الأحد , فبراير 22 2026

لەقوڵایی دڵی کچێکەوە.. ژ‎ن كەسێكی نیە لە ژین بیپارێزێت جگە لەخۆی

شیما سید معصوم

‎لە ناو شارێكی نوێ و خەمێكی قەدیم، ژنێك ژیانی دەكرد
بەناوی میهرەبان ،ناوێك بۆ خەڵك میهرەبان و ئارام، وەلێ بۆ خۆی تۆفان و توندوتیژ دەژیا!
‎ڕۆژانە دووكاری دەكرد: یەك بۆ خۆراك، یەك بۆ ئاوات.
‎خەڵك تەنها یەكەمی دەبینی، دووەمیان زۆرجار بێ دەنگ دەمرد!
‎هەركاتێك دەگەڕایەوە ماڵێ، پێشخوانی گەرم دەكرد بۆ خێزان، بەڵام كاتێك دەگەڕایەوە ناو خۆی ،قسەی سەختی بۆ دڵی خۆی دەكرد:
‎(ئەركەكانم زۆرن ، وەلێ زۆربەیان بێ ئامانجن)
‎ڕۆژێك، لەكاتی بازاری كردنیدا، ژنێك لە پڕ بانگی كردی

  • هەر لێرە ژیان دەكەی؟
  • میهرەبان خەندەیەكی كرد لەوانەیە ژیان بێ، وەلێ من نەزانم چۆن ژین بكەم!
  • ژنەكە وتی: ژن زۆر جار ژیان ساز دەكا بۆ هەمووان وەلێ خۆی نا
    ‎ئەو وشەیە بە سەختی چەقی بەناو دڵی وردوو خاشی كرد!
    ‎میهرەبان بەردەوام بوو بەهەمان ڕۆتین، بەڵام ئەو دێڕە كاریگەری لەسەر دانا بوو..
    ‎لەشەوێكی باراناوی ساردا خەڵك خەوتبوون میهرەبان، دانیشت لەسەر جێگاكەی خۆی دەستەكانی تەواو پڕبوون
    ‎ لە هەموو ئەوشتانەی نانوسرێن، نوسی:
    ‎من دەبم بە خۆم !
    ‎ئەركەكانم كەم نین، بەڵكو ڕوونن:
    ‎-ژن كەسێك نیە لە ژیان بیپارێزێت خۆی نەبی
  • ژیان پێویستی بە ژن هەیە، ئەزموونیش بە ژان هەیە!
  • هەموو كاتێك ژن خۆی پەروەردە بكات، پێش ئەوەی جیهانێك پەروەردە بكات.

‎بۆ سبەی میهرەبان بەرگری نەكرد لە ژیان، بەڵكو بەرگری كرد لە خۆی.

شاهد أيضاً

نه‌نكێك و نه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر چرپا

(ڕۆژی جیهانی مناڵانی تووشبوو به‌ شێر په‌نجه‌) من ئیدی حه‌ز ئه‌كه‌م به‌شه‌وانه‌ نه‌خه‌وم، چاوم له‌ …