بەچارەسەر، هەر كەسێك مار یان دووپشك بیگەزتایە یا هەر جۆرە گەزەرێكی تر چارەسەرم دەكرد، هەر برینێكیش كێم و جەراعەتی بكردایە بەهەمانشێوە تەداویم ئەكرد لەهەر شوێنێكی لاشەیدا بووایە”، پێغەمبەر(ص) فەرمووی پەرە بە پیشەكەت بدە حەفسەش كە هاوسەری بوو فێربكە.

ڕۆڵی گرنگی هەبوو لەبواری زانیاری بۆ زانست و چارەسەری برین‌و نەخۆشیەكانی تر، لەبەرئەوە پێغەمبەر لە مەدینە ژورێكی بۆ تایبەتكرد، لەبەر ڕێزو سەلیقەو شارەزایی كەسایەتی لەناو كۆمەڵگەدا، لەو ژورەدا خۆی و كوڕەكەی ژیانیان تیا ئەگوزەران، ئەم ژوورە بووە ناوەندی زانست و زانیاری بۆ ئافرەتان لەو ناوەندە زۆر لە ئافرەتانی موسڵمانان شارەزایی فێرئەبوون، چی لەبواری ئایین چی لەبواری زانست‌و زانیاری‌و خوێندنەوە‌و نوسیندا، هەروەها شارەزایی لەبواری پزیشكیشدا فێرئەبوون.

لەدوای وەفاتی پێغەمبەریش بەردەوامبوو لەسەردەمی خەلافەتی ئەبوبكرو عومەریش هەمان گرنگیان پێدەدا، ئەگێڕێتەوە عومەری كوڕی خەتاب زۆرجار پرس و ڕای لەگەڵا ئاڵوگۆڕ ئەكرد گوێی بۆ دەگرت لەووتەو ئامۆژگاریەكانی، هەر پێداویستیەكی بووایە حەزرەتی عومەر بۆی جێبەجێ دەكرد لەپێداویستیەكانی ژیانی ڕۆژانەی.

ئەم خاتوونە هاوەڵ وچارەسەرو مامۆستای ئافرەتان‌و ڕاوێژكار شیفاء كچی عبدوڵڵای قوڕەیشی عەدەوی مەخزومی، ئەوترێت ناوی (لەیلا)یە، بەڵام نازناوی (شیفاء)ە، ئەم خاتوونە فەرموودەی زۆری لە پێغەمبەرەوە وەرگرتووە، وە كەسانێكی زۆریش لەوەوە ڕیوایەتیان كردووە، لەساڵی بیستەمی كۆچیدا لەسەردەمی خەلافەتی عومەری كوڕی خەتابدا (ڕەزای خوای لێبێت) كۆچی دواییكرد.

Check Also

کاریگەرییە ئەرینی ونەرێنییەکانی سۆشیال میدیا لەسەردەمی دیجیتاڵیدا

فاطمە عەلیکاریگەری سۆشیال میدیا لەسەر تاک و کۆمەڵگە قووڵ و فرەلایەنە، کاریگەری لەسەر لایەنە جۆراوجۆرەکانی …

2 کۆمێنت

  1. Gather your squad and take on the online gaming universe. Hawkplay

  2. get cytotec price Eurlings LW, van Pol PE, Kok WE, van Wijk S, Lodewijks van der Bolt C, Balk AH, Lok DJ, Crijns HJ, van Kraaij DJ, de Jonge N, Meeder JG, Prins M, Pinto YM

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *