خەرمان عبدالکریم
بەر لەوەی قوڕی هاتووی سروشتەکەی خالق ڕەق ببێت، بەخشندەییتان بکەن بەسەریداو ڕای ماڵن، بەر لەوەی بارانێکی تری ڕەحمەت تۆزە دیوارە وەستاوەکە لەقتر بکات قایمی کەن، بەرلەوەی مێژووی شارێک بە قسەی سەر پێی و ناشرین کردن و کڕوزانەوەو نمایشی ئاپۆڕای میدیایی و خۆ بەقوربانکردنی نمایش هەراسانیان بکات، بەتەنگ بن فریای دیوارو ونبووەکان و ژێر ئاوکەوتووەکان و مەردە بەهەڵوێستەکان و هەژارە نەفس بەرزەکان و ئۆقرە لە بەر هەڵگیراوەکانی شار بکەون، دەرووی ڕەحمەت بەر سروشت کەوت و زەوی چاوی بە بوژاندنەوەو تێرئاوبوون کەوت، دەردی بێ نەوایان ولێ قەوماوان زیادی کرد، ڕەحمەتی خودا ڕەنگە لەو تلیسانەوەی خانووە دابێت یان بەو شەپۆل و پێچانەوەدا بێت تا ببینن هەژار لەکوێ و لەگەڵ کێ زەمەنی بێ ئۆقرەیی و قبوڵی نەهامەتی کردووە، تاچاوچنۆکی و نەفس بەرزان دەرکەون تا گەداو عەوام پێکەوە هاوتا بکات، تا سنوی دەسەڵاتی خۆی بەسەر هەیمەنەی ژیانی تاکدا نوێ بێتەوە، تا فریاد ڕەسی زەوی و ئاسمان یەک بگرێت و بەدەستی سپی و ڕووی سوور هەمووان باوەشی گەرم بەیەکدا بکەنەوەو خۆشبەختی بکەوێتە سەر ئەو ڕووە هەڵبڕزکاوانەی بەئەستەم ماڵی نوێیان لێ پێک هێناو خۆشی کاتیان تێک چوو تا قەرەبووی خودا بەباشتر بگاتە لایان دەستی سپی و پڕ ئەمانەت واڵا ببێت تا دۆخی خراپی پێشویان و بەقوڕاو شۆراویان بۆ بکەن بەبەهارێکی سەوزی پڕ لە گوڵزارو قەرەبووی ئەو تەزێنەرەی دڵیان بکرێتەوە
لەوێ فرمێسک و برسێتی، تازەی و کۆنی، خوێندەواری و ئەزمونداری، پیشەگەرو بێ ماڵی، ساردو گەرمی ڕوودارەکان یەکیان گرتووەو خەریکن ململانێ دەکەن بۆ گەیشتن بە ڕۆشنایی ئەو ئاوەی کە تانکی سەربانەکانیانی لێ خاڵییە ئەو تەنکەرەی قوڕاوەکانیان لێ کاتەوە ئەو مەردەی ماسیحەیەک لەگەڵ خۆیدا ڕاپێچ بکات و بنمیچێکی پێ تازە و تەڕ بکاتەوە
ئەوێ چەمچەماڵە