هه‌ینی , تشرینی دووه‌م 22 2024

توندوتیژى ڕێگه‌یه‌كى باوى درێژكراوه‌ى ناو خێزانه‌كان

عادل حسێن قادر٭
دەروونناس (عادل حسێن)، باس له‌و ئه‌گه‌رانه‌ ده‌كات كه‌ پێویست بوو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى توندوتیژی خێزانى، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ نه‌ك كه‌مى نه‌كردووه‌، به‌ڵكو به‌ره‌و زیادبوون و ڕۆشتووه‌ بۆیه‌ به‌ باشمان زانى كه‌ له‌ڕێگه‌ى ئاینده‌سازییه‌وه‌ بپرسین.
ئاینده‌سازى: له‌باوترین جۆرى توندوتیژى له‌خێزاندا كامانه‌ن به‌تایبه‌تى له‌ گه‌رمیان و (كه‌لار) به‌تایبه‌تى؟
عادل حسێن: له‌گه‌رمیان و به‌تایبه‌تى كه‌لار كه‌ لەگه‌شه‌یه‌كى خێرای ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و كۆمه‌ڵایه‌تى و دامه‌زراوه‌یدایه‌، سروشتى كۆمه‌ڵگه‌یشی له‌ گه‌شه‌كردن و گۆڕانى خێرادایه‌، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌توانین بڵێین له‌هه‌ر 10ساڵ جارێكدا گۆڕانى به‌رچاوو له‌سروشتى مامه‌ڵه‌و ته‌نانه‌ت جۆرى تێڕوانینه‌كان بۆ خێزان به‌ئاسانى به‌دى ده‌كرێت، تاڕادده‌یه‌ك به‌ئاسانى ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌رمیانیه‌ بارگاوى ئه‌بێت به‌هه‌ر جۆره‌ ئاڕاسته‌كردنێكى زاڵ له‌ڕووى رۆشنبیریه‌وه‌ ، بۆیه‌ تاڕادده‌یه‌كیش توندوتیژى خێزانى سروشته‌كه‌ى گۆڕاوه‌ لێره‌ كه‌متر ئه‌بینین و ئه‌بیستین توندوتیژى جه‌سته‌یی و سێكسی به‌رامبه‌ر به‌ئافره‌تان بكرێت، به‌راورد به‌وه‌ى كه‌ توندوتیژییه‌كانى زیاتر خۆیان له‌زه‌وتكردنى هه‌ندێك له‌مافه‌كاندا ده‌بیننه‌وه‌ به‌تایبه‌تى له‌ڕووى ماددییه‌وه‌، وه‌ك فه‌رامۆشكردنى ئافره‌ت له‌به‌شه‌ میراتى یان سه‌ركوتكردنى به‌هێنانه‌وه‌ى هه‌ندێك پاساوی عورفى كه‌ ئه‌مه‌ ئافره‌ته‌و جوان نییه‌ له‌به‌رامبه‌ر براكه‌ى یان هاوسه‌ره‌كه‌ى داواى هه‌ندێك له‌مافه‌ خودا پێداوه‌كانى بكات، بۆیه‌ به‌ناچارى قبوڵى ئه‌كات هه‌ر ئه‌مه‌ وا ده‌كات سه‌ره‌ڕاى ڕازى بوونه‌كه‌ى به‌ناڕاسته‌وخۆیش بێت ناڕه‌زایی ده‌رببڕێت له‌ئاست ئه‌و مافه‌ى كه‌ ڕووگیر ئه‌كرێت له‌وه‌ى كه‌ داواى نه‌كات.
ئاینده‌سازى: دیارترین هۆكاره‌كان چین كه‌به‌رده‌وامى به‌ توندوتیژى ده‌ده‌ن له‌ناو خێزاندا؟
عادل حسێن: هۆكاره‌كان فره‌جۆرن، به‌ڵام له‌ڕووى مێژووه‌وه‌ بۆ دووجۆر دابه‌ش ده‌بن ئه‌وانیش ئه‌وانه‌ى كه‌ قوڵاییه‌كى مێژووییان هه‌یه‌ وه‌ك تێڕوانینی عورفی و ناحاڵى بوون له‌ ڕۆحى ئایین و، فه‌رمانه‌كانى ئایین له‌باره‌ى ماف و ئه‌ركه‌كانه‌وه‌، هۆكاره‌ نوێیه‌كانیش بریتین له‌ ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ و سۆشیه‌ڵ میدیاى نابه‌رپرس و ئاڕاسته‌كراوو نه‌بوونى سانسۆر كه‌ گرفتێكى گه‌وره‌یه‌، ڕێخۆشكردن و ئاسانكارى بۆ ئه‌و ڕێكخراوانه‌ى كه‌ له‌ژێر ناوى ئازادى تاكه‌كه‌سی و، ژیانى مۆدێرنه‌ وه‌ لاساییكردنه‌وه‌ى تایپی ژیانى خێزانى ڕۆژئاوایی و، به‌رجه‌سته‌كردنى ماف و ئازادى سێكسی له‌ژێر ئه‌و ناوانه‌ كارده‌كه‌ن وه‌ تاڕادده‌یه‌ك ئه‌توانین بڵێین كاریگه‌ریشیان هه‌بووه‌ له‌سه‌ر خێزانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م جۆره‌ له‌توندوتیژى یان شێوازێكى تر له‌ جۆرى توندوتیژى به‌رده‌وام بێت له‌ناو خێزان، كه‌ ئه‌مانه‌ هۆكارێكن بۆ ئه‌وه‌ى خێزان ئه‌گه‌ر له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵنه‌وه‌شێت ئه‌ندامه‌كانى له‌یه‌كتر دووربكه‌ونه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ریه‌كه‌ وابزانێت ماف له‌لاى ئه‌وه‌، ئه‌م توندوتیژیانه‌ به‌رهه‌م بهێنێت هه‌موو ئه‌مانه‌ هۆگار بوون بۆ دروستكردنى ده‌رئه‌نجامى خراپ كه‌ توندوتیژی خێزانى لێ كه‌وتۆته‌وه‌.
ئاینده‌سازى: ڕۆڵی ئایین له‌سه‌ر ئه‌م پرسى توندوتیژییه‌ چۆنه‌و پێویسته‌ تاك چۆن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكات؟
عادل حسێن: ئایین وه‌كو خۆى وه‌ ئه‌و ده‌قانه‌ى كه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ئه‌گه‌رى په‌یڕه‌وكردن و پیاده‌كردنى به‌رقه‌رارى و ئارامى و گونجاوییه‌كى باش له‌خێزاندا دروست ده‌كات و، مامه‌ڵه‌ى تاكه‌كانى ناو خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ش به‌رقه‌رارى تێدا به‌دى دێت، كه‌ له‌ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانى هه‌ر كێشه‌یه‌كدا ئایین چاره‌سه‌رى زۆر گونجاوى داناوه‌، به‌ڵام بۆچوون و تێگه‌یشتن و ئاڕاسته‌كردنى جۆراوجۆرى كۆمه‌ڵگه‌ له‌ڕووى ئایینیه‌وه‌، كه‌ دابه‌شبوون بۆ چه‌ند تایپێك له‌ئاڕاسته‌كردنى ئایینى به‌داخه‌وه‌ تاڕادده‌یه‌ك ئه‌م كاریگه‌رییه‌و ئه‌م ڕۆڵه‌ى كاڵكردۆته‌وه‌، بانگه‌شه‌ى كه‌ناڵه‌ جۆربه‌جۆره‌كانى ڕێكخراوو ڕاگه‌یاندن و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانى دژه‌ دینیش وێنایه‌كى هه‌ڵه‌ی له‌هه‌ندێك بابه‌تى تایبه‌ت به‌م پرسه‌ وروژاندووه‌ یان ڕژاندۆته‌ ناو كۆمه‌ڵگاوه‌، ئه‌مه‌ بێگومان كاریگه‌ریشی هه‌بووه‌ وه‌ بێ كاریگه‌ریش نه‌بووه‌، به‌ڵام ئێستاش ئایین باشترین هۆكاره‌ بۆ سه‌قامگیرى خێزانى، چونكه‌ ڕاسته‌وخۆ دڵ و ده‌روون و مێشكى تاك ئه‌دوێنێ، باڵاترین به‌هاى ڕۆحییه‌ مرۆڤ پێوه‌ى پابه‌نده‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ یاسا ده‌ستكرده‌كان و كامێره‌كانى چاودێرى كه‌ ناتوانن هه‌موو كات و له‌هه‌موو شوێنێك بەڕەستی هاوڵاتى و خێزانه‌كان بكه‌ن، بۆیه‌ له‌هه‌ر چركه‌ساتێك له‌ غیاب یان خۆشاردنه‌وه‌ى هاوڵاتى تاك له‌م یاسا ده‌ستكردانه‌ و، ئه‌و كامێرانه‌ى كه‌دانراون بۆ چاودێریكردن ئه‌وا ده‌رفه‌تێكى بۆ ئه‌ڕه‌خسێت بۆ ئه‌نجامدانى توندوتیژى له‌كاتێكدا كه‌ ئایین وجودى نه‌بوو له‌ ڕۆحى هه‌ر تاكێكدا له‌بیروبۆچوونى هه‌ر تاكێكدا ئه‌وا ئه‌م توندوتیژیانه‌ سه‌ر ئه‌كێشێت بۆ كوشتنیش به‌داخه‌وه‌، ئه‌گه‌ر شایه‌تحاڵێك نه‌مێنێ دواتر به‌یاسا ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ پێی تاوانبار بكرێت.
ئاینده‌سازى: ئایا ڕێكخراوو دام و ده‌زگا حكومیه‌كان كه‌ چ ڕۆڵێكیان هه‌بووه‌ له‌كه‌مكردنه‌وه‌ى توندوتیژى له‌خێزاندا؟
عادل حسێن: ئه‌سڵ له‌ دروستبوونى رڕێكخراوو دام و ده‌زگاكانى تایبه‌ت به‌م پرسه‌ پێدانى هۆشیارى دروسته‌ به‌تاك و خێزان، چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كه‌یسانه‌شه‌ كه‌ دێته‌ به‌رده‌ستیان به‌ ڕێگه‌یه‌كى زانستیانه‌ له‌پێناوى پاراستنى تۆكمه‌یی خێزان، دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى و ته‌بایی له‌نێوان ژن و مێرددا و، له‌نێوان تاكه‌كانى خێزانداو وه‌ ئاشناكردنیانه‌ به‌ مافه‌كانیان و ئه‌ركه‌كانیان و ، سنوره‌كانیشیان گه‌ر به‌م ئاڕاسته‌یه‌ كار كرابێت پێویسته‌ ئه‌نجامه‌كانیش پێمان بڵێن ڕێژه‌و ژماره‌ى توندوتیژییه‌كانى ناو خێزان و، كوشتنه‌كان و خۆكوشتنه‌كان و جیابوونه‌وه‌كان و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كانى خێزان كه‌میكردووه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ ده‌یبینین وا ده‌زانم كه‌ ئه‌نجامه‌كان پێچه‌وانه‌ن له‌برى یه‌كخستنى سه‌نگه‌ره‌كانى ژن و پیاو سه‌نگه‌ره‌كان زیادى كردووه‌، یان لانى كه‌م به‌هانه‌ى زۆریان دروستكردووه‌ بۆئه‌وه‌ى سه‌نگه‌ره‌كانى دژ له‌لایه‌ن پیاوو ژنه‌وه‌ زۆرتر بێت.
ئاینده‌سازى: ئایا داب و نه‌ریتى كۆمه‌ڵایه‌تى كه‌ له‌گه‌رمیاندا چ په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌یه‌ له‌نێوان عورف و عاده‌ت و، توندوتیژى به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌ت له‌خێزاندا؟
عادل حسێن: له‌ڕاستیدا داب و نه‌ریته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌گه‌رمیاندا به‌تایبه‌تى لادێ نشینه‌كان زیات رزاڵه‌ به‌هۆى پێویستى خێزانه‌كان به‌تواناو هێزو بازوى كوڕ بۆ پاڵپشتیکردنى باوكه‌كان له‌ كارو ئه‌ركه‌كانیاندا واى كردبوو كه‌ گرنگى زیاتر به‌نێرینه‌ بدرێت له‌خێزانه‌كاندا، به‌تایبه‌تى له‌ساڵه‌كانى پێش ڕاپه‌ڕین كه‌ ئه‌و تێڕوانینه‌ تا ئێستاش ئاسه‌واره‌كانى هه‌ر ماوه‌ تا ئێستاش له‌نێو هه‌ندێ بنه‌ماڵه‌ ده‌بێت كچم مێرد به‌ ئامۆزاو پورزاو خاڵۆزاى خۆى بكات، ئیتر هه‌ندێك جار به‌ویست و حه‌زى كچه‌كه‌ش نیه‌ له‌رڕاستیدا یان له‌كاتى ئاشكرابوونى په‌یوه‌ندى نێوان كچ و كوڕ كه‌ زۆرجار كچ قوربانیه‌ بێگومان كاتێك شتێكى له‌و جۆره‌ ڕوو ده‌دات هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز وه‌ك یه‌ك تاوانبارن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌ش نموونه‌ى جوان هه‌یه‌ له‌چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كاندا له‌ گه‌رمیان بۆ نموونه‌: كه‌ وه‌ك نموونه‌ى باڵا باس ده‌كرێت له‌ گه‌رمیاندا كه‌ ڕووبه‌ڕووی ئافره‌ت بۆته‌وه‌ به‌جوانترین شێوه‌ كه‌رامه‌ت و ژیان و مافه‌كانى ئافره‌ت پارێزراوه‌، ئه‌و كێشانه‌ى كه‌ ڕووبه‌ڕوویان بۆته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كى جوان چاره‌سه‌ركراوه‌ هیچ شتێكیش به‌رامبه‌ر به‌ ژنه‌كه‌ نه‌كراوه‌ یان به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان چاره‌سه‌ركراوه‌ كه‌ هه‌مووى ئه‌وانه‌ى كه‌ وتمان كه‌رامه‌تى هه‌م ژیانى هه‌م مافه‌كانى تێدا پارێزراوه‌ ئه‌مه‌ هه‌ر عورف و عاده‌ت و كۆمه‌ڵایه‌تى كۆنه‌ كه‌ شتی باشی تێدا بووه‌ بۆیه‌ ئه‌توانین بڵێین په‌یوه‌ندییه‌كه‌ دوو دیوه‌؛ هه‌م به‌دیوى سلبی هه‌م دیوی ئیجابی هه‌یه‌. په‌یوه‌ندى نێوان عورف و عاده‌ت و توندوتیژى به‌رامبه‌ر ژن و ئافره‌ت هه‌م له‌ڕوویه‌كه‌وه‌ هه‌ندێك كێشه‌ى پێ چاره‌سه‌ركراوه‌ زۆر به‌شێوه‌یه‌كى دانایانه‌ هه‌ندێك جاریش گه‌شتۆته‌ تا ڕادده‌ى كوشتنى ئافره‌ته‌كه‌ زۆرجاریش كارى شێڵته‌ره‌كان و ڕێكخراوه‌كانى پاراستنى مافى ژنان و، عورف و عاده‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌ریه‌ك كه‌وتوون، ئه‌نجامى خراپیشی لێ كه‌وتۆته‌وه‌ بەداخەوە كه‌ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌رى ناشاره‌زایی و كارى نازانستیانه‌ى شێڵته‌ره‌كان و خێزانه‌كانیش بووه‌، له‌ڕاستیدا نه‌یانتوانیوه‌ كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ بۆنموونه‌ جاری وا هه‌بووه‌ كچێك كێشه‌یه‌كى هه‌بووه‌ له‌ماڵى خۆیان په‌یوه‌ندییه‌ك شتێكى هه‌بووه‌ به‌هۆى ئه‌و ئیدعایانه‌ى پێشتر كراوه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوو شێڵته‌ره‌كانه‌وه‌ كه‌ ئه‌وان داڵده‌ى ئافره‌تى لێقه‌وماوو په‌ناهه‌نده‌ى خه‌ڵكى زوڵم لێكراوو سته‌م لێكراوه‌بن، په‌ناى بردۆته‌ به‌ر ئه‌و شێڵته‌رانه‌، به‌ڵام ئه‌و شێڵته‌رانه‌ نه‌یان توانیوه‌ كه‌ نه‌مافه‌كانى دابین بكه‌ن هه‌م به‌باشی بیگرنه‌ خۆیان بۆیه‌ دواتر ئه‌م ئافره‌ته‌ له‌ شێڵته‌ره‌كه‌ نه‌ماوه‌ته‌وه‌ ئیتر جارێكیتر كه‌وتۆته‌وه‌ ناو خێزانه‌كه‌ى خۆى له‌ئه‌نجامدا دواى ماوه‌یه‌كیش بووبێت كوشتوویانه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م ئافره‌ته‌ هه‌ڵه‌یه‌كى كردووه‌ له‌ناو خێزانه‌كه‌ى خۆیدا كه‌ ئه‌توانرا به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ هه‌بووه‌ بۆ پاراستنى مافى په‌ناى بردۆته‌ به‌ر یه‌كێك له‌و شێڵته‌رانه‌ یان ئه‌و ڕێكخراوانه‌ كه‌ ئه‌وانیش به‌باشی داڵده‌یان نه‌داوه‌، ته‌نانه‌ت هانیش دراوه‌ كه‌ سكاڵا تۆمار بكات له‌سه‌ر باوكى دواتر كه‌ ئه‌م ئافره‌ته‌ نامێنێته‌وه‌ له‌ شێڵته‌ره‌كه‌ یان ڕێكخراوه‌كه‌و جارێكى تر ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ناو خێزانه‌كه‌ى ئه‌وا ئه‌م باوكه‌ یان ئه‌م برایه‌ به‌پێى عورف و عاده‌تى كۆمه‌ڵایه‌تیان وابووه‌ قبوڵى ئه‌وه‌ ناكات كه‌ كچه‌كه‌یان هه‌ڵه‌ بكات یان هه‌ڵ بێت له‌ده‌ستى هه‌م شكاتى لێ بكات و سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار بكات، بۆیه‌ به‌داخه‌وه‌ گه‌شتۆته‌ ڕادده‌ى كوشتن له‌دواى ئه‌وه‌.
ئاینده‌سازى: چاره‌سه‌ر بۆ نه‌هێشتنى توندوتیژى به‌رامبه‌ر به‌ژنان چین؟
عادل حسێن: هه‌ولدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌ر گرفتێك یان دیارده‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ كه‌ پرسێكى گرنگه‌ یاسا به‌شێكى كه‌مى چاره‌سه‌ر ده‌كات، چاره‌سه‌ره‌كه‌ى كاتییه‌ و مه‌قته‌عیه‌ له‌ڕاستیدا یاسا ده‌توانێت به‌شێك له‌ گرفته‌كان و توندوتیژییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، ببێته‌ هۆى چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گرنگه‌ گۆڕینى بڕواو تێڕوانینى خه‌ڵكه‌، وه‌كو به‌شێكى گه‌وره‌ی مانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ به‌زیندووى به‌هه‌ڵمه‌تیش چاره‌سه‌ر نابێت، چونكه‌ هه‌ڵمه‌ت كاتییه‌ ئه‌مه‌ ئه‌توانم بڵێم پڕۆسه‌یه‌كى په‌روه‌رده‌یی گران ودرێژخایه‌نه‌، كۆمه‌ڵگه‌ پێویستى به‌ پێدانى ژه‌مى په‌روه‌رده‌یی و هۆشیارى و ئاگایی به‌رده‌وام هه‌یه‌ تا كاریگه‌رییه‌كانى له‌ڕووی تێڕوانین و مامه‌ڵه‌وه‌ له‌سه‌ر ژیانى ڕۆژانه‌یان ده‌ربكه‌وێت و ڕه‌نگ بداته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌وڵ و هه‌ڵمه‌تانه‌یش بوونى جۆرێك له‌م پڕۆژه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌ درێژخایه‌نه‌ په‌روه‌رده‌ییانه‌ بۆ راستكردنه‌وه‌ى تێڕوانینى كۆمه‌ڵگه‌ تاوه‌كو ببێته‌ ڕه‌فتار یان فه‌ناعه‌ت له‌لایان له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا له‌بیرمان نه‌چێت له‌پاڵ هه‌وڵه‌كانى به‌رگری له‌ شوناسی كۆمه‌ڵایه‌تى و، پاراستنى پێگه‌ی خێزان و پیرۆزییه‌كانى خێزان ڕه‌وتێكى دژیش هه‌یه‌ به‌چڕى له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌ سه‌رگه‌رمى چالاكین و، ده‌بێت هۆكاره‌ نوێیه‌كان و ڕامیارى واته‌ سیاسه‌تى ڕێكخراوه‌ زلهێزه‌ له‌پشته‌كانیشنابێت نادیده‌ بگیرێن. له‌بوارى هۆشیارى خێزانیش هۆكارى نوێ وه‌ شێوازى نوێ بگیرێته‌ به‌ر، ڕموزى نوێی بواره‌كه‌ بێته‌ مه‌یدانه‌وه‌ واته‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م دیارده‌یه‌ یان كه‌مكردنه‌وه‌ى توندوتیژى پێم وایه‌ ده‌بێت هه‌وڵێكى گشتگیر بدرێت، به‌رنامه‌یه‌كى تێرو ته‌سه‌ل و چڕو پڕى گشتگیر له‌ئاستێكى فراوان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت ئه‌م جۆره‌ له‌ تێڕوانینى ئافره‌ت و ئه‌م شێوازى مامه‌ڵه‌كردن و، نه‌هێشتنى ئه‌م توندوتیژیانه‌ سه‌ر بگرێت، بۆیه‌ ئه‌م پڕۆگرامه‌ به‌رفراوانه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌ پێویسته‌ له‌ئاستێكى باشدا بێت پێویستى به‌ئاكادیمیه‌كى باش و دیراسه‌یه‌كى باش به‌دانانى به‌رنامه‌یه‌كى باشه‌وه‌ هه‌وڵ بده‌ن كار له‌سه‌ر خێزانه‌كان بكه‌ن و وه‌ ته‌نها به‌به‌ستنى كۆڕو كۆمه‌لأ و ئه‌و شتانه‌ نابێت له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌ڕێكاره‌كان، به‌شێكى تر دروستكردنى په‌یوه‌ندى ڕاسته‌وخۆی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ له‌و بواره‌ ئه‌گه‌ر بڕیار بێت له‌و بواره‌ كاربكه‌ن له‌گه‌ڵ خێزانه‌كان هه‌بێت كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تیش دروست بكرێت له‌و نێوه‌ندە، ئه‌م به‌رنامه‌نه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان به‌ته‌نسیق و، هه‌ماهه‌نگى یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف یان له‌ڕێگه‌ى مامۆستایانى ئایینى له‌مزگه‌وته‌كانه‌وه‌ یان له‌ڕێگه‌ى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ناوه‌نده‌كانى خوێندن ژینگه‌یه‌كى زۆر فراوان و گونجاوه‌ بۆ كاركردن له‌م بواره‌، بۆڕاستكردنه‌وه‌ى تێڕوانینى كۆمه‌ڵگه‌، هه‌روه‌ها له‌په‌روه‌رده‌كردنى ئه‌م جیله‌ى کە دێت بۆ چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مه‌ترسیه‌كانى به‌رده‌مى له‌ناو خێزاندا و، تێڕوانینه‌كانى خێزان ڕاستبكرێته‌وه‌ لانى كه‌م لاى ئه‌وانه‌ بێگومان ئه‌مانه‌ به‌بێ پاڵپشتى ماددى و، به‌بێ به‌رنامه‌یه‌كى ڕێكخراوى جوان ناكرێت بۆیه‌ ئه‌مه‌ هه‌وڵ و جوهدێكى فره‌ لایه‌نه‌و هه‌مه‌ لایه‌نه‌ى پێویسته‌ زۆر گه‌وره‌ترو به‌رفراوانتره‌ له‌تواناو هێزى تاكه‌كه‌س یان تاكه‌ ڕێكخراوێك.٭ به‌كالۆریۆس له‌ده‌روونناسى
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ڕۆشنبیرى گه‌رمیان.

Check Also

كامیان ئایندەی نیشتمان دەگۆڕێت؟

‎ ‎ڕۆشنا صاڵح‎مامۆستا و میدیاكار‎ئەمڕۆ دەستپێكی دوو پڕۆسەی گرنگ بوو لە كوردستان‎واڵاكردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان بەڕووی …

32 کۆمێنت

  1. Hi my family member! I want to say that this article is awesome, great written and come with almost all important infos. I’d like to see more posts like this .

  2. Having read this I thought it was really informative.
    I appreciate you finding the time and effort to
    put this informative article together. I once again find myself personally spending way too much
    time both reading and leaving comments. But
    so what, it was still worth it!

  3. What’s up, I desire to subscribe for this webpage to get
    most recent updates, so where can i do it please assist.

  4. What i do not realize is if truth be told how you’re now not really a lot more well-favored than you may be right now. You are so intelligent. You understand therefore significantly relating to this matter, produced me individually consider it from numerous numerous angles. Its like men and women aren’t interested until it’s something to accomplish with Lady gaga! Your own stuffs nice. All the time take care of it up!

  5. If you are going for most excellent contents like I do, simply pay a visit this web site every day since it gives quality contents, thanks

  6. I have been surfing online more than 2 hours today, yet I never found any interesting article like yours. It’s pretty worth enough for me. In my opinion, if all webmasters and bloggers made good content as you did, the net will be much more useful than ever before.

  7. I love reading through a post that will make people think. Also, thanks for allowing for me to comment!

  8. Hi there Dear, are you truly visiting this web site
    regularly, if so afterward you will definitely take nice know-how.

  9. It is not my first time to visit this website, i am visiting this website dailly and get pleasant information from here everyday.

  10. Marvelous, what a website it is! This webpage presents helpful facts to us, keep it up.

  11. Pretty component of content. I simply stumbled upon your web site and in accession capital to say that I acquire in fact enjoyed account your blog posts. Any way I’ll be subscribing in your augment or even I achievement you access consistently rapidly.

  12. You’re so awesome! I do not think I’ve truly read something
    like that before. So nice to find somebody with some original thoughts on this issue.

    Really.. thanks for starting this up. This site is something that’s needed on the
    web, someone with a little originality!

  13. Wow, this piece of writing is good, my younger sister is analyzing such
    things, so I am going to convey her.

  14. Быстрое строительство автомойки – это наша специализация. Мы обеспечиваем высокое качество и готовность к открытию в кратчайшие сроки.

  15. I am really thankful to the owner of this web site who has shared this enormous piece of writing at at this place.

  16. I always used to read post in news papers but now as I am a user of web thus from now I am using net for articles, thanks to web.

  17. When someone writes an article he/she keeps the thought of a user in his/her mind that how a user can know it. So that’s why this piece of writing is great. Thanks!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *