دووشەممە , كانونی یه‌كه‌م 23 2024

چۆن پێشوازى له‌ مانگی ره‌مه‌زان بكه‌ین؟؟

ئا: چیا حه‌مه‌ عه‌لی
ئافره‌تى موسڵمان چۆن هه‌وڵبدات كه‌ هه‌موو ساتیكى له‌ مانگى ره‌مه‌زاندا به‌ خێرو چاكه‌و پاداشت بۆی بنوسریت، تا بتوانێت له‌م مانگه‌دا زیاتر له‌ خواى گه‌وره‌ نزیك ببیته‌وه‌و ره‌مه‌زانیكى جیاواز به‌ڕێ بكات.
سه‌ره‌تا پێش ئەوەی بگەیتە مانگی ڕەمەزان، لەدڵەوە لەنێوانی خۆت و خوا بپاڕێرەوە کەخوا بتگەیێنێت به‌ مانگی ڕەمەزان، ویارمەتیت بدات بۆکاری باش وچاک. پاشان کە گەیشتیتە ڕەمەزان سوپاسی خوا بکەیت، کەئەمجارەش تەمەنی دایت بگەیته‌وە ڕەمەزان وتێیدا خوا پەرستی بکەیت.
دڵخۆشبه‌ بەھاتنی ئەو مانگەو بەڕەحمەتی خوا سەیری بکە، بەھیچ جۆرێک لێی بێزار نەبیت و ،وەکو خەڵات ودیاری خوا لێی بڕوانه‌، دەبێ بەرنامەیەکی ورد دابنێی بۆ سودبینین لە تەواوی چرکە بەنرخەکانی ئەومانگە بۆخواپەرستی وکاری چاکە، چونکە ھەرچرکەیەکی ڕۆیشت ناگەڕێتێتەوە، بەداخەوە بەرنامەی خەوو خواردن وپشوودان دادەنێرێت، کەڕەمەزان مانگی ئەنجامدانی کارە گەورەکانە نەک تەمبەڵی.
بڕیاری تەواوبده‌ و خۆت لەگەڵ خوا یەکلابکەره‌وە کە ھیچ دەقیقەیەک نەبێت لەشەوو ڕۆژی ئەومانگە کارێکی باشت تێدا ئه‌نجام نه‌دابێت، بۆئەوەی خەوو خواردنەکەشت بەھۆی نیەتە باشەکەته‌وه‌ ببێتە خواپەرستی.
پێویسته‌ پێش ڕەمەزان خۆت شارەزا بکه‌یت لەئەحکام و ئەوبابەت و خواپەرستیانەی لە رەمەزان بەنیازیت بیان کەیت .خۆت یەکلایی بکەره‌وە بۆ دورکەوتنەوە لە گوناھەکان و گەڕانەوەی یەکجاری بۆلای خوا، کەڕەمەزان مانگی تەوبەو لێخۆش و ئازادی بەندەکانە لەئاگر.
ھەرلەڕۆژی یەکەمەوە پەڕەیێکی سپی تازە بکەره‌وە لەگەڵ:
-خوا بەتەوبەیێکی ڕاست ….
-لەگەڵ پێغەمبەری خوا بە گوێڕایەڵی زیندووکردنەوەی سوننەتەکانی ودورکەوتنەوە لە وکارانەی قەدەغەی کردوون.
-لەگەڵ دایک وباوک وھاوسەرو منداڵ وجیران و خزم بەسیلەی ڕەحم وچاکە لەگەڵ کردنیان.
-لەگەڵ ئەوکۆمەڵگایەی تێیدای تا ببیە عەبدێکی بەسود بۆدونیاو دواڕۆژیان.

ئامادەکارییەکان بۆ مانگی ڕەمەزان
1-ژوورەکەت ڕێکبخە و شێـوازەکەی کەمێک بگۆڕە و خاوێنی بکە.
2- جلی نوێژەکەت بشۆو هەروەها فەرشەکەت پاک بکەوە، و بۆن خۆشـی بکە.
3- گۆشەیەکی بچووک لە ژوورەکەت دروست بکە بۆ پەرستن و هەرچۆنێک بێت و ژوورەکەت چەند بچووک بێت، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ركات بینیت نویژو قورئان خویندن و زیكرت بیر كه‌ویته‌وه‌.
4- جلوبەرگی نوێژ و بەرماڵەکەت و قورئان و ته‌سبیحه‌كه‌ت لەو گۆشەیەدایە دابنێ کەبۆ پەرستن و عیبادەت داتناوە لەژوورەکەت، بۆئەوەی ئەو شوێنە لە ڕۆژی قیامەتتدا ببێتە شایەت لەسەرت.
5- دەغیلەیەک بهێنە و لەسەری بنووسە دەغیلەی ڕەمەزان، ڕۆژانە بڕێکی کەم پارەی تێدا دابنێ، له‌كۆتایی ره‌مه‌زاندا پرۆژەیەکی باشی پێ ئەنجامبده‌، وەک پڕۆژەی جلوبەرگی جەژن یان نانی جه‌ژن بۆمناڵێکی بێ باوک. یان فه‌قیرو هه‌ژار.
6- بیرۆکەیەکی جوانە ئەگەر تۆ هەموو ڕۆژێک خێزانێکی هەژار هاوبەش بکەیت بەکەمێک خۆراک یان هەریارمەتییەک بێت. بۆنمونه‌ ئه‌و خواردنه‌ى بۆ به‌ربانگ لێیده‌نێیت كه‌مێك زیاتر بێت و به‌شی ماڵه‌ دراوسێیه‌كى لێبده‌.
7- سورەتێک هەڵبژێرە کە خۆشت دەوێت و هەست بە نزیکی دڵت دەکەیت و بەڵێن بە خودا بدە کە لەبەری بکەیت و کردەوەی پێ بکەیت لە مانگی پیرۆزدا.
8- زۆر داوای لێخۆشبوون بکە به‌نیه‌تى هاتنه‌دى ئاواته‌كانت.
9- دوعاو نزا بۆ دایک و باوک براو خوشک و هاوڕێ و کەس کارو خوشک و برای ئیماندار بکە و لە کۆتایی مانگدا ئەنجامەکەی دەبینیت. ئەوە بەسە کە فریشتەکان شایەتحاڵی کارەکەت بن. وە دوعات بۆبکەن .
10-هه‌فته‌ى جاریك یان دوو هه‌فته‌ جاریك یان هیچ نا له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا یه‌كجارحەجێك و عومرەیەک ئەنجام بدە، به‌وه‌ى كه‌ دواى ئه‌نجامدانى نویژی به‌یانى دانیشە ومەخەوەره‌وه‌ تاخۆرهەڵدێت و داوای لیخۆشبون بكه‌و ته‌سبیحات بكه‌و قورئان بخوێنەوە، دواتر نویژی چیشته‌نگاو بكه‌، به‌مه‌ش وه‌ك فه‌رموده‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمێت حه‌جیك و عه‌مره‌یه‌كى ته‌واوه‌تیت بۆ ده‌نوسرێت.
11-قورئان زۆر بخوێنەوە، نیەتت وابێت كەچەند جارێك خەتمی بكەی، بشزانە لەهەر پیتێك دە چاكەت بۆ ئەنوسرێت، لەرەمەزان چ فرسەتێكت لەبەر دەستایە لەدەستی مەدە .
12- خشتەیەک بنوسە بۆئەوعیبادەتانەی ئەتەوێت ئەنجامی بدەیت لەم مانگەدا بانهێنی بێت لەنێوان خۆت وخوای گەورەدا.
13- كاته‌ به‌نرخاكانى ره‌مه‌زانت له‌بیر نه‌چێت كه‌ دوعا تیایاندا ڕه‌ت ناكریته‌وه‌: سه‌عاتێك پیش بانگی به‌یانى، سه‌عاتێك پیش به‌ربانگكردنه‌وه‌، سه‌عاتێك دواى نوێژی به‌یانى، كه‌ بو مانگه‌كه‌ هه‌مووى ده‌كاته‌ 90 سه‌عات.
14- هه‌وڵبده‌ ڕۆژانه‌ سیله‌ى ڕه‌حم به‌جیبهێنیت، یان سه‌ردانى نه‌خۆشیك بكه‌یت، به‌سه‌ردان كردن یان له‌ ڕێگه‌ى مۆبایله‌وه‌ هه‌والی كه‌سیك بپرسه‌.
15-به‌ته‌واوى زمانپارستن له‌ غه‌یبه‌ت و درۆو قسه‌ى نه‌شیاوو نابه‌جی و زیاتر خه‌ریك بوون به‌ قسه‌ى خیر و زیكرو ته‌سبیحات.
16-هه‌ر له‌یه‌كه‌م شه‌وی نیه‌تهێنانى بۆ رۆژوی مانگی ره‌مه‌زان، په‌یمانیك له‌ نێوان خۆت و خواى گه‌وره‌دا ببه‌سته‌ كه‌ گه‌ردنى هه‌رموو كه‌سیك ئازاد بكه‌ى له‌ پیناو خواى گه‌وره‌دا.
17-هه‌رچی رق و قین و داخت له‌ دلایه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ركه‌سێك په‌یمان بده‌ له‌ دڵت ده‌ری بهێنیت و لێی خۆشبیت.
19-رۆژانه‌ له‌ ڕَیی مۆبایله‌وه‌ هه‌ولبده‌ یه‌ك وته‌ یان وێنه‌ یان شتیكى خێر بلاو بكه‌یته‌وه‌ یان بینێریت بۆ هاورێكانت یان ئه‌و گروپانه‌ى كه‌ له‌لاتن.
20-له‌ یه‌كه‌م شه‌وی ره‌مه‌زاندا پیرۆزبایی له‌ ماڵ و منداڵ و هاوڕێ و خزم و كه‌سه‌كانت بكه‌.
21- به‌جۆرێك ماڵه‌كه‌ت ڕێك بخه‌و بیرازینه‌ره‌وه‌ كه‌ منداڵه‌كانت هه‌ست بكه‌ن كه‌ ئه‌م مانگه‌ تایبه‌ته‌و دلیان پێى خۆشبێت و حه‌زی پێبكه‌ن.
22-هه‌ولبده‌ كه‌مترین زیاده‌ڕه‌وی بكه‌یت له‌ كاتى به‌ربانگداو ئه‌وه‌نده‌ خواردنى جۆراو جۆر دروست نه‌كه‌یت كه‌ نه‌خوریت و بڕژێنریت، ده‌توانیت له‌ بری ئه‌و زیاده‌ڕه‌ویه‌ پاره‌كه‌ى كۆبكه‌یته‌وه‌و بیبه‌خشیت.
23- بۆ زیاتر كار ئاسانى و خۆ سه‌قال نه‌كردن به‌وه‌ى كه‌ چی ئاماده‌ بكریت بۆ به‌ربانگ خشته‌یه‌ك دابنى بۆ هه‌موو رۆژیكى ره‌مه‌زان و له‌ مه‌تبه‌خ هه‌لیواسه‌.

Check Also

خانمێک بۆ جوانکردنی ژیان خوڵقاوە

ئا: شادانخاتوو بەیان خانمێکی سەلار، دایکی شەش منداڵی پڕهێزو وزە و چالاک و خەمخۆری کۆمەڵگە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *