پێنجشەممە , حوزه‌یران 26 2025

مامۆستا ڕۆشنا.. نەخشی سەر کاغەزو دەنگە بولبول ئاساکانی هەڵەبجە دەناسێنێت

دیمانە: خەرمان عبدالکریم
ئایندەسازی: ڕۆشنا صاڵح بامۆکی کێیە؟ چۆن لە پیشەی مامۆستاییەوە گەشتە ڕاگەیاندن و تیپی ڕێژنەو گروپی شێوەکاری.. ئەمە لەکوێوە هات؟
ڕۆشنا ساڵح بامۆکی مامۆستای زمانی عەرەبیم و ۱٤ساڵ ئەزمونی کاری هونەری و میدیاییم هەیە، ڕاگەیاندن و هونەر حەزن و تائەندازێكی زۆر نزیكن لەیەك، خۆشبەختانە وەك یەك حەز و خولیام بۆ هەردوو بوارەكە هەیە و ئاوێتە و تەریب لەگەڵ هەردوكیان ڕێدەكەم، شێوەكاریش وەك بەشێكی جەوهەری هونەر دەبینم بۆیە بەپێوستم زانی گروپی شێوەكاری( زریوە ) ساڵی 2016دابمەزرێنم.
‎ئایندەسازی: خولیای تێکەڵبوونت لەگەڵ مندالان چۆنەو چۆن کاتیان بۆ تەرخان دەکەیت:


‎ڕۆشنا ساڵح: منداڵان وەك بەردی بناغەی كۆمەڵگایەكی تۆكمە و پێشكەوتوو خاوەن بەهای باڵا دەبینم بۆیە ئاسودەم بەكات تەرخان كردن بۆ پەروەردەكردنیان و پەرەدان بەخولیا و حەزەكانیان بەئەركی سەرشانم دەزانم
‎ئایندەسازی: دونیای منداڵ لە چیت نزیک دەکاتەوەو چیت دەبەخشیت:
‎ڕۆشنا ساڵح: لە بەرائەت و جوانیم نزیك دەكاتەوە زریوە واتە جوانی، بەمەبەست ئەوناوەم هەڵبژارد، لە 2012 بەرەسمی لەگەڵ منداڵاندام، هەرچی نیانی و ئارامی و شادیی بەدڵمی دەبەخشن.


‎ئایندەسازی: کۆبوونەوەو چالاکیەکانتان کەیەو چۆنە؟
‎ڕۆشنا ساڵح: زیاتر لەوەرزی هاوین و بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵی نوێ خوێند یان ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە، چالاكی و كۆبونەوە و خولمان دەبێت.
‎ئایندەسازی: لەڕۆژی جیهانی منداڵان ئەو پەرۆشیانەی کە منداڵان هەیانە توانیتان لە ڕێگەی گروپەکانتانەوە پێیان ببەخشن:
‎ڕۆشنا ساڵح: زریوە تابلۆكانی زادەی خەیاڵی نگینی منداڵان خۆیانن هەر بۆیە ئاوێتەی دڵی خۆشیان دەبنەوە و بەپەرۆشیەوە بەشداری پێشەنگاكان دەكەن، بینەری كاری هاوڕێ و هاوپۆلەكانیانن، هەرچی ڕێژنەشە بەئاوازی شادی ڕۆحیان دەخرۆشێنت بە خۆشی،


‎ئایندەسازی: منداڵانی هەڵەبجە لەچیان كەمە
‎گرفت و ئاستەنگەکانی بەردەم چالاکییەکانتان چین و داواتان چییە؟
‎ڕۆشنا ساڵح: منداڵانی هەڵەبجە وەك گەورەكان لەزۆر شت مەحرومن ، كەمترین سەنتەر و ڕێكخراو گروپ هەیە كار بۆ منداڵان و، دونیای ڕەنگین و جوانیان بكات ئەوانەش كاریان. بۆدەكەن. زۆرینەیان سەپۆرتی مادیان نییە بۆیە چالاكیەكانیان سنوردار و كەمە.


‎ئایندەسازی: ئایا خۆت هیچ بەهرەیەکی هونەریت هەیە وا منداڵت تێکەڵ بە دونیای هونەر کردووە:
‎ڕۆشنا ساڵح: وەك بەهرە بەڵێ بەڵام ئەكادیمی نەم خوێندووە عەرەبیم تەواوكردووە.
‎بیسەر و بینەری هەموو بەرهەمێكی جوانی هونەریم، چێژی لێدەبینم ونوسینی تێكست و ئاوازدانان سیناریۆدانان بۆ شانۆ و گۆڕانی منداڵان ئەم كارانەم كردوەو و، دەتوانم ئیدامەی پێبدەم بەشداربووم لەخول و هەوڵی فێربوون و باشتر بوون دەدەم.

Check Also

لەڕۆژی مناڵانی جیھاندا.. نامەیەکی کورتم بۆ دایباب و خێزانە بەڕێزەکان

هەڵاڵە محمد الماسدایبابی بەڕێز کوڕو کچەکەت منداڵە جوان و جگەر گۆشەگەت ئەمانەت و خەڵاتی پەروەردگارن …