تاڤگه محه‌مه‌د: (یه‌كه‌م كچ بووم له‌شاری كۆیه بوومه باڵاپۆش).
پڕۆفایل
-تاڤگه محه‌مه‌د عه‌لى
له‌شاری كۆیه له‌ساڵی 1960 له‌دایك بووه
ـ له‌ساڵی 1980خانه‌ی مامۆستایان به‌شی باخچه‌ی ساوایان ته‌واو ده‌كات.
ـله‌ساڵی 1963له‌گه‌ڵ مامۆستا (مه‌حه‌مه‌د ئه‌مینی) ژیانی هاوسه‌ری پێك دێنێت
ـ دایكی سێ كچ وكوڕێكه و سێ نه‌وه‌شی هه‌یه.
ـ له‌ساڵی 1978 په‌یوه‌ندی به‌كاری ئیسلامییه‌وه ده‌كات
ـ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كگرتووی خوشكانى ئیسلامی كوردستانه
ـ ماوه‌ی نۆ ساڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بووه
ـ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ سكرتێره‌ی رێكخراوی یه‌كگرتوی خوشكان بووه
ـ بیست وشه‌ش ساڵ مامۆستابووه
ـ چوار ساڵیش په‌رله‌مانتار بووه
ـ ئێستاش خانه‌نشینه و سه‌رپه‌رشتیاری باخچه‌ی ساوایانی (قه‌یوانی ئه‌هلی) ده‌كات.
ئه‌و ژنه‌ی كه ئه‌یدوێنیت هه‌ست ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ كه‌سێكی سه‌رده‌می ئه‌مرۆداو به‌ئه‌زمونی ساڵانی حه‌فتاكان وهه‌شتاكانه‌وه قسه‌ت بۆده‌كات، ئه‌و به‌زمانه كۆییه‌كه‌ی خۆی و به‌زه‌رده‌خه‌نه هه‌میشه‌یه‌كه‌یه‌وه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ی داینه‌وه:
ـ ئاینده‌سازی: ڕاسته ده‌ڵێن یه‌كه‌م كچیت له‌شاری كۆیه باڵاپۆشیت كردووه؟
+تاڤگه محه‌مه‌د: وه‌كو ئیلتیزامات به‌كاری ئیسلامی به‌ڵی، یه‌كه‌م كچ بووم له‌كۆیه، به‌ڵام كه قوتابی بووم له‌خانه‌ی مامۆستایان كچێكی باڵاپۆشمان له‌گه‌ڵبوو، باوكی مه‌لا بوو .
-ئاینده‌سازی :كه‌واته كاریگه‌ری كێ‌بوو له‌سه‌رت له‌وڕۆژگاره‌دا ؟
+تاڤگه محه‌مه‌د: ئێمه خێزانێكی مولته‌زیم بووین، دایكم وباوكم وه‌ك ئه‌و خه‌ڵكه ئاساییه بوون، به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی برایه‌كمه‌وه (د.پێشه‌وا) ئێستا له‌زانكۆی سلێمانییه ئه‌و له‌به‌غدا ده‌یخوێند، هێنانه‌وه‌ی كتێب و هاتنی هاوڕێكانی بۆماڵمان كه‌ئه‌و كاته مولته‌زیم بوون، هه‌ربۆیه ئێمه چوار خوشك بووین له‌ماڵه‌وه هه‌رچوارمان بووینه باڵاپۆش، به‌ڵام وه‌ك كاركردن له حیزبێكی ئیسلامی‌دا ته‌نها خۆم بووم .
- ئاینده‌سازی: له‌وساڵانه‌دا باڵاپۆشی زۆر غه‌ریب بووه، یه‌كه‌م ڕۆژ كه گه‌ڕایته‌وه بۆ ده‌وام، چۆن پێشوازی له‌و سیمایه‌ت كرا؟
+تاڤگه محه‌مه‌د: هه‌ر زۆر قورس بوو، ساڵی حه‌فتاو هه‌شت، وه‌ك شۆڕشێكی گه‌وره بوو، من قوتابی بووم له‌خانه‌ی مامۆستایان، هه‌رچه‌نده پێشتر ئاماده‌ییم بۆوه‌رگرتبوو، پێش هه‌ر هه‌موولایه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌ی مامۆستایان بوو خواعه‌فوی بكات (ست عه‌زیزه‌ی) ناو بوو یه‌كسه‌ر وتی: به‌ره‌و جه‌هاله‌ت گه‌ڕاویته‌وه، منیش وه‌ڵامیكی شایسته‌م دایه‌وه، چونكه ئه‌وه‌نده زانیاریم هه‌بوو، ئه‌متوانی به‌رگه‌ی هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌ك بگرم، سێ ڕۆژ فه‌سڵكرام، هه‌رچه‌نده من ئیمزای حیزبیشم نه‌بوو .
-ئاینده‌سازى: چۆن بوو ئیمزات نه‌بوو له‌وكاته‌دا قوتابی خانه‌ی مامۆستایان ده‌بوو ئیمزابكات ؟
+تاڤگه محه‌مه‌د: من له‌پۆلی سێی ناوه‌ندی كۆی نمره‌كانم نه‌وه‌ت وهه‌شت بوو، یه‌كه‌می كۆیه‌و دووه‌می هه‌ولێربووم، له‌به‌ر بار‌و دۆخی ئابوریمان ئه‌وكاته باوكم موه‌زه‌ف بوو، برایه‌كی ترم قوتابی بوو، دایكم نه‌خۆش بوو مه‌سروفی زۆر بوو، منیش هه‌ر به‌مناڵیه‌وه هه‌ستم به‌مه‌سئولیات ئه‌كرد له‌پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تایی بووم خه‌یاتیم ئه‌كرد، مامۆستاكان زۆر یان پێ‌ناخۆش بوو، وتیان له‌سه‌ر مه‌سروفی خۆمان بابه‌رده‌وام بێت بۆیه كه‌س لێی نه‌پرسیمه‌وه كه‌ده‌ره‌جه‌كه‌یان بینیم.
له‌وساڵه‌دا من بوومه باڵاپۆش، قدوه‌ی پۆل هه‌ڵده‌بژێرا مامۆستاكان منیان هه‌ڵبژارد، وتیان ناتوانین باله‌چك به‌سه‌ر بێت ئه‌م له‌هه‌موو شتێكا یه‌كه‌مه، ئه‌وكاته ویژدان زاڵ بوو به‌سه‌ر حیزبایه‌تیدا، موحافیز هات خه‌ڵاتی كردم، وه‌ك یه‌كه‌می هه‌رسێ به‌شه‌كه‌ی خانه‌ی مامۆستایان پاندانێكی شیڤه‌ری ئاڵتونی عه‌یاره چوارده بوو، كه‌بینیمی حه‌په‌سا، به‌ڵام وتی چونكه مامۆستاكان تۆیان دیاریكردوه چارنییه، ته‌وقه‌شم له‌گه‌ڵ نه‌كرد، دواساڵ له‌كۆلێجی (علم اجتماع) وه‌رگیرام، به‌ڵام له‌به‌ر زروفی مادی نه‌ڕۆشتم، وتم باموچه‌یه‌ك وه‌رگرم، دوایش ژیانی هاوسه‌ریم پێكه‌وه نا و بۆم ڕێك نه‌كه‌وت.
-ئاینده‌سازی: زۆرێك له‌كچان له‌ژێر كاریگه‌ری نووسینه‌كانی مامۆستا حه‌سه‌ن پێنجوێنیدا بوون، به‌ڵام تۆ له‌نزیكه‌وه به‌و كه‌سایه‌تیه ئاشنا بوی ئه‌مه‌یان چۆن بوو؟
+تاڤگه محه‌مه‌د: له‌ساڵی (1980)دا ته‌عین بووم ، مودیری ته‌ربیه‌ی ئه‌وكاته (محمد پیرۆز) بوو كه‌نمره‌كه‌ی بینیم ده‌بوو له‌ڕانیه دامنێت، یه‌كسه‌ر پرسیارێكی كرد وتی : كێ عه‌زیمه؟ منیش وتم (عه‌زیم) ئه‌و كه‌سه‌یه منی خه‌لق كردوه‌و تۆی خه‌ڵق كردوه وگیانی من وتۆی به‌ده‌سته‌وه‌یه، وتی نا ..نا ، وتم (عه‌زیم هه‌ر خوای گه‌وره‌یه، وتی ئه‌ی پێت وانییه صدام حسین عه‌زیم بێت، وتم نه‌خێر ئه‌ویش پێی وایه كه‌خوای گه‌وره عه‌زیمه، ئه‌وه تۆیت قبوڵی ده‌كه‌یت كه‌سێك له‌سه‌روی خواوه بێت)، له‌سه‌ر ئه‌م وه‌ڵامه‌م عقوبه درام، وتی ئه‌وه ده‌بوو له‌رانیه ته‌عین بیت ئه‌وه ده‌تنێرم بۆ سه‌نگه‌سه‌ر، به‌ڵام شوكر بۆ خوا ئه‌وه عقوبه نه‌بوو خه‌ڵات بوو، ڕاسته من باڵاپۆش بووم ، به‌رده‌وام براكه‌م كتێبی بۆده‌هێنام، به‌ڵام هیچی وه‌ك ئه‌وه نییه كه‌سێك له‌نزیكه‌وه ناخت بخوێنێته‌وه‌و كاریگه‌ری ته‌واوی هه‌بێت ، من له‌قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كه ده‌وامم ده‌كرد، به‌ڵام ناوه‌ندیه‌كه پێویستی به‌مامۆستا بوو، مودیره‌كه زانی مسته‌وام باشه منی نارد له‌وێ جوغرافییه بڵێمه‌وه، كه‌چووومه ئیداره‌كه‌ی ئه‌وێ توشی شۆك بووم له‌وی، كۆمه‌ڵێك مامۆستا‌م بینی گه‌شامه‌وه، یه‌كێك له‌وانه مامۆستا حه‌سه‌ن بوو زۆر دڵخۆش بوو به‌بینینم، یه‌كه‌مجار لای ئه‌و ده‌رسی بۆدانام .
-ئاینده‌سازی: كه‌واته ئه‌مه یه‌كه‌مین په‌یوه‌ندی كاری سیاسی تۆ بوو؟
+تاڤگه محه‌مه‌د: به‌لێ من ئاماده‌بووم به‌ڵام ئه‌و بووه مفتاحی خێر بۆم، به‌رده‌وام كتێبی ئه‌داینێ، هه‌تا نامیلكه‌كانی پێئه‌نوسیمه‌وه، بۆیه بووه مایه‌ی گۆران له‌ماڵی باوكمدا به‌گشتی.
-ئاینده‌سازی: ڕژێم كێشه‌یه‌ك بۆ مامۆستا حه‌سه‌ن درووست ده‌كات، دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و كاری نه‌كرده سه‌ر كاروباره‌كانی تۆ؟
+تاڤگه محه‌مه‌د: وابوو به‌یانییه‌ك قومبه‌له‌یه‌كیان خسته ماڵی مامۆستا حه‌سه‌ن، دیاربوو ده‌ستی ڕژێمی تیا‌بوو، ئه‌ویش ناچاربوو هاته‌وه بۆ ئێره ، به‌ڵام شوكر دوای ئه‌و كێشه‌م نه‌بوو له‌سه‌نگه‌سه‌ر، ئه‌و قوتابیانه‌ی مامۆستا حه‌سه‌ن ئاماده‌یكردبوون من ده‌رسم پێئه‌وتنه‌وه، له‌ڕانیه‌ش كۆمه‌لێك قوتابیم هه‌بوون، شوكر تائیستاش هه‌ر به‌رده‌وامن له‌كار.
-ئاینده‌سازی: كه‌واته كه‌س هه‌بووه له‌ڕێگای تۆوه باڵاپۆشی بكات ؟
+تاڤگه محه‌مه‌د: سوپاس بۆخوا له‌سه‌نگه‌سه‌رو له‌رانیه زۆر هه‌بوون له‌عه‌ربه‌تیش كۆمه‌ڵێك قوتابی بوونه باڵاپۆش، له‌دوایشدا له‌وڵوبه بووم، هه‌ركه چوومه ئه‌وێ مامۆستایه‌كم ناسی زۆر ریك وپێك بوو له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا قه‌ناعه‌تی كرد‌و بووه باڵاپۆش، مودیره‌كه زۆر توره بوو وتی من یه‌كێكم قبوڵ بوو ئێستا بوون به‌دوو، چوو كتابێكی هێنا له‌ته‌ربیه له‌وه ده‌چوو ته‌زویری كردبێت، نه‌یدا به‌من به‌س دای به‌و مامۆستایه‌ى كه‌تازه ببوه باڵاپۆش، هات بۆلام وتی وتویه‌تی نابیت چیتر به‌م جله‌وه بێیت، منیش وتم بیبه‌وه بۆ لای مودیر ته‌ربیه، ئه‌و كاته (خزر شه‌وكه‌ت) بوو ئه‌ویش وتبوی نه‌ك نابیت موحه‌جه‌به بێت، به‌ڵكو خۆزگه هه‌موو مامۆستاكان ئه‌م جلانه‌یان له‌به‌ر ده‌كرد تاقوتابی ئاگای له‌ده‌رسه‌كه بێت.
-ئاینده سازی: كه‌واته ئه‌مه چه‌ند جار فه‌سڵكرایت له‌سه‌ر باڵاپۆشیت ؟
+تاڤگه محه‌مه‌د: جارێكیان كه قوتابی خانه‌ی مامۆستایان بووم، جارێكی تریش له سه‌نگه‌سه‌ر له‌مونه‌زه‌مه بانگكرام، وتیان چیدی مه‌یه‌وه بۆ مه‌كته‌ب وقوتابیه‌كان چاوت لیده‌كه‌ن و ده‌بنه باڵاپۆش، منیش هاتم لێره له‌ته‌ربیه قسه‌مكردو ڕۆشتمه‌وه، له‌ڕانیه‌ش ناردیانم بۆسلێمانی كه‌نابێت به‌وشێوه‌یه ده‌وام بكه‌م… چه‌ندباره ئه‌مانه دووباره ده‌بوونه‌وه، به‌ڵام سوپاس بۆخوا ئێمه قه‌ناعه‌تی زاتیمان هه‌بوو، هه‌موو ده‌وامی دونیا‌م ئه‌كرده قوربانی یه‌ك ده‌قه‌ی ئه‌و به‌رگه‌ی له‌به‌رمابوو، شوكر بۆخوا گوزه‌رانمان تاكاتی ڕاپه‌ڕین .
-ئاینده‌سازی: چۆن بوو رێت كه‌وته لای مامۆستا عومه‌ر؟
+تاڤگه محه‌مه‌د: دوای فه‌زڵی خوا ئه‌توانم بڵێم مامۆستا حه‌سه‌ن پێنجوێنی دوو فه‌زڵی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌سه‌رم، یه‌كێكیان ئه‌وه‌بوو كه په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌واویكردین به‌رگه‌ی زۆر شت بگرین، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا هاوسه‌رێكی زۆر باشی بۆدۆزیمه‌وه كه‌نازانم چۆن وه‌سفی بكه‌م، هیچ وه‌سفێك ناگاته باشی ئه‌و، هه‌رچه‌نده هاوسه‌رم سه‌ره‌تا وتبوی من عه‌ربه‌تم پێدووره ئێستا ڕانییه، قه‌ده‌ری خوا وابوو دراوسێیه‌كمان شوو به‌دراوسێیه‌كی ماڵی خه‌زورم ده‌كات، هاوسه‌ریشم ئه‌ڵێت به‌خوشكه‌كانى بۆناڕۆن بۆماڵى دراوسێكه‌مان، مامۆستا حه‌سه‌ن ئه‌ڵێت كچێك هه‌یه له‌وێ واو وایه، بڕۆن به‌شكه‌م ئه‌ویش له‌وێبی بیت، خوشكه‌كانی كه‌منیان له‌وێبینی زانیان ئه‌وه‌م كه‌براكه‌یان دیاری كردوه، زۆریان ره‌سم له‌گه‌ڵ گرتم، دوای دوو ڕۆژ خوشكه‌كانی هاتنه‌وه بۆ دواناوه‌ندى ڕانیه، ناسیمنه‌وه زۆر خۆشحالبووم وتم ده‌بێت نیوه‌ڕۆ ده‌عوه‌ت بن له‌ماڵی ئێمه، وتیان ده‌چین بۆقه‌ڵادزێ دوایی دێینه‌وه، هه‌ربۆ بینینی من هاتبون، منیش تاكه مه‌رجم پیاوێكی دینداربوو، ڕۆژی ماره‌بڕین بینیم، سوپاس بۆخوا ئه‌وه (30) ساڵه شووم پێكردوه وائه‌زانم سی ده‌قه‌یه .
-ئاینده‌سازیی: له‌ماوه‌ی چوار ساڵی كاری په‌رله‌مانتاریتا، چ كارێك دڵخۆشی كردیت و چیش ده‌بێته مایه‌ی خه‌مت كه‌نه‌توانیوه بیكه‌یت؟
+تاڤگه محه‌مه‌د: چوار ساڵی په‌رله‌مان وه‌ك چوار ساڵی زانكۆ بوو، ئه‌گه‌ر بته‌ویت له‌په‌رله‌مان به‌دواداچوون وخوێندنه‌وه‌ت هه‌بێت پێده‌گه‌یت، چونكه په‌رله‌مان شوێنی بێ‌ئیشی نییه، من له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه كۆمه‌ڵێك ئه‌ندام په‌رله‌مانی زۆر چاكم ناسی، به‌ڵام بۆ نه‌مانتوانی ئه‌وشته‌ی ئه‌مانه‌وێت بیكه‌ین، چونكه په‌رله‌مان بوبوه مۆڵگه‌یه‌ك كه‌كه‌سانی باشی تیا كۆبۆته‌وه به‌ڵام قه‌راراتی سیاسی پشت په‌رله‌مان نه‌یده‌هێشت ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه كارابن، سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان به‌گشتی، ئه‌و نۆ كه‌سه له‌فراكسیۆنی یه‌كگرتوو زۆر هاوكاری یه‌كتر بوین، زۆر كاری باشمان پێشكه‌شكرد، به‌ڵام نه‌بوو به‌به‌رهه‌م؟ كاركردن له‌په‌رله‌مان پێویستی به‌بالپشتی هه‌یه، ئێمه كاك عه‌دنان زۆر پاڵپشتمان بووه، ئه‌ویش خۆی ده‌یویست كه په‌رله‌مان كارا بێت به‌ڵام به‌داخه‌وه، بڕیاره‌كانی پشتی په‌رله‌مان پشتی هه‌موومانی شكاند، هه‌رچه‌نده شتێكی وا زۆر گه‌وره‌مان تیا تۆمار نه‌كرد، به‌ڵام شتێكی وه‌هاشمان تیا تۆمار نه‌كرد كه ببیته جێگای شه‌رمه‌زاری بۆمان.
-ئاینده‌سازی: سه‌فه‌رێك كه له‌یادت نه‌چێت له‌ته‌مه‌نتا كردبێتت ؟
+تاڤگه محه‌مه‌د: سه‌فه‌ری حه‌جه كه‌قه‌ت له‌یادم ناچێت، له‌گه‌ڵ هاوسه‌رم وسه‌بریه‌خان وكاك نه‌سره‌دین بوو، دوای ئه‌وه‌ش سه‌فه‌رێكمان كرد له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆپێگه‌یاندنی سه‌ركرده، سوودێكی زۆرم لێبینی، چونكه سه‌فه‌ر نه‌بوو بۆسه‌فره‌و سیاحه سه‌فه‌ر بوو بۆتێگه‌شتن‌و پێكه‌وه‌ژیانی ئایینه‌كان .بینینی سیسته‌می خوێندن بوو له‌باخچه‌ی ساوایانه‌وه تازانكۆكان، هه‌موویمان بینی، سه‌فه‌رێك بوو بۆئاشنا بوون به‌كلتوره‌كان .
ـئاینده‌سازی:چی زۆر جێگای سه‌رنجت بوو له‌و سه‌فه‌ره؟
+تاڤگه محه‌مه‌د: یه‌ك شت له‌ئه‌مریكا زۆر گرنگ بوو ئه‌وه بوو مه‌رج نییه تۆ خه‌ڵكی كوێیت و چیت، به‌س مه‌رجه ئه‌مریكیه‌كی ساڵح بیت، به‌خشنده بیت بۆئه‌و وڵاته ، ئه‌مه وایكردبوو كه‌به‌یه‌هودی ومه‌سیحی و هنودی حومره‌وه، له‌ویلایه‌تی (مسیسپی) تابوری وه‌ستان بۆ چێشت ده‌گه‌شته ده‌هه‌زار كه‌س، به‌ڵام كه‌چێشته‌كه‌یان ئه‌دانێ به‌زه‌لیلی نه‌یاندانی به‌ڵكو به‌عه‌زیزی وه‌ریانئه‌گرت، ده‌یانوت ئه‌وه هی خۆیانه ده‌یده‌ینه‌وه پێیان، نه‌ك خێریان پێبكرێت، پاشان مناڵی باخچه‌یان ئه‌نارده لای ئه‌و باخچانه‌ی كه موسڵمان بوون، چونكه ده‌یاوت له‌وی فێری ڕه‌وشت ده‌بن، سه‌فه‌رێكیشمان كرد بۆبه‌ریتانیا زۆر سودم لێوه‌رگرت.
-ئاینده‌سازی: ئیستا پاش خانه‌نشین بوون به‌رنامه‌تان چییه ؟
+تاڤگه محه‌مه‌د: ئێستا بوومه‌ته نه‌نك وسێ ساڵ له‌ماڵه‌وه بووم، ئێستا سه‌رپه‌رشتی باخچه‌یه‌كی ساوایان ئه‌كه‌م، ئه‌مه‌وێت ئه‌زمونی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌یه‌م چ وه‌ك دایك پاشان نه‌نك و خوێندنه‌وه‌م و كاری په‌رله‌مانتاریم كه له‌وێش به‌رپرسی مه‌له‌فی مناڵان وخاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان بووم، بیگه‌یه‌نمه مناڵان و خێزانه‌كانیان.
Unlock achievements and showcase your skills online. Hawkplay
Hey, I think your website might be having browser compatibility issues. When I look at your blog site in Ie, it looks fine but when opening in Internet Explorer, it has some overlapping. I just wanted to give you a quick heads up! Other then that, wonderful blog!