الإثنين , فبراير 9 2026

چۆن لەسەردەمی سۆشیاڵ میدیادا نهێنیەکانت دەپارێزیت

ئەڤین تەها
لە جیهانێکدا کە هەموو کەسێک وردەکاریی ژیانی ڕۆژانەی بڵاودەکاتەوە، پاراستنی تایبەتمەندییەکان دەبێتە نیشانەی بەهێزیی کەسایەتی. بەپێی ئامۆژگارییەکانی “جاورانجا”ی ڕێبەری ڕۆحی هندیەکان، پاراستنی ٥ خاڵ کە کلیلی ئارامیی دەروونی تۆیە:
١. کێشە خێزانییەکانت:
ماڵەکەت شوێنی حەوانەوەتە، نەک شوێنی نمایشکردنی کێشەکان، کاتێک کێشەی خێزانی لە سۆشیاڵ میدیا یان لای خەڵک باس دەکەیت، ڕێگە بە کەسانی تر دەدەیت بڕیاری هەڵە لەسەر ژیانت بدەن، باشتر وایە کە کێشەکان لەناو چوار دیواری ماڵەکەتدا بە هێمنی چارەسەر بکەیت.
٢. باری دارایی و داهات:
پارە بابەتێکی هەستیارە؛ باسکردنی دەبێتە هۆی دروستبوونی چاوپیسی، حەسودی، یان تەنانەت قۆستنەوە لەلایەن کەسانی خراپەو، باشتر وایە کە با باری دارایی تەنها نێوان خۆت و بانکەکەت یان خێزانە نزیکەکەت بێت.
٣. خاڵە لاوازە سۆزدارییەکان:
هەموو کەسێک شایەنی ئەوە نییە دڵتی بۆ بکەیتەوە. نیشاندانی لاوازییەکانت لە شوێنی گشتیدا وات لێدەکات ببیتە ئامانج بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ئازارت بدەن.
باشتر وایە کە تەنها لای ئەو کەسانە باس لە لاوازییەکانت بکە کە متمانەی تەواویان پێ دەکەیت.
٤. هەڵەکانی ڕابردوو:
هەموومان هەڵەمان کردووە، بەڵام پێویست ناکات وەک ناسنامەیەک هەڵیانبگرین. باسکردنی بەردەوامی هەڵەکانی ڕابردوو وات لێدەکات لە چاوی خەڵکدا وەک “کەسە کۆنەکە” بمێنیتەوە.
باشتر وایە کە لە هەڵەکان فێربە، دایان بخە و بە بێدەنگی بەرەو پێشەوە بڕۆ.
٥. کارە چاکەکان و قوربانییەکانت:
کاتێک کارێکی باش دەکەیت و باسی دەکەیت، بەهاکەی لەدەست دەدات. مرۆڤی بەهێز بۆ ویژدانی خۆی کار دەکات، نەک بۆ لایک و کۆمێنتی خەڵک.

  • باشتر وایە کارە چاکەکانت نهێنی نێوان خۆت و خودا بن.
  • پێش پۆستکردن بیر بکەرەوە: “ئایا ئەم زانیارییە سوود بە من یان خەڵک دەگەیەنێت؟”
  • ژیانی تایبەت و ژیانی گشتیت لێک جیا بکەرەوە.
  • بە بێدەنگی سەرکەوتنەکانت بەدەست بهێنە، با ئەنجامەکانت دەنگ بدەنەوە.

شاهد أيضاً

باڵاپۆشی؛ قەڵغانی جوامێری لە هەناسەی کلتووردا

و: عەبدوڵڵا عەلیپوورلەناو گەردوون و ژیانی پڕ لە ژاوەژاوی ئەمڕۆ کە: نرخ و پێوانەی مرۆڤایەتی …