ئا: چیا حەمە عەلی
ڕووه‌كی ناوماڵ توشی چه‌ند نه‌خۆشیه‌ك ده‌بێت، كه كارده‌كاته سه‌ر گه‌شه‌كردنی، بۆیه پێویسته له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك خێرا چاره‌سه‌ر بكرێت تاوه‌كو ڕووه‌كه‌ك له‌ناو نه‌چێت:
-زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕانی گه‌ڵا: هۆكاره‌كه‌ی بوونی دوكه‌ڵ‌و گازه له‌و شوێنه‌دا یان وشكبوونیه‌تی، چاره‌سه‌ریشی ئه‌وه‌یه شوێنه‌كه‌ی بگۆڕێت بۆ شوێنێكی ته‌ڕو شێدار‌و دوور بخرێته‌وه له‌هه‌وای پیس.
-سیسبوون‌و هه‌ڵوه‌رینی هه‌موو گه‌ڵاكانی ڕووه‌ك: هۆكاری وشكبوونه‌وه‌یه، چاره‌سه‌ر ئاودانی ڕووه‌ك به ڕێك‌و پێكی.
-زه‌ردبوونی گه‌ڵاو بچوكبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی گه‌ڵا نوێكان: هۆكاره‌كه‌ی كه‌می ڕووناكی و نه‌بوونی په‌یینه، چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ڕووه‌كه‌كه بخرێته جێیه‌ك كه‌ڕووناكی شیاوی هه‌بێت‌و به‌ڕێكوپێكی په‌ین بكرێت.
-بونی په‌ڵه‌ی سپی وه‌ك لۆكه له‌ژێر گه‌ڵاكاندا: هۆكاره‌كه‌ی بوونی مێرووه له‌ناو ڕووه‌كه‌كه‌دا، به‌وه‌ش چاره ده‌كرێ كه ئه‌و په‌ڵانه به‌قوماشێكی ته‌ڕكراو به‌ده‌رمانی مێروكوژ بسڕێت.
-زۆرجار زه‌ردبوونی گه‌ڵاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاودانی زۆری ڕووه‌كه‌كه یان ساردی جێگه‌كه‌ی: پێویسته ئاوی لێ كه‌مبكرێته‌وه‌و جیگه‌كه‌ی بگۆڕێت بۆ جێیه‌كی كه‌مێك گه‌رم.
-هه‌ندێ جار په‌ڵه‌ی قاوه‌یی یان سوتاوی له‌سه‌ر گه‌ڵاكان ده‌رده‌كه‌وێت، هۆی ئه‌مه‌ش لێدانی ڕاسته‌وخۆی تیشكی خۆره، كه‌ده‌بێت جێیه‌كی گونجاوو باشی بۆ هه‌ڵبژێررێت.
-سستی‌و بێهێزی گوڵ ده‌ركردن: هۆی ئه‌مه‌ش گه‌رمی زۆر‌و نه‌بوونی هه‌وایه، ده‌بێت بخرێته جێیه‌ك كه‌پله‌ی گه‌رمی مامناوه‌ند بێت‌و هه‌وای پاك له‌ڕووه‌كه‌كه بدات.
بوونی هه‌ندێ مێرو نه‌خۆشی هۆكاری گه‌شه‌نه‌كردنی ڕووه‌كه وه‌ك:
-مێرویه‌كی بچوكی ڕه‌نگ سه‌وز كه‌به‌كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر قه‌دی ڕووه‌ك یان له‌ژێر گه‌ڵاكاندا ده‌رده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش زۆرجار له‌وه‌رزی به‌هارو هاویندا هه‌ن به‌هۆی به‌رزی پله‌ی گه‌رمیه.
ئه‌و دیاردانه‌ی كه‌توشی ڕووه‌كی ده‌كات: سستی گه‌شه كردن، شێواندنی گه‌ڵاكان، ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی لینج له‌سه‌ر گه‌ڵاكان.
-جاڵجاڵۆكه‌ی سور: مێرویه‌كی بچوكه له‌شێوه‌ی جاڵجاڵۆكه به‌ڵام ڕه‌نگی سورباوه، توشی ڕووه‌ك ده‌بێت‌و كاتێك كه ده‌زووه‌كانی به‌ڕووه‌كه‌وه ده‌ركه‌وت، له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماو دابه‌زینی شێدا زیاد ده‌كات.
پێویسته ڕووه‌كه‌كه ببرێته جێیه‌كی فێنك‌و شێدار‌و به‌رده‌وام ئاوپرژێن بكرێت.
-مێشی سپی: ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه مێروویه‌كی باڵداری زۆر بچوكه،بوونی ئه‌م مێرووه گه‌ڵای ڕووه‌ك توشی شێواندنی زۆر ده‌كات، چونكه خۆراكی خۆی له گه‌ڵاكانه‌وه وه‌رده‌گرێت.
چاره‌سه‌رو له‌ناوبردنی ئه‌م مێروانه‌ئه‌وه‌یه كه ده‌رمانی تایبه‌ت به‌مێروو كوژی ڕووه‌ك (لای ڕووه‌ك فرۆشه‌كان ده‌ستده‌كه‌وێت) له‌ناو ئاودا بتوێنرێته‌وه‌و یه‌كجار بپرژێنرێت به‌سه‌ر ئه‌و جێگانه‌ی كه مێرووه‌كه‌ی لێیه، دوای هه‌فته‌یه‌كیش دووباره بكرێته‌وه بۆ پاراستنی ڕووه‌كه‌كه له‌و مێروه زیانبه‌خشانه.
-مێروله: ئه‌مه‌ش زیانی ڕاسته‌و خۆی بۆ ڕووه‌ك نیه، به‌ڵام به‌هۆیه‌وه نه‌خۆشی بۆ ڕووه‌ك ده‌گوازرێته‌وه، له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی هێلكه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیه‌وه.
-نه‌خۆشی خراپبوون (گه‌نین): به‌هۆی زۆرئاودانی ڕووه‌ك‌و زۆری شێ ڕووده‌دات، به‌تایبه‌ت له‌وه‌رزی زستاندا، بۆیه پێویسته له‌وه‌رزی زستاندا ڕووه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌و پێك ئاو بدرێت .