السبت , فبراير 7 2026

باڵاپۆشی؛ قەڵغانی جوامێری لە هەناسەی کلتووردا

و: عەبدوڵڵا عەلیپوور
لەناو گەردوون و ژیانی پڕ لە ژاوەژاوی ئەمڕۆ کە: نرخ و پێوانەی مرۆڤایەتی لەژێر پێی وێنەی ڕیکلامی سوشیال میدیا و تۆڕەکۆمەلایەتییەکان دەروخێن، باڵاپۆشی وەک: یەکێک لە جوانترین دیمەنەکانی ڕووناکی باوەڕ، هێشتا بەهێز و زیندوو ماوەتەوە.
باڵاپۆشی، تەنیا لەچک و ڕووکەش نییە، بەڵکو لە حەیا، باوەڕ، ژیرایەتی، شکۆ و ڕێزگرتن لە کەسایەتی پێکهاتووە.
ئافرەتێکی باڵاپۆش، پێش ئەوەی ڕواڵەتی خۆی بپۆشێت، ڕوح و کەسایەتی خۆی لەناو قەڵغانی جوامێری ئەپارێزێ. بێگومان باڵاپۆشی لە سەرەتادا پەیامێکی ڕوونی بۆ کۆمەڵگە پێ بووە، واتە: جێگە و پێگەی ئافرەت لە دەرکەوتنی جوانی ڕواڵەتی ئەودا نییە؛ کەسایەتی ئافرەت بە دڵڕفێنی و سەرنجڕاکێشی ڕواڵەتی پێوانە ناکرێت.
ئافرەت، لەلای خولقێنەری شکۆ و ڕێزی تایبەتی هەیە، جوامێری و دڵڕفێنی ئەو لە، پاکی، ژیرایەتی، خواناسی و هێزی مەعنەوی داناوە، نەک لە چاوی مرۆڤی چاوچنۆک.
نووسەرێک لەسەر وشەی باڵاپۆشی دەڵێ: ” بەفر و سەرما، لە داپۆشین و دەمامەکدارکردنی هێندێک ژن سەرکەوتووتر بوون لە زۆرێک لە باوک و هاوسەرەکان”.
ئەم وتەیە، پەردە لەسەر ڕاستییەک ڕادەماڵێ کە بە درێژایی مێژوو لەنێو کۆمەڵگەدا کپ و بێدەنگ کراوە؛ ئەویش ئەوەیە کە: زۆرێک لە پیاوانی مسوڵمان، ئەرک و بەرپرسیارییەتی ئەخلاقی و ئاینی خۆیان لەئاست باڵاپۆشی و پەروەردەی کچ و خێزان بەگشتی لەبیر کردووە. ئەو پەیوەندییەی کە لە کاتی خۆی، دەرخەری خۆشەویستی و بوێری و پاراستن بوو، ئەمڕۆ تووشی ساردی و لێکترازان و داڕمان بووە. وەک ئەوەی تەنیا سروشتی کۆمەڵگە هێندێک جار ئافرەت تووشی باڵاپۆشی بکات، نەک ژینگەی خێزان و پەروەردەی ئیمانی.!
حاشا لەوە ناکرێ کە، سەردەمی ئێستا بەهۆی کەمتەرخەمی لەئاست بەرپرسیارەتی کۆمەڵگە، زۆرترین زیانی بەرکەوتووە.
ڕیکلامی کەسایەتییە ناودارەکانی بەرژەوەندیخوازی ئابووری، لەناو تۆڕەکۆمەلایەتییەکان بەگشتی بۆ تێکدانی بیر و هرزی ئافرەت لە ئاست باڵاپۆشی، ناخهەژێن‌تر لە ژەهر خێزانی کردووە بە ئامانج، بە جۆرێک کە لە ڕێگەی زیرەکی دەستکرد زۆرێک لە ئافرەتی گەنج  و ژنی موسڵمانیان کردووە بە ئامانج. لەناو ژیانی پڕ مەترسی ئەمڕۆ، ئافرەت بە زۆری وا بووە دەکەوێتە داوی کێبڕکێ وێنەی بەژن و باڵای لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، لەبەر ئەوە پێیوایە ئەمە دەرخەری ئاستی کەسایەتی ئەوە کەچی پێچەوانەی ئەمە دەبێت بە هۆکاری تووشبوون بە کێشە و گرفتی گەوەر لەسەر کەسایەتی خۆی و خێزانی.! پێگەی ئافرەتی باوەڕدار لە ڕوانینی خولقێنەر دایە نەک دەرخستنی وێنەی بۆ کێبڕکێ لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.
لەم ساتە هەستیارەدا، باڵاپۆشی تەنیا ئەرک نییە، جۆرێک بەرگری و پاڵپشتی لە کلتوور و داب و نەریتی کۆمڵگەیە، بەڵکوو لافاوی بەهێزی هەندەران کە ژن وەک کاڵایەکی بێ‌نرخ دەخەنە بەرچاو، وەک ئاڵایەکی پڕشنگدارە لەسەر بەرزایی باوەڕ، بە هیچ ڕەشەبایەک تووشی لەڕین نەبێ.
بێگومان باڵاپۆشی ئامرازی سنووردارکردنی ئافرەت نییە، بەڵکوو پارێزەری کەرامەتە.
پۆشین لە ئیسلامدا نە ئامرازێکی سنووردارکردن نییە، بەڵکو پارێزەری کرامەت و ئارامی دەروونی ژنە.
باڵاپۆشی، تەنیا جەلوبەرگ نییە، بەڵکو، باوەڕە، جوامێری و کەڕامەت و ناسنامەی لە ژیانی پیاو و ژن کە دەبێ زیندوو بمێنێتەوە.

شاهد أيضاً

باڵاپۆشی، ڕەهەند و کاریگەرییەکانی

بەهار عبدالرحمن محمدلێکۆڵینەوە لە چەمکی باڵاپۆشی تەنها کورت نابێتەوە لە چوارچێوەی پارچە قوماشێک یان پۆشاکێکی …