به‌یان نورى توفیق: (له پۆلی 4ی سه‌رتاییه‌وه نوێژم ده‌كرد، به‌لام شاره‌زاییم له‌دین زۆر كه‌مبوو، دواجارخه‌وێكم بینی و له‌ره‌مه‌زان1987 بڕیاری بالاپۆشی ته‌واومدا).
ئا: چیا حه‌مه‌عه‌لی
پرۆفایل
به‌یان نوری تۆفیق
له‌دایكبووى 1/11/1960له گه‌ره‌كی ئیبراهیم پاشاى شارى سلێمانى
قۆناغی سه‌ره‌تایی له‌قوتابخانه‌ی ژیان و ئاماده‌یی له ئاشتی له‌سلیمانی ته‌واوكردوه.
1982-1983 زانكۆی صلاح ا‌لدین كۆلیژی ئه‌ندازیاری به‌شی مه‌ده‌نی ته‌واو كردوه
له 1979 وه كاری ئیداری كۆمپانیای ده‌ستپیكردوه
1984-1987 وه‌ك ئه‌ندازیار له‌به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی خۆجێی سلێمانی كاریكردوه.
له 1988 دا یه‌كه‌م ئافره‌تبووه له سه‌ر ئاستی عیراق كه‌ببیته به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێپێدراو(مدیر مفوچ)ى كۆمپانیای ئه‌هلی.
له 1989 هاوسه‌رگیریی كردوه‌و خاوه‌نی 3 منداڵه.
1994 یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان.
1995 وه‌ك یه‌كه‌م سكرتێری یه‌كگرتووى خوشكان كاریكردوه.
1996 بووه به‌یه‌كه‌م ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئافره‌ت له‌ناو یه‌كگرتووى ئیسلامی‌دا
2004بۆته ئه‌ندامی یه‌كه‌م په‌رله‌مانی عیراقی (ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كاتی) دوای رژیمی به‌عس.
2005 بووه به‌ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
خانمێك هه‌رله‌سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نییه‌وه به ئازایه‌تى خۆى نواند، خانمێك له لوتكه‌ى نازدارییه‌وه ده‌كه‌وێت ژێر به‌رپرسیارێتى، به‌ڵام دواجار ئه‌م به‌رپرسیارییه‌تیه گه‌وره‌یه له سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نیدا ده‌یكاته ئه‌و خاتونه ناوازه گه‌وره‌یه‌ى كه ئێستا هه‌یه، ئه‌و له‌ناو ئاگردا سیاسه‌ت و ده‌عوه‌ى كردووه، ئه‌و سه‌ختى بارودۆخ كه‌سێتى نه‌رم و نیانى پێ به‌خشیوه. ئه‌م خانمه له بوارى به‌ڕێوه‌بردن و كارگێرى و سیاسه‌ت و كار‌و پیشه‌یدا شه‌ره‌فى چه‌ندین یه‌كه‌مى و به‌رپرسیارێتى پێدراوه.كه سه‌یرى ژیانى ئه‌م خانمه ده‌كه‌یت تموحى هه‌موو ژیان ده‌تگرێت، حه‌ز ده‌كه‌یت تۆش ببیته (بزنس هومان)، ببیته (سیاسى)، ببیته (دایكێكى باش)،و ببیته (په‌ناگه‌یه‌كى) باش.
-ئاینده‌سازى: ئه‌گه‌ر كورته‌یه‌ك له ژیانی منداڵیت باس بكه‌یت؟به‌یان نورى: له‌پۆلی 2ی سه‌ره‌تاییه‌وه كه‌فێری خوێندنه‌وه بووم حه‌زی خوێندنه‌وه‌م بۆ دروست بوو، له‌پۆلی 3وه به‌شداری زۆرینه‌ی چالاكیه‌كانی قوتابخانه‌م كردوه، به تایبه‌ت خوێندنه‌وه‌ی وتار، زۆرینه‌ی ئه‌و گۆڤار‌و كتێبانه‌ی له‌و سالانه‌دا ده‌رده‌چوو باوكم بۆی ده‌كریم، تا وایلێهات گرنگیدانم به‌خویندنه‌وه زیاتربوو له ئه‌ركی قوتابخانه‌م، تاپۆلی شه‌شی ئاماده‌یی، وه‌فاتی باوكم سه‌رجه‌م ڕه‌وتی ژیانی گۆریم، له‌كچیكی نازپێدراوه‌وه بۆ بینازێكی ئه‌رك هه‌ڵگری قورس.
-ئاینده‌سازى: مانای ئه‌رك هه‌ڵگری قورس چیه؟
+به‌یان نورى: دوای وه‌فاتی باوكم كه‌خاوه‌نی كۆمپانیا‌و چه‌ند دوكان و فڕنێك بوو، له‌گه‌ڵ دایكم بڕیاری به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی باوكمماندا، به‌هاوكاری مامه‌كانم، چونكه من منداڵی گه‌وره‌ی ماڵ بووم، ئه‌وانی تر مندال بوون و دوای گه‌وره بوونیش كوڕی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كوردستان زۆرینه‌ی فیراربوو له‌عه‌سكری و نه‌یده‌توانی كار ڕابپه‌رینیت.
4 سالی كۆلیژی ئه‌ندازیاریم له‌گه‌ل راپه‌راندنی كاری كۆمپانیادا ته‌واوكردوه.
-ئاینده‌سازى: گرفته‌كانی به‌رده‌مت چی بوون له‌و كاته‌دا؟
+به‌یان نورى: له ژیانمدا كاربه ئاسان وه‌رده‌گرم بۆیه هه‌میشه خوای گه‌وره هاوكاری كردم، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تاوه قورس هاته پیشه‌وه، یه‌كه‌م جار كه باسمكرد له‌گه‌ڵ دایكم به‌لایه‌وه زه‌حمه‌ت بوو وه‌لامی دامه‌وه كه‌چۆن كارگه‌یه‌ك به 4 پیاو ده‌یان برد به‌ڕێوه، ئیستا ئیمه 2 ئافره‌ت بچینه ژیر باری!! به‌لام دوایی قه‌ناعه‌تی كرد، بریارماندا زۆرینه‌ی كرێكاره‌كان بكه‌ین به كچ، بۆئه‌و سه‌رده‌مه‌ش رازیكردنی كه‌سوكاری كچ بۆ ئیش له‌مه‌عمه‌لدا تاراده‌یه‌ك قورسبوو، هه‌ندیك له پیاوه‌كان به‌لایانه‌وه زه‌حمه‌ت بوو بێنه ژیر ئیداره‌ی ئافره‌ته‌وه، خۆیان ئیشه‌كه‌یان به‌جێهیشت، یه‌كێكی تر له‌گرفته‌كان ره‌صیدی باوكم له‌بانقدا بوو، ته‌نها به‌شی من و دایكم وه‌رگیرایه‌وه، به‌شی ئه‌وانی تر چووه (قاصرین) ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌ستپیكردن به‌ئیش به پاره‌یه‌كی كه‌مه‌وه وناچاری به قه‌رزكردن قورسبوو، به‌لام به‌ڕێمان كرد.
-ئاینده‌سازى: سه‌ره‌تاى باڵاپۆشی جه‌نابتان كه‌ى بوو؟ ئه‌و هۆكارانه چیبوون وایلێكردن ببیت به‌باڵاپۆش؟
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له پۆلی 4ی سه‌رتاییه‌وه نوێژم ده‌كرد، به‌لام شاره‌زاییم له‌دین زۆر كه‌مبوو، نه‌مده‌زانی بالاپۆشی واجبه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ناخمدا هه‌ستیك هه‌بوو كه‌نه‌مده‌توانی هه‌مووجۆره جلیكی مۆدیلی ئه‌وسه‌رده‌مه له‌به‌ر بكه‌م، له‌ڕه‌مه‌زاندا له‌چكم ده‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ناوبه‌ناو هه‌ندێك كتیب و نامه‌م پێده‌گه‌یشت، دواجارخه‌وێكم بینی و له‌ره‌مه‌زان1987 بڕیاری بالاپۆشی ته‌واومدا.
-ئاینده‌سازى: تاچه‌ند كاریگه‌ریت له‌سه‌رماڵى خۆتان‌و ده‌وروبه‌رت هه‌بووه، یان كێ پالپشتت بوه له‌كارى دعوه‌و سیاسه‌تدا؟
به‌یان نورى: تاراده‌یه‌ك كاریگه‌ری هه‌بووه، بۆ ده‌عوه‌و سیاسه‌ت یه‌كه‌م هانده‌رو پشتگیرم هاوسه‌ری دلسۆزم بوو، پێش ئه‌و دكتۆر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د كتیب و نامه‌ی پێده‌گه‌یاندم، به‌لام راسته‌وخۆ له‌كاردا نه‌بووم، مامۆستا بورهان محه‌مه‌د ئه‌مین یه‌كه‌م مامۆستای ده‌عوه‌م بووه‌و مامۆستا عومه‌ر عبدالعزیز مامۆستای دووه‌م و مامۆستا سدیق گه‌لالی سێهه‌م مامۆستا‌م بووه. هاوكاریشم له‌ماڵه‌وه له‌سه‌ره‌تای ژیانی ده‌عه‌وی و سیاسیمدا خه‌سووم بوو، كه‌تا وه‌فات كردنی زۆر دلسۆزانه له‌ماله‌وه هاوكاری ده‌كردم، ئیستاش دایكم گه‌وره‌ترین هاوكارو یاریده‌ده‌رمه .
-ئاینده‌سازى: له‌كاتى وه‌زیفه‌تدا له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه هیچ كۆسپێكت بۆ دروستكراوه یان فشارت له‌سه‌ربووه؟
- به‌یان نورى: 3مانگ دوای بالاپۆشیم له‌وه‌زیفه‌دا مامه‌وه، له‌وكاته‌دا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌كه‌مان كه‌یاریده‌ده‌ری پاریزگار بوو پییوتم هه‌ر رۆژیك ده‌چیته سه‌ر پرۆژه ئاوا برۆیت ئاساییه، به‌لام بۆناو دائره به‌هیچ جۆریك نابیت ئاوا بییت، به‌لام من گویم پینه‌دا، دواتر له‌مانگی 7/1987دا وازم له‌كاری دائره هیناو ته‌نها خه‌ریكی سه‌رپه‌رشتی كۆمپانیاكه‌ی خۆمان بووم .
-ئاینده‌سازى: یه‌كه‌مین په‌یوه‌ندی كاری سیاسی وده‌عه‌وى جه‌نابتان كه‌ى بوو؟
+به‌یان نورى: به‌ناراسته‌وخۆ له1987 راسته‌وخۆ 1989
-ئاینده‌سازى: كه‌س هه‌بووه له‌ڕێگای تۆوه پابه‌ندبیت به‌ئیسلامه‌وه؟
+به‌یان نورى: سوپاس بۆ خوا له‌ریگه‌ی وانه گشتیه‌كانی كه‌دوای راپه‌رین له‌مالی خۆماندا دامنابوو وائه‌زانم كاریگه‌ری هه‌بووبیت له‌سه‌ر هه‌ندیك كه‌س.
-ئاینده‌سازى: وه‌ك دامه‌زرینه‌رى یه‌كگرتووى ئیسلامى چۆن بوو بیركرایه‌وه له‌دروستكردن وراگه‌یاندنى حیزب؟
به‌یان نورى: دوای ڕاپه‌ڕین كه‌كه‌وتینه كاری ئاشكرا، به‌چه‌ند شێوازێك چالاكی هه‌بوو، كه‌یاسای حزبه‌كان ده‌رچوو بیرله‌دروستكردنی حزب كرایه‌وه، به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان بڕیاری ڕاگه‌یاندنی كار درا له‌چوارچێوه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستاندا، هه‌رچه‌نده بۆ میژوو بیڵێم له ڕاویژی یه‌كه‌مجاردا من ده‌نگم نه‌دا بۆ دروستكردنی حزب، به‌لام دوایی قه‌ناعه‌تم بۆ دروستبوو ،وه ناوم چووه لیستی ئه‌و 50 كه‌سه‌ی كه‌وه‌ك دامه‌زرینه‌ری یه‌كگرتوو له1994دا له به‌رده‌م یاسا داوای مۆله‌تی كارمان كرد وه‌ك یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
-ئاینده‌سازى:سه‌ره‌تاى دروستكردنى ڕێكخراوێكى وه‌ك خوشكان فكره‌ى كێ بوو؟ هۆكارى چى بوو؟
+به‌یان نورى: كۆمه‌ڵێك خوشك كه‌پیكه‌وه له‌ریكخستندا كارمانده‌كرد، له‌وانه خوشكه (صه‌بریه غه‌فار، تاڤگه محه‌مه‌د عه‌لی، ئاشتی حه‌مه صالح،پاكیزه مسته‌فا) و چه‌ند خوشكیكى تر،هه‌ستمان كرد وه‌ك تایبه‌تمه‌ندی ئافره‌تانه پێویستمان به‌بازنه‌یه‌كی تری كاركردن هه‌یه، بۆیه یه‌كه‌مجار له‌ماڵی خوشكه په‌یمان ئه‌حمه‌د دانیشتنیكمان كرد‌و هه‌ندێك خاڵمان دارشت، دواتر سه‌یری په‌یڕه‌وو پرۆگرامی ڕیِكخراوی ترمان كرد كه چۆن داریژراوه، به‌نده‌و صه‌بریه خان یه‌كه‌م ره‌شنووسی په‌یڕه‌وو پرۆگرامی یه‌كگرتووی خوشكانمان له‌ماڵی ئێمه داڕشت. مامۆستا عومه‌رعبدالعزیز زۆر هاوكارمان بوو هه‌ر له‌سه‌رتای فیكره‌كه‌وه .
كه‌واته وه‌ك هۆكار یه‌كه‌م جارهه‌ستی ئافره‌تانه‌ی خۆمان بوو بۆ خزمه‌تی تویژه‌كه‌مان.
- ئاینده‌سازى: یاده‌وه‌ریه‌كی ژیانت له‌یادت نه‌چێت؟
+به‌یان نورى: له ره‌مه‌زانی ساڵی 1978دا له ڕادیوی به‌غداد به‌شی كوردی پێشبڕكێیه‌كی ڕۆشنبیری كرا، من پله‌ی دووه‌مم له‌سه‌ر ئاستی عیراق به ده‌ستهێنا، له‌مانگی 11 دا ڕاگه یه‌نرا، زۆر دڵخۆش بووم پێی ، داواكرا خۆم یان یه‌كێك بچیته رادیوی به‌غدادو خه‌لاته‌كه وه‌ربگرم، له رۆژی 25/11 دا باوكم ده‌چوو بۆ به‌غداد بۆ كاری خۆی، وتی خۆم بۆت وه‌رده‌گرم، به‌لام باوكم له‌و سه‌فه‌ره‌دا نه‌گه‌رایه‌وه‌و وه‌فاتی كرد، دوای كۆتایی پرسه‌كه‌ى كه‌جانتاكه‌مان وه‌رگرته‌وه خه‌لاته‌كه‌می تیا‌بوو.
-ئاینده‌سازى: وه‌ك ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانی، كاتێك جه‌نابتان چونه به‌غداد له‌دواى روخانى ڕژێم، هه‌ستتان چۆن بوو؟
+به‌یان نورى: دوای ڕوخانی ڕژێم كاتیك چومه به‌غداد زانیم چ ئه‌ركێكی قورس له‌سه‌ر شانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌و حكومه‌ته كاتیه‌كه‌یه، پیش‌تر له‌میشكمدا پۆلینی عیراق ته‌نها وه‌ك نه‌ته‌وه بوو، كورده یان عه‌ره‌به یان توركمان،به‌ڵام له‌وێدا هه‌ستم ده‌كرد زۆر پۆلینی تر كراوه‌و بۆته واقیع و ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌یت.
-ئاینده‌سازى: ئه‌وكارو چالاكیانه‌ى كه له‌و ماوه‌یه‌دا پێى هه‌ستان دیارترینیان چی بوو؟
به‌یان نورى: ماوه‌ی كاری فیعلی ئیمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ته‌نها 3مانگ و نیو بوو، له‌و كاته‌شدا مافی یاسا ده‌ركردن نه‌بوو، ته‌نها گفتوگۆ له‌سه‌ر بارودۆخ بوو زیاتر، له لیژنه‌ی ئافره‌تان و ته‌ندروستی ده‌ستبه‌كار بووم و چه‌ند پیشنیاریكمان دانا بۆ كاركردن، به‌لام له به‌ركه‌می ماوه‌كه نه‌توانرا جێبه‌جێ بكرێت. - ئاینده‌سازى: كاره‌كانت له‌ناو یه‌كگرتووى ئیسلامی‌دا چى بوون تائێستا ؟
به‌یان نورى: له 1994دا كه‌یه‌كه‌مجار یه‌كگرتوو راگه‌یه‌نرا به‌رپرسی ناوچه بووم، پاشان كارگیری لق، له 1995بووم به ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ند، ئه‌ركی سكرتیری خوشكانیشم له‌ڕێكخراودا وه‌رگرت، له1996له كۆنگره‌ی دووه‌می حزب بووم به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزب، له 1999 به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی هاوسه‌رم نه‌چومه ناو كۆنگره‌ی سیهه‌می حزب، ئه‌ركی ڕاویژكاری ئه‌میندارم وه‌رگرت بۆ كاروباری خوشكان، له 2005 له كۆنگره‌ی چواره‌می حزبدا بووم به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ركی مه‌كته‌بی خوشكانم وه‌رگرت، له دوای كۆنفرانسی ساڵی 2010 ئه‌ركی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنم وه‌رگرت، ئێستاش وه‌ك ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ر ئه‌و مه‌كته‌به ده‌به‌م به‌ڕێوه.
-ئاینده‌سازى: وه‌ك یه‌كه‌م سكرتێرى خوشكان چیت هه‌یه بۆ رێكخراوه‌كه؟ ئایا به‌ره‌وپیش چووه یا تموحى ئیوه چیه؟
به‌یان نورى: سوپاس بۆ خوا وه‌ك ڕێكخراوه‌كه رۆژ دوای رۆژ هه‌ست به به‌ره‌وپێشچوونی ده‌كه‌م و له هه‌ر ئاست و پۆستیكدا بووبم وه‌ك حزب، ئه‌وه‌م له بیر نه‌كردوه كه ئه‌ندامی ئه‌و ڕیكخراوه‌م و هه‌وڵدان بۆ پیشخستنی به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمی ده‌زانم، ئاستی تموحمان زۆر به‌رزه وئه‌گه‌ر ئه‌مرۆش پیی نه‌گه‌ین دلنیام كچه‌كانمان دوای ئێمه ریكخراوه‌كه ده‌به‌نه ئه‌و ئاسته.
Online games that redefine fun and excitement. Hawkplay
Hey there and thanks to your info? I have definitely found something new from good here. I did on the other one hand experience several technical issues the installation of this site, as I experienced to reload your website lots of times ahead of I may get the idea to load correctly. I were brooding about should your web host is FINE? Not that I’m complaining, however sluggish loading situations occasions will sometimes have an impact your placement in google and may injury your quality score if promoting with Adwords. Anyway I am attaching this RSS to my e-mail and might glance out for much extra within your exciting content. Make sure you upgrade this again soon.. NAME