
تریفە جلال
بڕینی پرچی کچە شەڕڤانێک، نیشاندانی ئەوپەڕی بێدەسەڵاتی و تێکشکانی ئەقڵیەتێکە کە هیچ لە “کەرامەتی مرۆڤ” تێناگات.
ئەوەی پرچی ژنێک دەبڕێت بۆ ئەوەی بێڕێزی پێ بکات، تەنها ترسی خۆی لە هێزی ئەو ژنە دەسەلمێنێت.
جوانی و گەورەیی مرۆڤ لەو بیروباوەڕەدایە کە لە ناخیدایە، نەک لەو شتانەی کە دوژمن دەتوانێت دەستی پێیان بگات.
ئەم ڕەفتارە نیشانەی شکستی ئەقڵییەتێکی توندڕەوە کە کاتێک لە بەرامبەر ئیرادەدا دەدۆڕێت، پەنا دەباتە بەر بێڕێزیکردن بە جەستە و شکۆی مرۆڤ.
بڕینی پرچی ژنێک بە مەبەستی سوکایەتیپێکردن، ئەمە هەوڵێکی بێهودەیە بۆ شکاندنی ناسنامەیەک کە بە خوێن و قوربانی بونیاد نراوە.
ئەوانەی وا دەزانن بە بڕینی پرچ، شکۆی ژنێک دەبڕن، بەم جۆرە ڕەفتارانە تەنها ڕق و کینە قووڵتر دەکەن و دەبنە بەڵگەی زیندوو لەسەر جەنگێکی نامرۆڤانە کە هیچ بەهایەکی ئەخلاقی تێدا نەماوە.