بەیان نوری
ئەم توێژینەوەیە نامەی ماجستێری (ﻧﺪى ﺑﻨﺖ ﻋﻄﻴﺔ ﺑﻦ راﺷﺪ اﻟﺰﻫﺮاني)یە، لە زانكۆی (أمام بن محمد بن سعود)لە ساڵی2015 دا ئەنجامدراوە.
لە گرنگی بابەتەكەدا ئاماژەی بە 3 خاڵ كردوە:-
1-ئەم چەمكە زۆر فراوانەو دیدگای هەمەچەشنەی لەسەر دروستبووە، ئەم توێژینەوەیە بەشدارییەكە لە دیاریكردنی سنووری ئازادی و چۆنیەتی مامەڵە لەگەڵ ئەو چەمكەدا.
2-توێژینەوەیەك لە ژێر ئەو ناونیشانە باشترین دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ ڕوونكردنەوەی پێگەی ئافرەت لە ئیسلامدا .
3-پووچەڵكردنەوەی ڕای دوژمنانی ئیسلام كە دەڵێن ئافرەت زوڵملێكراوە لە ئاینی ئیسلامدا و وەڵامدانەوەی گومانەكانیان.
لە ئامانجی توێژینەوەكەدا ئاماژەی بە 4 خاڵ كردوە:-
1-ڕوونكردنەوەی چەمكی ئازادی ئافرەت.
2-بەدواداچوونی دۆزی ئازادی ئافرەت لە فیكری رۆژئاوادا لە سەرهەڵدان و گەشەكردنیدا.
3-دەرخستنی كاریگەرییەكانی ئەو چەمكە.
4-ڕەخنە لەو چەمكە لە ژێر ڕۆشنایی ئاینی ئیسلامدا.
توێژینەوەكە لە 5 بەش پێكهاتووە، لە بەشی یەكەمدا پێناسەی چەمكی ئازادی ئافرەتان لە ڕووی زمانەوانی و ئیصطلاحی و فەلسەفی و هۆكاری ناڕوونی ئەو چەمكە، لە بەشی دووەمدا باسی لە چۆنیەتی سەرهەڵدانی ئەو چەمكەو چونە پێشەوەی دەكات لە فیكری ڕۆژئاواییدا، لە بەشی سێهەمدا باسی لە چەمكە پەیوەستەكانی ئازادی ئافرەتان كردوە وەك عەلمانییەت، یەكسانی نێوان هەردوو ڕەگەز، لە بەشی چوارەمدا باسی لە كاریگەرە ئەرێنی و نەرێنییەكانی ئەو چەمكەی كردووە، لە بەشی پێنجەمدا ڕەخنەی لەو چەمكە گرتووە لە ڕووی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و تەندروستییەوە، كۆتایی بە بەرەنجام و كۆمەڵێك ڕاسپاردە هێناوە.
هەندێك لە بەرەنجامی توێژینەوەكە:-
1-چەمكی ئازادی دوو ئاماژەی تیایە یەكێكیان یاساییە و ئەویتریان هەڵسوكەوت.
2-ئازادی ئافرەت لە ڕۆژئاوا بە چەند قۆناغێك هاتووە، بەڵام بۆ جیهانی ئیسلامی لە ڕێگەی نێردەکانی دەرەوە گەیشتووە.
3-ئەو چەمكە پەیوەستە بە چەمكی عیلمانیەت كە بۆ دەربازبوون بوو لە دەسەڵاتی قەشەكان و ڕێنوماییەكانی كەنیسەوە بە چەمكی یەكسانی نێوان هەردوو ڕەگەز لەگەڵ ئەو جیاوازییانەی كە زانست دەریخستووە لە نێوان هه ردوو ڕەگەز.
4-كاریگەرییەكانی ئازادی ئافرەت هەندێكیان ئەرێنییەو گونجاوە لەگەڵ ئاینی ئیسلام، هەندێكی تریان نەرێنییە و گونجاو نیە.
5-ئەو ئازادییەی ڕۆژئاوا دەیەوێت لە ڕووی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری و ڕۆشنبیری وتەندروستی خاڵی جیاوازی تیایە كە لەگەڵ ڕای ئیسلامدا یەكناگرێتەوە.
ڕاسپاردەكان:-
1-مافی ئافرەتان بە تەواوی بدرێت وەك ئەوەی لە شەریعەتی ئیسلامدا هەیە، هەوڵ بدرێت خەڵكەكە هۆشیار بكرێن بەو بوارە لە ڕێگەی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن، دەزگاكانی خوێندن وپەروەردە، نوسین لەلایەن نوسەران و ڕۆشنبیرانەوە.
2-پارێزگاری كردن لە ئافرەتان بە فێركردنی لایەنە نەگۆڕەكانی ئاین تا بتوانن ڕێگربن لە نەخشەی رۆژئاوا.
3-بە ئەنجام گەیاندنی چەندین توێژینەوەی جیاواز لە بواری دۆزی ئافرەتاندا كە بتوانێت وەڵامگۆی پرسیارەكان بێت بە پێی شەریعەتی ئیسلام.
Check Also
كامیان ئایندەی نیشتمان دەگۆڕێت؟
ڕۆشنا صاڵحمامۆستا و میدیاكارئەمڕۆ دەستپێكی دوو پڕۆسەی گرنگ بوو لە كوردستانواڵاكردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان بەڕووی …