م. ره‌زوان عه‌بدولقادر
گومان له‌وه‌دا نیه كه فێربوون شتێكى بنه‌ڕه‌تییه له ئاینده‌ى منداڵدا، هه‌ر بۆیه كه‌سوكار هه‌میشه له چوونه قوتابخانه‌ى منداڵه‌كانیاندا له دڵه‌ڕاوكێدان و هه‌میشه‌ش ده‌یانه‌وێ منداڵه‌كانیان به‌رنه باشترین قوتابخانه تا تێیدا نایابترین و به‌رزترین وانه فێرببن، به‌ڵام زۆر جارانیش ئه‌وه به‌لاى كه‌سوكاره‌وه گران ده‌كه‌وێته‌وه كه چۆن منداڵه‌كه‌یان رازى بكه‌ن بچێته قوتابخانه.
ئا لێره‌دا هه‌ندێ هه‌نگاو و ئامۆژگارى هه‌ن یارمه‌تیت ده‌ده‌ن له هه‌ڵسوكه‌وتتدا له‌گه‌لأ ئه‌و منداڵه‌ى كه یه‌كه‌مجاریه‌تى ئاماده‌ى چوونه قوتابخانه:
– پێش كرانه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان و ده‌ستكردن به‌وانه خوێندن، منداڵه‌كه‌ت ببه‌و پێكه‌وه بچنه قوتابخانه‌كه‌ى، تا به ته‌واوه‌تى هه‌موو جێیه‌كانى ناو قوتابخانه ده‌بینێت و شاره‌زاى ده‌بێ، بۆئه‌وه‌ى منداڵه‌كه شوێنه‌كه‌ى به‌لاوه ئاسایى بێت و نامۆ نه‌بێت پێى.
هه‌ولأبده منداڵه‌كه‌ت شوێنه هه‌ره‌گرنگه‌كانى ناو قوتابخانه‌كه ببینێ.
– باسى ئه‌وه بۆ منداڵه‌كه‌ت بكه كه هه‌ر له‌یه‌كه‌م ڕۆژى چوونه قوتابخانه‌یه‌وه چى ڕوو ده‌دات و بارودۆخ و گوزه‌ران چۆن ده‌بێ، له‌گه‌لأ له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و راستییه‌ش كه یه‌كه‌مجارى چوونه قوتابخانه‌ى منداڵه‌كه و سه‌ره‌تاى قۆناغێكى تازه‌یه له ژیانیدا و ناتوانێ له مێشكى خۆیدا لێكیداته‌وه، كه بارودۆخ و گوزه‌ران چۆن ده‌بێت، ده‌توانى بۆ خۆت له‌گه‌لأ منداڵه‌كه‌تدا باسى چۆنیه‌تى به‌سه‌ربردنى ڕۆژانه‌ى خوێندنى ناو قوتابخانه‌ى بۆ بكه‌یت و یارمه‌تى ئه‌وه‌ى بده‌یت و واى لێبكه‌ى بۆ خۆى بارودۆخ و گوزه‌رانى قوتابخانه له مێشكى خۆیدا وێنا بكات. ئه‌وه‌ش بزانه كه‌منداڵه‌كه‌ت وێنه‌ى هه‌موو شتێك له خه‌یالأ و بیر‌و مێشكى خۆیدا دروست ده‌كات، هه‌ر بۆیه باسكردنى یه‌كه‌مین رۆژى خوێندن له‌گه‌لأ منداڵه‌كه‌تدا ئه‌زموونى چوونه قوتابخانه‌ى یه‌كه‌مجارى له ژیاندا زۆر له‌لا ئاسان ده‌كات و كه‌ش و هه‌واى خوێندنى تا ڕاده‌یه‌ك له‌لا خۆش و ئاسان ده‌بێت.
– هه‌ندێك پرسیارى دیاریكراو له منداڵه‌كه‌ت بكه تا بۆ خۆى بتوانێ هه‌لوێسته‌كانى ناو قوتابخانه له مێشك و خه‌یاڵى خۆیدا تاوتوێى بكات. هه‌ر بۆ نموونه ده‌توانى له ناخۆشترین به‌ش و لایه‌نى سه‌خت و گرانى یه‌كه‌مین جارى چوونه قوتابخانه‌ى لێ بپرسى، هه‌روه‌ها ده‌شتوانى ئه‌و شتانه‌شى لێ بپرسى كه له یه‌كه‌مین جاریدا تووشى دوو دڵى و دڵه ڕاوكێى ده‌كه‌ن له چوونه قوتابخانه‌ى، هه‌روه‌ها ده‌توانى ده‌رباره‌ى ئه‌و شتانه‌شى لێ بپرسى كه‌له یه‌كه‌مین جارى چوونه قوتابخانه‌یدا چاوه‌ڕێیان ده‌كات و له ژیانیدا حه‌زى لێیانه، كه كه‌ش و هه‌واى خوێندنى تا ڕاده‌یه‌ك له‌لا ئاشنا و خۆشه‌ویست ده‌كا.
– هه‌وڵده منداڵه‌كه‌ت وا ڕابێنى به‌ر له‌وه‌ى ڕۆژى چوونه قوتابخانه‌ى بێت، شه‌وانه زوو بخه‌وێت، بۆ نموونه ده‌توانى كاتێكى دیارى كرا‌و بۆ خه‌واندنى شه‌وانه‌ى منداڵه‌كه‌ت دیارى بكه‌یت به‌ر له ده‌ستكردن به خوێندن به هه‌فته‌یه‌ك دوو هه‌فته.
هه‌وڵبده (15) پازده خوله‌ك له جاران زووتر منداڵه‌كه‌ت له خه‌و هه‌ستێنى و داواشى لێ بكه‌ى شه‌وانه (15) پازده خوله‌ك زووتر له جارانى بچێته ناو نوێن و سه‌رجێى نووستن.
– ده‌توانى هه‌وڵى سه‌ردانى پۆلى خوێندنى منداڵه‌كه‌ت به رۆژێك به‌ر له ده‌ست پێكردنى خوێندنى وانه‌كان بكه‌یت تا منداڵه‌كه‌ت هه‌ندێ هه‌ست به ئاسووده‌یى و دڵنیایییه‌ك بكات و، هه‌ست به‌وه بكات كه به هه‌ندێ منداڵ ئاشنا ده‌بێت. خۆ ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت ته‌نانه‌ت هه‌ندێ هاوڕێى منداڵیشى هه‌بوون، ده‌بێ هانى بده‌ى هاوڕێ و دۆست و ناسیاوى تازه‌ى دیكه‌ش بگرێ.
– ڕێى منداڵه‌كه‌ت بده با هه‌ندێ له‌وشته ساده تایبه‌تییانه‌ى یه‌كه‌مین جارى چوونه قوتابخانه‌ى بۆ خۆى هه‌ڵبژێرێت. هه‌ر بۆ نموونه ئه‌گه‌ر پاكه‌تێكت بۆ شتومه‌كى خواردنى.
بۆله‌به‌رچاوگرتبوو وازى لێ بێنه با بۆخۆى نه‌خشه و ڕه‌نگه‌كه‌ى هه‌ڵبژێرێت و دیارى بكا، دیسانه‌وه هه‌ر بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ویستت كه‌ل وپه‌ل و پێداویستییه‌كانى قوتابخانه بۆ منداڵه‌كه‌ت بكڕى، پێكه‌وه كه‌ل وپه‌ل و پێداویستییه‌كانى هه‌ڵبژێرێ تا هه‌ست به‌وه بكات كه ئه‌ویش خاوه‌ن بڕیاره.
– به‌رله‌وه‌ى بچنه قوتابخانه زۆر باش بیر له ماڵئاوایى و خوا حافیزى منداڵه‌كه‌ت بكه‌ره‌وه كه بۆ یه‌كه‌مجار له قوتابخانه‌یدا به‌جێ ده‌هێڵیت، ئایا ئه‌و ماڵئاوایى و خودا حافیزیه هه‌روا به خێرایییه‌كى زوو تێده‌په‌ڕێت یان هه‌روا بۆ نموونه پێنج خوله‌ك به‌لاوه داده‌نیشى .
– هه‌ندێك كتێب و چیرۆكى ده‌رباره‌ى چوونه قوتابخانه‌ى یه‌كه‌مین جار بۆ منداڵه‌كه‌ت بخوێنه‌وه، تا كاتى چوونه قوتابخانه‌ى هه‌ست بكا كه شتێكى نامۆ نیه به‌لایه‌وه و هه‌ستیش به ئاسووده‌یییه‌ك بكات.
– جارى وایه مامۆستاكان هه‌ندێك سامناكن به‌لاى منداڵه‌وه و ئه‌مه‌ش هانى منداڵ ناده‌ن بۆ چوونه قوتابخانه، بۆیه ده‌بێ تۆ باسى ئه‌زموونى چوونه قوتابخانه‌ى خۆت بۆ منداڵه‌كه‌ت باس بكه‌یت و هه‌روه‌ها باسى ئه‌و مامۆستایانه‌شى بۆ بكه‌ى كه وانه‌یان به تۆ وتۆته‌وه. ده‌بێ منداڵه‌كه‌شت ئه‌وه بزانێ كه مامۆستاكه‌ى له قوتابخانه‌دا زۆرى ئاگا لێى ده‌بێت، ده‌بێ هه‌وڵى ئه‌وه‌ش بده‌یت منداڵه‌كه‌ت به هه‌ندێ له مامۆستاكان هه‌روه‌ك نموونه به ڕۆژێك به‌ر له ده‌ست پێكردنى خوێندنێ بناسێنیت.
– مندالأ هه‌ر له ته‌مه‌نى 3سێ ساڵیه‌وه تا ته‌مه‌نى (5)پێنج ساڵى زۆرى حه‌ز له یارییه، هه‌ر بۆیه كاتێ دێیت و پێى ده‌ڵێى ده‌بێ بچێته قوتابخانه زۆر هه‌ست به ته‌نگه تاوى و ناره‌حه‌تیه ده‌كات، چونكه ئه‌و واده‌زانێ ئیدى له‌مه‌ودوا كاتى یارى نه‌ماو به سه‌ر چوو. بۆیه ده‌بێ تێى بگه‌یه‌نى كه له قوتابخانه دۆست و براده‌رى تازه‌ى زۆرتر په‌یداده‌كا بۆ گاڵته و گه‌مه و یارى له گه‌ڵیاندا.