و: چیا حەمەعەلی
ماوەی چاکبوونەوە دوای نەشتەرگەری مناڵ بوون لە ئافرەتێکەوە بۆ ئافرەتێکی تر دەگۆڕێت بەپێی بارودۆخی تەندروستی ئافرەتەکە، بەڵام بەزۆری لە ٤ بۆ ٦ هەفتە دەخایەنێت. و لە هەندێک حاڵەتدا لەوانەیە زیاتر بخایەنێت. بۆیە زۆر گرنگە ئافرەتان لەم ماوەیەدا بە باشی ئاگاداری خۆیان بن بە جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە:
-بەزۆری ئافرەت دەتوانێت دوای 1-2 ڕۆژ لە نەشتەرگەری نەخۆشخانە بەجێبهێڵێت، بۆ ئەوەی گەشتەکەی لەگەڵ کۆرپەکەی دەستپێبکات. لەبەرئەوەی ئەم ماوەیە گرینگە، دایکەکەش جگە لە کۆرپەکەی پێویستی بە گرنگیدان بە خۆی و برینەکەی هەیە، دەبێت هەندێک خاڵی گرنگ ڕوون بکەینەوە کە نابێت لە ماوەی چاکبوونەوەدا چاوپۆشی لێبکرێت. ئەمانە گرنگترینیان:
_ تا دەتوانیت دوور بکەوەرەوە لە سەرکەوتن و دابەزینی پلیکانەکان.
هیچ شتێکی قورس کە کێشی لە کۆرپەت زیاتر بێت، بەرز مەکەرەوە. بالیفێک لەسەر شوێنی برینەکەت دابنێ، یان سکت بگرە لەکاتی پژمین یان کۆکە بۆ پاراستنی برینەکەت.
دوورکەوەرەوە لە وەرزشی ماندووکەر و هەر چالاکیەکی ماڵەوە کە ماسولکەکانت گرژ بکات، یان هەناسەدان قورس بکات، تائەو کاتەی پزیشکەکەت ڕێگەت پێدەدات. تا دەتوانیت بەپێ بڕۆ بەڕێگادا، بۆ ئەوەی دوای نەشتەرگەرییەکە خوێنت نەمەیەت. هەروەها جوڵە پارێزگاری لە لەشجوانییت دەکات و چاکبوونەوەی جەستەت خێراتر دەکات، هەروەها بۆ قەبزیش سوودی هەیە.
دووربکەوەرەوە لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە، بەڵام دەتوانیت سواری ئۆتۆمبێل بیت، بەومەرجەی خێرا نەبێ، بۆ ئەوەی ئازاری برینەکەت نەدات. و لەم ماوەیەدا پشتێنی سەلامەتی ببەستە. پشوویەکی باش وەربگرە.
نەشتەرگەری مناڵبوون نەشتەرگەرییەکی گرنگە، جەستە پێویستی بە پشوودانی گونجاو و کات هەیە. بۆیە پێویستە هەرکاتێک پێویست بوو بەباشی پشو بدەیت.
بۆ گرنگیدان بە برینی نەشتەرگەری و خێرا چاکبوونەوەی ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بکە:
- جل و بەرگی نەرم و شل و فراوان لەبەر بکەو جلی ژێرەوەت با قوماشی لۆکە بێت.
2- بەردەوامبە لەسەر وەرگرتنی دەرمانی دژە هەوکردن و ئازارشکێن و هەر دەرمانێکی تر کە پزیشکەکەت بۆت دیاریدەکات. - چاودێری نیشانەکانی هەوکردن بکە و ئەگەر دەرکەوتن دەستبەجێ پزیشکەکەت ئاگادار بکەرەوە. لەو نیشانانە: تا و ئازار و ئاوسانی جەستە.
4- دوور بکەوەرەوە لە مەلەکردن یان نقوم کردنی جەستەت لەناوئاودا، تائەو کاتەی پزیشکەکەت ڕەزامەندی دەدات، ئەمەش بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری هەوکردنی برینەکەتە.
شایەنی باسە کە برینی نەشتەرگەری بە شێوەیەکی ئاسایی پەڵەیەکی ئاسۆیی لەورگدا دروست دەکات کە درێژییەکەی ١٠-١٥ سم دەبێت، ئەم شوێنەوارە سەرەتا سوورە، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات کاڵ دەبێتەوە.
پەڕۆیەک بە ئاوی شلەتێن تەڕ بکەو، بە بەردەوامی مەمکەکانتی پێ مەساج بکە، هەروەها دەرمانی ئازارشکێن بخۆ بۆ کەمکردنەوەی ئازاری مەمک و گیرانی مەمک.
خۆراک دوای نەشتەرگەری قەستەرە بەهەمان شێوەی کاتی دووگیانی گرنگە، بەتایبەتی ئەگەر شیرپێدانی سروشتی بوو. شیری دایک سەرچاوەی سەرەکی خۆراکە بۆ کۆرپەکە. بۆیە پێویستە ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە جێبەجێ بکەیت:
ژەمە خواردنی کەمتر لە ئاسایی بخۆ و لە نێوانیاندا خواردنی کەمی تەندروست بخۆ. ڕۆژانە 2 لیتر ئاو بخۆرەوە بۆ ئەوەی توشی قەبزیی نەبیت.
_زۆر خواردنی میوە و سەوزە و دانەوێڵە.
ئاساییە ئەگەر ئافرەت دوای نەشتەرگەری هەست بە هەندێک ئازار بکات لە شوێنی برینەکەیدا، لەگەڵ خوێنبەربوون یان دەردراوی زێ بۆ ماوەی ٦ هەفتە دوای نەشتەرگەری، بەڵام هەریەکێک لەم نیشانانەی خوارەوە پێویستی بە سەردانی پزیشک هەیە:
- سووربوونەوە و ئاوسانی شوێنی برینەکە، دەرچونی تەڕی لێیەوە.
- ئازار لە دەوروبەری شوێنی برینەکە.
- کۆکە و سەختی هەناسەدان و هەناسە تەنگی زۆر.
- (تا)لە سەرووی 38 پلەی سەدی.
- خوێنبەربوونی زۆر قورس لە زێ.
- دەردانی بۆنی ناخۆش لە زێ.
- ئازاری سنگ و مەمک.
- سووربوونەوە و ئاوسانی قاچەکان.
- میزەچرکێ یان ئازار لە کاتی میزکردندا.