ئا:شادان تالب
گڵپە خالد کێیە؟
گڵپە خالد محمدم، خەڵکی هەولێرم، مامۆستام، پسپۆری فیزیا، دەرچووی زانکۆی سەلاحەدین- کولیەی علوم بەشی فیزیا.
-لەکام بوارانەدا کاری کردووە؟بەکامیان زیاتر ئاسوودەی؟
هەموو کارەکانم هەر لە چوارچێوەی بواری پەروەدەبووە، مامۆستایەتی، پیرۆزترین و خۆشەویسترین و ئاسوودەترین کارە لای من، بۆیە بەکاری مامۆستایەتی زۆر ئاسوودەم،
هەست بەوە دەکەم خوای گەورە خەلقی کردووم بۆ کاری مامۆستایەتی.
-بۆچی قاڵ بوونەوە لە بواری پەروەردە؟
زانا و فەیلەسوف (جۆن دیوی) پەروەردە بە خودی ژیان دەزانێت، ( ئەمیل دۆرکایم) جەخت لسەر ئەوە دەکاتەوە کە پەروەردە (بوونێکی کۆمەڵایەتییانە دەداتە مرۆڤ)،(کانت)یش وای بۆ دەچێت گەر بمانەوێت مرۆڤ بگۆڕین ئەوا دەبێت لە هزر و بیرییەوە دەست پێ بکەین کە ئەمەش کار و ئەرکی پەروەردەیە”، هەروەها (کۆنفۆشێوس) لە کتێبی سروتەکانیدا وتوویەتی : فێرکردن تاکە ڕێگەیە کە شارستانییەت بۆ مرۆڤ دابین دەکات. ” ئەنترۆپۆلۆژستی ئەمریکایی (مارگریت مید) لە زۆربەی توێژینەوەکانیدا جەختی لەسەر پەروەردەیەکی ڕاست و دروست ( تەندروست)ی نەوەکان دەکردەوە، ئەو پێی وابوو، کە قوتابخانە بناغەیەکی باشە بۆ بنیادنانی کەسایەتییەکی بەرهەمهێن و زیندوو، کە سایەتییەکی وا کە باوەڕی بە هەبوونی ئەو هەموو کلتوو و ئایین و ئیتنیکە جیاوازە هەبێت”. کۆمەڵگەی ئێمە زۆر پێویستی بە پەروەردەیەکی دروستی نەوەکان هەیە، ژینگەی قوتابخانەش ژینگەیەکی زۆر لەبارە بۆ کارکردن لەسەر پەروەردە و فێرکردنی نەوەکان.
-دەتانەوێت چی بگۆڕن؟
لە قۆناغی ئامادەیی دەرس دەڵێمەوە، بۆمن دەرفەتێكی زۆرباشە بۆ ئەوەی کاریگەریم لەسەریان هەبێت هەم لە ڕەفتاریان هەم لە گوفتاریان، ئەگەر بمانەوێت نەمامێك لە باغێک بچێنن، دواتر بمانەوێت شوێنی نەمامەکە بگۆڕین بە ئاسانی دەتوانین شوێنەکەی بگۆڕین، چونکە هێشتا ڕەگی دانەکوتیە، بەڵام ئەگەر ڕەگ دابووکتێت و دواجار بتەوێت شوێنەکەی بگۆڕیت، دەتوانیت شوێنەکەی بگۆڕیت، بەڵام زەحمەترە، هیلاک و ماندووت دەکات، کاتێکی زۆرباشی دەوێت، ئارامیەکی زۆرباشی دەوێت. مەبەستم ئەوەیە بڵێم لەم قۆناغەدا دەتوانرێت زۆربەباشی کاریان لەسەر بکرێت بەهاکانیان تێدابچێنرێت، بۆیە دەبێت ئێمە وەک مامۆستا هاوکار و یارمەتیدەری فێرخوازان بین تاوەکو کار لەسەر ڕەفتار و گوفتارە نەگونجاوەکانیان بکەین، بۆ ئەوەی لەگەڵ گەورە بوونی تەمەنیان ڕەفتار و گوفتارە نەگونجاوەکانیان ڕەگ دانەکوتێت و لەگەڵ خۆیان نەبەن بۆ قۆناغێکیتر.
-خزمەتکردن بە بواری پەروەردە چی پێ بەخشین؟
( فەیلەسوفی چینی “کیواتزۆ”) دەڵێت: ئەگەر ویستتان پڕۆژەی ساڵانە دابنێن، گەنم بچێنن، ئەگەر ویستان پڕۆژەی دە ساڵان دابنێین، دار بڕوخێنن، خۆ ئەگەر ویستتان پڕۆژە بۆ سەراپای ژیان دابنێن، مرۆڤ پەروەردە بکەن…!، قوتابیەکانم کاتێك تەواو دەکەن هەست دەکەن گۆڕانکارییان تێداکراوە و کاریگەریم لەسەری هەبووە، وەک خۆیان باسی دەکەن کاتێک دەیانبینم ئەوە بۆ من هەموو شتێکە و سەرماییەکی ڕەمزی گەورەیە بۆ من.
-چی لێ سەندنەوە؟
مامۆستایەتی لەبەر ئەوەی ماندی بوون و هیلاکی زۆری تێدایە، ڕاوەستانی زۆری تێدایە، بۆیە کاریگەری لەسەر تەندروستیم هەبووە، جگە لەوەش زۆربەی کاتەکانی ژیانم بۆ مامۆستایەتیمە کەمترین کاتم بۆ دەورووبەر و ئازیزەکانمە، زۆربەی کات خەریکی بابەتەکان و قوتابیە ئازیزەکانمم.
-بۆ کەمترین قاڵەی نێو سۆشیال میدیات هەیە؟ کەمی کاتە یان دەتانەوێ بەبێدەنگی کاری گەورەبکەن؟
بە بۆچوونی من گۆڕانکاری و کاری گەورە لەدەرەوەی سۆشیال میدیا دەکرێت، دەکرێت سۆشیال میدیا بکرێت بە وەسیلەیەک بۆ گەیشتن بە کارە گەورەکانت.
-باوەڕت وایە پەیوەندی نێوان مامۆستا و خوێندکار لەسەر چ بنەمایەک بێت تا پەروەردەیەکی دروست دەستەبەر بێت؟
گومانی تێدانییە، بەشێکی زۆر گرنگ لەسەر کەوتنی پڕۆسەی پەروەردە و فێکردن دەگەڕێتەوە بۆ جۆی ئەو پەیوەندییەی لەنێوان مامۆستا و قوتابی هەیە، ئەو پەیوەندیەش ئەگەر لەسەر بنەمای خۆشەویستی و ئاڵوگۆڕکردنی ڕێز و لێکتێگەیشتنی دوولایەنە بێت ئەوا پڕۆسەی پەروەردە و فێکردنێکی دروست دەستەبەر دەبێت.
-بۆ هەوڵی گەورە و جدی نانرێت لە بواری پەروەردە ئەمە سیاسەتە یان نەبوونی دلسۆزانی بوارەکە؟
پەروەردە و فێکردن لە کوردستاندا بە هۆکاری جیاواز بەقەد ئەو گرنگیە و کاریگەریەی هەیەتی لەسەر کۆمەڵگە گرنگی پێنادرێت، بەدڵنیاییەوە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان سیاسەتە، هەروەها دەتوانم بڵێم ناتوانرێت سیستەمی پەروەردە لە سیستەمی حکومڕانی جیابکرێتەوە، شکستی حکومڕانی یەکسانە بە شکستی پەروەردە.
-گوێ لە کەسانی وەک ئێوە گیراوە بۆ بەرەوپیشچوونی کەرتی پەروەردە
لەبەر ئەوەی ماوەیەک کاری نوێنەرایەتی مامۆستایانی وانەبێژم کرد بوو، تاڕادەیەکی باش پێشنیارەکانیان بەهەندە وەردەگرت بەتایبەت پەیوەست بە مامۆستایانی وانەبێژ ، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی گوێڕاگرتنەکانیان وەک پێویست نییە، لە ئاست داواکاریەکان نیین.
-چۆن بوو وەک نوێنەری وانەبێژان کارتان کرد؟ بۆ ئەم بەر پرسیارەتان لاگرنگ بوو؟
بەهۆی ئەو هەموو زوڵم و ستەم و بێڕێزیەی بەرانبەر مامۆستایانی وانەبێژ دەکرا و دەکرێ، بڕیارمدا ببم بە نوێنەر و ئەو بەر پرسیارەتیە قورسە لە ئەستۆ بگرم، بۆ فەراهەمکردنی مافەکانمان، تێبکۆشین و نەوەستین، کە زۆرجاریش نوێنەرەکان تووشی نارەحەتی زۆر بوونە، وەک هەڕەشە و گرتن.
-خۆشترین ئەزموونی مامۆستایەتی چی بووە؟
وەک باسم کرد وەک مامۆستایەک، خۆشترین ئەزموونی مامۆستایەتیم ئەوەیە کاتێک قوتابیەکانم دەبینمەوە باسی ئەوە دەکەن کە چەندە کاریگەریم لەسەریان هەیە، کاتێك دەتکەن بە نموونەیەکی زۆرباشی ژیانی خۆیان، کاتێك بەهۆی تۆوە وەک مامۆستا دەرسەکەیان خۆش دەوێت و حەزی پێ دەکەن. هەست بەوە دەکەیت لەڕووی فێکردنەوە بناغەیەکی زۆرباشیان لادروست بووە.
Thank you for your sharing. I am worried that I lack creative ideas. It is your article that makes me full of hope. Thank you. But, I have a question, can you help me?
I love how you addressed this issue. Very insightful!
Thanks for the comprehensive overview. Very helpful!
I was able to find good information from your articles.
This post is truly a good one it helps new internet viewers, who are wishing for blogging.
I really love your site.. Excellent colors & theme. Did you develop this web site yourself? Please reply back as I’m planning to create my very own blog and would like to know where you got this from or exactly what the theme is called. Thank you!
I’m really enjoying the design and layout of your blog. It’s a very easy on the eyes which makes it much more enjoyable for me to come here and visit more often. Did you hire out a designer to create your theme? Great work!
Hi, I want to subscribe for this webpage to take most recent updates, so where can i do it please help.
You really make it seem so easy with your presentation but I find this topic to be really something which I think I would never understand. It seems too complicated and very broad for me. I am looking forward for your next post, I will try to get the hang of it!
Excellent post. I was checking continuously this blog and I am impressed! Very useful information particularly the last part 🙂 I care for such info a lot. I was seeking this particular info for a long time. Thank you and good luck.
Pretty section of content. I just stumbled upon your web site and in accession capital to assert that I acquire in fact enjoyed account your blog posts. Any way I’ll be subscribing to your augment and even I achievement you access consistently rapidly.
Your article helped me a lot, is there any more related content? Thanks!
площадка для продажи аккаунтов платформа для покупки аккаунтов
profitable account sales account trading platform
accounts for sale gaming account marketplace
account market https://buy-soc-accounts.org/
secure account purchasing platform account exchange service
sell account https://social-accounts-marketplaces.live/
account sale https://social-accounts-marketplace.live/
buy facebook ads manager facebook ad account buy
old google ads account for sale https://sell-ads-account.click