الأحد , فبراير 8 2026

ئاشتی کۆمەڵایەتی

لەنێوان حەق و باطل دا..!

توانا ئەمین

فەلسەفەی قەدەغەکردنی خولی لەبەرکردنی (قورئان و فەرموودە) چییە؟ ئێ زۆر سروشتییە لە دیموکراسیدا ڕەنگە جیاوازەکان مومارەسەی فکرەکانی خۆیان بکەن، ئەرکی حیزبی و دینی خۆیانە ئیسلامییەکان هەر دەبێ ئەو خولانە بکەنەوە… ئەوە چ زیانێکی بۆ کۆمەڵگای کوردی هەیە..؟!

ئیسلامییەکان عاقڵن، وەکو هێزەکانی تر خەریکی چەتەیی و مافیایی نین، بە هێواشی کاراکتەرسازی لە ئەندامەکانیاندا دەکەن، لای ئەوان پرەنسیپ هەیە، حورمەت دەئاوزێن، شتێک لە ڕێزی گوێگرتن و گەورەیی و بچووکی هێشتا لای ئەوان ماوە، خوێنەوارترین گەنجەکان لای ئەوانە، خۆیان فێری زمانی تر دەکەن، لە پێشانگای کتێب دیتم بەشی هەرە زۆری کڕیارەکان گەنجە ئیسلامییەکان بوون. زۆرینەی گەنجانی زمانزان و خوێنەواری کۆمەڵگای ئێمە ئەو موسڵمانە میانەڕەوانەن کە ڕێزی کلتورەکەی خۆیان دەگرن..

هەر بەڕاستی خولی لەبەرکردنی قورئان و فەرموودە ئاشتی کۆمەڵایەتی و شیرازەی خێزانی کوردی لە شارەکانی ئێمەدا تێکداوە؟ یان ئەم هەموو دیسکۆ و یانەی شەوانە و هاوڕەگەزبازیی و قومارخانە و قەحبەخانانەی سەرچنار و قەڕییەی لوبنانی و کوێ و کوێ کە سەفارەتی وڵاتانی خۆرئاوا سەپۆرتیان دەکات و ناهێڵێت دابخرێن و تۆش ناوێری فزە بکەیت…؟!

شاهد أيضاً

باڵاپۆشی؛ قەڵغانی جوامێری لە هەناسەی کلتووردا

و: عەبدوڵڵا عەلیپوورلەناو گەردوون و ژیانی پڕ لە ژاوەژاوی ئەمڕۆ کە: نرخ و پێوانەی مرۆڤایەتی …