
هەڵاڵە محەمەد ئەڵماس/ خاوەنی بڕوانامەی شەرعی
خوێندنى قورئان له كاتى سوڕى مانگانه‌و زهیستانیدا، زانایانى فیقهى ئیسلامى چه‌ند ڕایهكیان هه‌یه له‌مه‌ڕ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه:
بۆچونى یه‌كه‌م: جه‌ماوه‌رى زانایان له حهنیفىو شافیعی‌و، حه‌نبه‌لیه‌كان له ڕاى بههێزیاندا فه‌رمویانه: حه‌رامه له‌سه‌ر ئافره‌ت له‌كاتى سوڕی مانگانه‌و زهیستانیدا قورئان بخوێنێت.
به‌م به‌ڵگه‌یه: عبدالله ى كوڕی عومه‌ر ده‌گێرێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى لێبێت) فه‌رمویه‌تى: ” لا یقرأ الجنب والحائچ شیئا من القرا‌ن”.
واته : ئه‌وانه‌ى جه‌نابه‌ت بوونه وئه‌وانه‌ى له كاتى سوڕی مانگانه‌دان نابێت هیچ شتێك له قورئان بخوێنێ .
له عائیشه‌ى دایكى ئیمانداران ده‌گێڕنه‌وه كه پێغه‌مبه‌رى خوا( درودى خواى له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تى: مزگه‌وت بۆئه‌وانه‌ى جه‌نابه‌ت بوون وئه‌وانه‌ى بێنوێژن حه‌ڵاڵ نیه.
ئه‌م فه‌رموده‌یه به‌ڵگه‌یه‌كى ڕوون‌و ئاشكرایه له‌سه‌ر حه‌رامیه‌تى قورئان خوێندن له‌و دوو حاڵه‌ته‌دا.
بۆچونى دووه‌م: له ڕاى باوه‌ڕ پێكراوى مالكیهكانو لهڕایهكى حه‌نبه‌لیه‌كان دروسته بۆ ئافره‌ت له‌كاتى زهیستانىو سوڕى مانگانه‌دا قورئان بخوێنێ به‌م مه‌رجه:
- له كاتى هاتنى خوێندا نه‌بێت، یانى له‌كۆتا رۆژه‌كانى سورى مانگانه‌دا بێ.
- به مه‌رجێك ده‌ست له قورئانه‌كه نه‌دات.
بۆچونى سێهه‌م : ڕاى ابن تیمیه، ده‌فه‌رمووێ : ئافره‌تى زه‌یستان و حه‌یزدار ده‌توانێت قورئان بخوێنێ كاتێ ترسى له بیرچونه‌وه‌ى هه‌بێت، بۆئه‌وانه‌ى لهبهركارن.
بۆچونى چواره‌م: ابن حزمى زاهیری و هه‌ندێكى تر لایان وایه ئافره‌ت له‌و دوو حاڵه‌ته‌دا ده‌توانێ قورئان بخوێنێ بێ هیچ مه‌رجێك و له هه‌موو كاتێكدا.
له ئه‌نجامه‌دا تێده‌گه‌ین كه: زانایانى فیقهى ئیسلامى له‌مه‌ڕ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بوونه دووبهشى سه‌ره‌كى:
به‌شى یه‌كه‌م: كه جه‌ماوه‌رى زانایان ده‌ڵێن حه‌رامه‌و دروست نیه.
به‌شى دووه‌م: ڕێگه‌یان داوه ئافره‌ت له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا قورئان بخوێنێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ریه‌كه‌یان مه‌رجێكى تایبه‌تى خۆی هه‌یه.
وه‌ك:
ا- ئه‌وه‌ى له‌به‌رى كردبێت بۆئه‌وه‌ى له‌بیری ده‌چێته‌وه.
ب- یا مامۆستای ئاینه‌و وانه‌ى قورئانى هه‌یه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت بیڵێتهوهو چار نیه .
ج- یاخود قوتابیهو ناكرێ وازى لێبهێنێت .
كه‌وابوو له‌سه‌ر ڕاى ئه‌م زانایانه دروسته خوێندنى قورئان له‌وكاتانه‌دا.
به‌ڵام ئافره‌تێك كه نوێژى له‌سه‌ر نیه ده‌توانێت زیكره‌كانى ڕۆژانه‌و شه‌وانه بخوێنێت، یان هه‌ندێ له سورهتو ویرده‌كان بخوێنت به‌له‌به‌ر یان گوێى لێ بگرێت، ئه‌گه‌ر زیكره‌كان دوعابوون، ئه‌وا ده‌توانێ بیانخوێنێت، به‌ڵام ئایهتو سوره‌ته‌كان ده‌بێت به‌ناوى زیكر‌و ویردهكانهوه بخوێنێت، به‌م جۆره ڕێگه پێدراوه.