شنۆ حسێن
من تەنها ١٨ مانگم، بەڵام هەمووان پێیان وایە زۆر منداڵم و هێشتا تێناگەم، یان لەوانەیە زۆر بێ هێز بم. بەڵام من… زۆر باش تێدەگەم!
دایکم سندوقێکی بچووک، ڕەنگاوڕەنگ و زۆر سەرنجڕاکێشی هەیە؛ هەمان ئەو مۆبایلەی خۆی بە حەزەوە لێی دەڕوانێت، بەڵام ڕێگام پێ نادات یاری پێ بکەم.
دوایین جار کە پێی وتم «نەخێر»، خۆم فڕێدایە سەر زەوی و سەرم بە توندی لە زەوییەکە دا. پاشان ئەو شتەی چاوەڕێم دەکرد ڕوویدا! دایکم بە ترس و نیگەرانییەوە بە پەلە هات بۆ لام، ئەمڕۆ کە دووبارە پێی وتم «نەخێر»، سەرم بە توندی لە زەوییەکە دا. ئازاری هەبوو، بەڵام شایەنی بوو! نیگەرانی و دودڵییەکەم لە ڕووی دایکم بینی، بۆیە بەردەوام بووم لە گریان.
لە کۆتاییدا مۆبایلەکەی دامێ و وتی:
«تەنها دوو خولەک!»
من بردمەوە!
من کەمکەم زمانی دایکم فێر بووم. تێگەیشتم کاتێک لە ڕەفتارەکەم دەترسێت، ناتوانێت لەسەر «نەخێر»ەکەی جێگیر بێت.
کەواتە تەنها پێویست بوو لە نیگەرانییەکەی کەڵک وەربگرم، تاکو «نەخێر» بکەم بە «باشە» و بە خواستەکەم بگەم.
لەکاتی گۆڕینی دایبی، دانیشتن لە کالەسکە یان کاتی خەوتنیش، ئەم تەکنیکە نوێیەم بەکارهێنا.
ئێستا دەتوانیم بە مۆبایل یاری بکەم و دایکم لە هەمان کاتدا خواردنم بخاتە دەمم، شەوانە درەنگتر بخەوم و هەرچەندە دڵم بیەوێت بەستەنی و شۆکۆلات بخۆم.
هەموو شتێک بەپێی خواستی من دەڕۆیشت تا ئەوەی.
ڕۆژێک دایکم بۆی ڕوون کردمەوە کە چیتر مۆبایلەکەم ناداتێ.
منیش خۆم فڕێدایە سەر زەوی و سەرمم بە زەویەکە دا، بەڵام هیچ شتێک ڕوو نەدا!
ئەمجارە بەهێزتر سەرمم لێ دا، بەڵام دایکم بێ گفتوگۆ و بێ قسە تەنها لە تەنیشتم مایەوە.
تا شەو نە خواردنم خوارد، نە کوتا هاتم…
بەڵام دایکمیش لە «نەخێر»ەکەی پاشگەز نەبووە.
کەمکەم تێگەیشتم ئەم شێوازە چیتر کاریگەر نییە.
بۆ یەکەم جار، «نەخێر» بەڕاستی واتە نەخێر! کەوا ئەگەر سەرم لە زەوی بدەم، چی سوودێکی هەیە؟
کاتێک هیچ شتێک ناگۆڕێت.
ڕاستە، ئەم ڕۆژانە چیتر سەرم بە زەوی نادەم. بەڵام هێشتا گوێگرتن لە «نەخێر» بۆم زۆر سەختە.
هەستەکانم لەناکاو زۆر گەورە و توند دەبن و من هێشتا نازانم چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بکەم. من هێشتا پێویستم بە یارمەتیی ئێوە هەیە، تاکو فێر ببم چۆن لەگەڵ «نەخێر»مامەڵەبکەم.
دایکە میهرەبانەکەم، من پێویستم بە هێز و ئارامی و سەبرەکەت هەیە.
هەستەکانم هێشتا لە توانای کۆنترۆڵکردنم گەورەترن.
کاتێک من لە کۆنترۆڵ دەچم،، تۆ خۆت کۆنترۆڵ بکە. من وردە وردە لە تۆوە فێر دەبم دایکە میهرەبانی کەم.